لەگەل تیرپرێس بەردەوام زانیاری نوێ بە راشکاوی دەزانی

دواترین

هەمەڕەنگ

shadow

دادگای یەکێتی ئەوروپا بریاریدا چیتر سوکایەتی بە ئیسلام و محمد ئازادی نیە و سزا ئەدرێت

نوسینی" بارزان رمضان

 دادگای نەمسا ئیدانەی ئافرەتێکی نەمسایی دەکات و بە بری (٤٨٠) یۆرۆ سزای دەدات بەهۆکاری ئەوەی لە سمینارەکانیدا بەبیانوی رەخنەی بیرورای ئازاد هێرش دەکاتە سەر کەسایەتی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم دەلێت ( دەست درێژی سێکسی کردۆتە سەر مندال) کە مەبەستی لێی عائیشەبوو خوای لێی رازی بێت، هەروەها بەردەوام بە بیانوی رەخنەی ئازاد هێرش دەکاتە سەر پیرۆزیەکانی ئیسلام، لەدوای کارادانەوەی ئەم سوکایەتیە بە ئیسلام و موسلمانان دادگای مافی مرۆڤی یەکێتی ئەوروپا هاتە دەنگ بریارێکی نوێ و تایبەتی دەرکرد بۆ ئاینی ئیسلام و کەسایەتی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم بەم شێوەیە"

رۆژی پێنج شەمەی رابردو دادگای مافی مرۆڤی یەکێتی ئەورووپا بەکۆی گشتی هەموو ئەندامانی دادگا بریاریاندا سزای هەموو ئەوکەسانە بدرێت کە بەبیانوی رەخنەگرتنی بیرورای ئازاد سوکایەتی بە ئاینی پیرۆزی ئیسلام و کەسایەتی پێغەمبەر محمد صلی اللە علیە وسلم دەکەن، لەژێر هیچ ناونیشانێك قەبول ناکرێت و بەهیچ شێوەیەك سوکایەتی کردن بە ئیسلام ناچێتە بواری ئازادی بیرورا، بەلکو هەموو سوکایەتی كردنێك لەژێر هەرناونیشانێك بێت سزا ئەدرێت و لەمەودوا سوکایەتی کردن بە ئاینی ئیسلام ئازدی نیە.

لینکی بریاری دادگای مافی مرۆڤی یەکێتی ئەرووپا: http://aboutislam.net/muslim-issues/europe/insulting-prophet-muhammad-isnt-free-speech-eu-rights-court/?fbclid=IwAR3y6PxGDo8QV4jz62t7IM1oewVJwDRfYVWmbZNJ-YzVu-xKKwqUZEjx-s0


دادگای یەکێتی ئەوروپا بریاریدا سزای هەموو کەسێك بدرێت سوکایەتی بە ئیسلام و محمد بکات بەناوی ئازادی.
دادگای یەکێتی ئەوروپا بریاریدا سزای هەموو کەسێك بدرێت سوکایەتی بە ئیسلام و محمد بکات بەناوی ئازادی.
1059 جار بینراوە‌
28/10/2018