لەگەل تیرپرێس بەردەوام زانیاری نوێ بە راشکاوی دەزانی

دواترین

هەواڵ

shadow

ئەمەریکا ١٢ ملیۆن دۆلار ئەدات بۆ دەستگیرکردنی سەرکردەکانی پەکەکە و حزبەکەشیان بە ترسناکترین تیرۆرستی جیهان ناساند.

و: بارزان رمضان
لەماوەی رابردودا ئەمەریکا لە سالی ١٩٩٧ بە یاسای ٢١٩ بەفەرمی پەکەکەی بە رێکخراوێکی تیرۆستی نێودەولەتی ناساند و ناوی خستە لیستی تیرۆرەوە، هەروەها لەسالی ٢٠٠١ بە بریاری ١٣٢٢٤ دووبارە پەکەکەی بە رێکخراوێکی تیرۆرستی جیهانی ناساند، بەهەمان شێوە ئیمرۆش لەبەرواری ٦/ ١١/ ٢٠١٨ وەزارەتی بەرگری دەرەوەی ئەمەریکا بەفەرمی رایانگەیاند حزبی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە ترسناکترین گروپی تیرۆرستین لەجیهاندا، بۆ ئەم مەبەستەش فەرمانی دەستگیرکردنی هەرسێ سەرکردایەتی ئێستای پەکەکەی دەرکردوە لەبەرامبەریشدا ١٢ ملیۆن دۆلاری دەبەخشێتە هەرکەسێك زانیاری دروست یان شوێن و جێگایان بدات بە هێزەکانی ئەمەریکا بۆ دەستگیرکردنیان بەم شێوەیە ( پێنج ملیۆن دۆلار بۆ موراد قەرەلیلان)، ( چوار ملیۆن دۆلار بۆ جەمیل بایك)، ( سێ ملیۆن دۆلار بۆ دوران کەلەکان)، هەروەها هێزەکانی ناتۆش پشتیوانی خۆیان دەربریوە هاوکاری وەزارەتی بەرگری دەرەوەی ئەمریکابکەن بۆ دەستگیرکردنی هەرسێ سەرکردەکانی پەکەکە و هەرکەسێکیش لەوانەوەنزیك بێت.
سەرچاوەی هەوالەکە لە مالپەری فەرمی قونسیلیەی ئەمەریکا لەم لینکەدایە" https://tr.usembassy.gov/statement-on-u-s-deputy-assistant-secretary-of-state-matthew-palmers-visit-to-ankara-turkey/
267 جار بینراوە‌
06/11/2018