لەگەل تیرپرێس بەردەوام زانیاری نوێ بە راشکاوی دەزانی

دواترین

هەواڵ

shadow

دژەتیرۆری یەکێتی شکەستی خوارد لە رفاندنی شاعیرێکی ئیسلامی

بیلال محمود شاعیری رزگار بوو زانیاری و هۆکاری رفاندنەکەی تایبەت بۆ تیرپرێس ئاشکراکرد ووتی" مانگی دووی رابردوو مەفرەزەیەکی دەمامکداری دژەتیرۆری یەکێتی بەنهێنی هەلیانکوتایە سەر ماڵی ئێمە لە گوندی (شەشك - خورماڵ) بۆئەوەی من برفێنن، بەلام قەدەری خوا وابوو ئەوکاتەی دژەتیرۆر چواردەوری ماڵی ئێمەی گرت و پشکنینی دەستپێکرد ئەوکات من لە دەشتەکانی دەرەوەی مالەوە بووم لەدوورەوە بینیم چواردەوری ماڵمان گیراوە، ئەمە فرسەتێك بوو توانیم خۆم لەدەشتەکەدا بشارمەوە تا ئەوکاتەی دژەتیرۆر بەدەست بەتالی رۆیشتنەوە، لەدوای ئەوەی زانیم بێ ئەوەی مۆلەتی دادگایان هەبێت بۆ رفاندنی من هاتوون، ناچاربووم لەمالی خۆمان دوورکەومەوە چووم بۆلای هاورێیەکم لە (پارێزگایەکی دیاریکراوی کوردستان) تا ماوەیەك خۆم شاردەوە بەلکو بتوانم بەرێگایەکی یاسایی هۆکاری رفاندنەکەم بزانم، ئەوەبوو لەرێگای بنەمالەکەم پەیوەندیمان کرد بە پارێزەرێك بۆئەوەی بەدواداچوونی یاسایی دەست پێبکات لەسەر ئەم رووداوە، دەرەنجام پارێزەرەکە پێی راگەیاندین کە دژەتیرۆر بە تۆمەتی ماددەی (٢) تیرۆر تۆمەتباری کردووم لەکاتێکدا من تائێستا سەرپێچی یاساییم نەبووە هەروەها کێشەی سیاسی و ئەمنی و کۆمەلایەتیشم نەبووە، تەنها ئەوەنەبێت چەند رۆژێك بەر لەرفاندنەکەم بەبیانوی خۆپیشاندان چەند رۆژێك زیندانکرام پاشان بەبریاری دادگا لەگەل هەموو گیراوانی خۆپیشاندانەکان ئازادکراین.

 هەروەها ووتیشی" ئەوکاتەی بەبیانوی خۆپیشاندان دەستگیرکرام لاپتۆپ و مۆبایلیشم لەلایەن ئاسایشەوە دەست بەسەرکرا، کاتێك بەبریاری دادگا لەگەل خۆپیشاندەرەکان ئازادکراین چەندرۆژێك دوای ئازادبوونم ئینجا بەنهێنی دەمامکدارانی دژەتیرۆر هەولی رفاندنی منیاندا.

 دەربارەی هۆکارەکەش رایگەیاند ووتی" هۆکاری سەرەکی رفاندنەکەم تەنها بەهۆی هۆنراوەکانم بووە چونکە ئیسلامیانەیە و هاوشێوە (شەهید کۆساری)بە، بەتایبەتیش لەبەرئەوەی م.کرێکار پێشەکی دیوانی (یەکتاپەرستی) بۆنوسیوم، بۆیە دژە تیرۆر نەیتوانی هەزمی شاعیرێکی ئیسلامی وەك من بکات، منیش کەزانیم دژەتیرۆر وەك پیشەی هەموجارەی خۆیان خەریکی ئەوەن بە سیناریۆ و بە بیانوی تیرۆرستی دەستبەسەرم بکەن و لەژێر ئەشکەنجەدا وەك تیرۆرستێك بمخەنە سەر شاشەی کەنالەکانی (کوردسات و گەلی کوردستان) پاشان بێ سەروشوێنم بکەن یان بم کوژن، بۆیە ناچاربووم بەرێگای قاچاغ بچمە دەرەوەی کوردستان سوپاس بۆخوا رزگارمبوو لە ستەمی دەزگای دژە تیرۆری یەکێتی ئێستا خەریکی تەواوکردن و چاپکردنی دیوانی دووەمم بەناوی (تۆڵە).

 دەربارەی شاعیر:

 بیلال محمود محمد - تەمەن ٢٤ سال - دانیشتوی گوندی شەشەك / خورمال، لە شیعرەکانیدا نازناوی (یاخی)یە، خاوەنی دیوانێکی چاپکراوە بەناوی( یەکتا پەرستی )، ئێستاش دیوانێکی تری لەدەرەوەی کوردستان ئامادەکردووە بۆچاپکردن بەناوی ( تۆلە)، کۆی گشتی هۆنراوەکانی لەهەردوو دیوانەکەدا (١٨٥) پارچە هۆنراوەیە و لەچەندین سایت و تۆرەکۆمەلایەتیەکاندا بلاوبۆتەوە، هەروەها جگەلە چاپکردن، بە شێوەی لێنك و (PDF)یش بلاوکراوەتەوە.