لەگەل تیرپرێس بەردەوام زانیاری نوێ بە راشکاوی دەزانی

دواترین

سۆشیال میدیا

shadow

ئەکتەرێکی هۆلەندی پێنج ساڵ دوای فلیمی "فیتنە" موسوڵمان دەبێت

خالد ڕەنجدەر

ئارنۆد ڤان دورون، هۆڵەندەییە و خاوەنی فلیمی "فیتنە"یە کە لە ساڵی ٢٠٠٨دا بەرهەمی هێناوە و تیایدا ئیسلام و موسوڵمانان بە توندوتیژ و کەراهییەت وەسف دەکات و، پێیوابوو کە موسوڵمانان هەوڵی کۆنترۆڵکردنی هەموو جیهان دەدەن. ئەو فلیمە حیزبی ئازادیی هۆڵەندەی دەریکردووە. ئەو حیزبە بەوە ناسراوە کە دژی بێگانەکانی ناو هۆڵەندایە و، پەیامێکی توند و پەڕگیری بەرانبەر ئیسلام و موسوڵمانان هەیە، ئارنۆد بە بیریدا نەدەهات بچیتە ناو ئەو دینەی خۆی شەڕی لە گەڵ دەکرد. پێیوانەبوو ڕۆژێک لە ڕۆژان دەچێتە سەر گۆڕی پێغەمبەری ئیسلام درووودی خوای لێبێت. ئارنۆد لە ساڵی ٢٠١٣ دا موسوڵمان دەبێت و، هەڤاڵانی حیزبەکەی بە خائن هەژماری دەکەن، هاتنی ئارنۆد بۆ ناو بازنەی ئیسلام نەرم و لەسەرخۆ بوو و هەنگاو بە هەنگاو بوو. لەسەرەتاوە سەرقاڵی خوێندنەوە و تێڕامان بوو لە قورئان و ڕاڤەکردنی. ڕۆژێک کەسێکی موسوڵمان پێشنیاری بۆ کردووە کە سەردانی مزگەوتی ئەو شارە بکات کە لێی دەژی. ئارنۆد خۆشی نازانێت چی وای لێکرد قبوڵی بکات، ئارنۆد دەڵێ" هەستم دەکرد لە سەرەتاوە دڵە کوتێم دەکرد، بەڵام هێندەی پێنەچوو ئارام بوومەوە و هەستم دەکرد خۆشەویستی ئیسلام لە ناخمدا دروست بووە. ئەوەی ئارون چاوەڕوانی نەبوو دوای ساڵێک لە ئیسلامێکی بێدەنگ لە ناخیدا، ڕووی دا. ئەسکەندەری کوڕیشی موسوڵمان دەبێت. کوڕەکەشی گەشتی ئیمانی لەو کاتەوە دەست پێکردووە کە بینبووی باوکی ئارام بووەتەوە و گۆڕانکاریی تێکەوتووە.

ئەسکەندەر و باوکی پێکەوە سەرقاڵی تێگەیشتن بوون لە ئیسلام، ئیتر خۆشیان دەستیان کردوە بە بانگەواز بۆ دینی خوا، بەڕاستی ئەو گۆڕانکارییە چاوەڕوان نەکراوەیە کە حیزبە ڕاستڕەوەکانی ئەوروپا لێی دەترسێن.

679 جار بینراوە‌
21/07/2018