لەگەل تیرپرێس بەردەوام زانیاری نوێ بە راشکاوی دەزانی

دواترین

سۆشیال میدیا

shadow

ئەوکەسەی دەستدرێژی کردە سەر نانەوایەکە ووتی پەشیمان نیم

نوسینی : بارزان رمضان

ئەو کەسەی لە گرتە ڤیدیۆیەکەدا وەك مافیایێك بە دەمانچەوە پەلاماری نانەوایەك دەدات و سەری ئەشکێنێت هەروەها بە ریکۆردی مۆبایل جنێوی نەشیاو بەخێزانی نانەوایەکە و بە حکومەتیش دەدات،لەدوای ئەوەی کاردانەوەیەکی گەورەی لەمیدیاکانی کوردستان لێکەوتەوە، پۆلیس دەستگیری ئەکەن، پاشان لەکەنالێکی یەکێتی دیدارێکی لەگەل ئەنجام ئەدرێت لەدیدارەکەیدا ئاراس شێخە لەسەر شاشەی گەلی کوردستان ووتی" من بەهیچ شێوەیەك پەشیمان نیمە لەو پەلامارەی داومە!

زانیاری زیاتر:

ناوی ئاراس عوسمانە ناسراوە بە ئاراسی شێخە، حیمایەی شێخ دلێری برای شێخ جەعفەرە و دانیشتوی گەڕەکی شێخانە لە سەید سادق.

بە ووتەی خەلکی ناوچەکە" ئاراس شێخە پیاو کوژی شێخ جەعفەر و شێخ دلێری برایەتی و سەرانە و سەروەت و سامانی بەزۆرەملێ لە خەلکی ناوچەکە و دەوروبەری سەندوە و چەندین جار پەلاماری خەلکی هاولاتیداوە و بە پیشتیوانی بەرپرسەکانی یەکێتی کەلەگایی بەسەر هاولاتی بێدەستەلات کردووە.

ووتیشیان" ماوەیەك پێش ئێستا زیندانی کرا بەلام بەواستەی بەرپرسانی یەکێتی ئازاد کرا و بەبەردەوامی لەگەڵ پاسەوانەکانی شێخ جەعفەر دەسورێتەوە.

هاولاتیەکی شارەزاش ووتی" ئاراسی شێخە پیاوکوژی شیخ جەعفەر چەتە و شەقاوەی یەکیتی نیشتیمانیە و وەك چەکداری شیخ جەعفەرە و بەزۆرەملێ پارە و سەرانە لەخەلکی وەردەگرێت و چەندینجار بەکارتۆنی زیندانی کراوە پاشان هەر لەلایەن شێخ جەعفەرەوە ئازادکراوە، تائێستا زیاتر لە (١٠٠) سکالای لەسەرە و سەدان کەسیش گەواهیداری ئەدەن کە کەدزی لەخەلك کردوە، لە چەند رۆژی رابردووش لەپردەکەی نزیك گەرەکی قالاوە (٢ بۆ ٣) پۆلیسی بریندارکردوە لەهەولی دەستگیرکردنیدا، بەلام لەبەر ئەوەی ئەمانە لەسەروی یاسان شێخ جەعفەر و دلێری برای واخەریکن ئازادی بکەن جونکە مروڤ کوژی خۆیانە.

خەلکی ناوچەکەش ئاماژەیان بەوەداوە کە" ئاراس شێخە دۆسیەی زۆری لەسەرە لەدادگایەکانی کوردستان بەتایبەتی لە دادگای سەید سادق، هەروەها مامەلەی بە مادەهۆشبەرەکانیش کردووە و رۆژانەش خۆی بەکاریان ئەهێنێت.

بەلام پۆلیسی ناوچەکە" رەتی دەکاتەوە کە ئاراس شێخە سەر بە هیچ بەرپرسێك بێت.

لەبەرامبەریشدا هاولاتیانی خەلکی نزیكی ئاراس شێخە هەموویان شاهێدی ئەدەن کە پیاوکوژی شێخ جەعفەرە، جگەلەوەش لە تۆرەکۆمەلایەتیەکاندا چەندین ووێنەی ئاراس شێخە بلاو کراوەتەوە کە بە چەكەوە وەك پێشمەرگە و پاسەوانێکی شێخ جەعفەر و شێخ دلێری برای دەرکەوتووە، هەروەها ووێنەی لەگەل زۆربەی بەرپرسەکانی یەکێتی نیشتمای گرتووە وەك د.بەرهەم و هیتد...، جگە لەمانەش لە ئەکاونتەکانی خۆشی هەموو ووێنە و پۆست و نوسینەکانی شاهیدی ئەوە ئەدەن کە پاسەوانی بەرپرسەکانی یەکێتیە.

846 جار بینراوە‌
21/09/2018