لەگەل تیرپرێس بەردەوام زانیاری نوێ بە راشکاوی دەزانی

دواترین

هۆنراوە

shadow

شەوی پیرۆز

ڕۆستەم خامۆش 

 

 ئه‌مشـه‌و  عاشـقـان  چــاو  بـه‌ گریانـن

ده‌م پـڕ لـه‌ زیكـر و  ڕوو لـه‌ ئــاسمانـن

ســــاتــێ نــاخــه‌ون  دیـــده‌   بێـدارن

بــــۆ  عیشـقـی  خودا  دڵ  ئه‌ویندارن

 

 عاشقان  ئه‌مشه‌و لـه‌ مـزگـه‌وت و ماڵ

ده‌بـنـه‌  هــاوه‌ڵـی فریـشــته‌ی  پـڕ باڵ

ده‌خـوێنـن   وێـرد و   قـورئانی  به‌ڕێز

ده‌چـێـژن تـــامــی  بــــاوه‌ڕی   بـه‌هێز

 

ئه‌مشـه‌و  عـاشـقـان  دڵ پـڕ لـه‌ نوورن

له‌  كـۆڕی  زیكرا  بێشـك  ڕوو سـوورن

سه‌ر له‌ كڕنووشن   ملـكـه‌چن بــۆ خوا

بـه‌ عیشــق و  ســۆزو   گـیانی پڕ هیوا

 

عاشقان  ئه‌مشــه‌و   تـا ده‌مـه‌و  گـزنـگ

به‌ جــۆشن لـه‌بـۆ  خێری  هه‌زار مـانـگ

ده‌زانـن   قـــه‌در  شــــــه‌وی    پیــرۆزه‌ 

شـه‌وی  بارینی    ڕه‌حمـه‌ت و  ســـۆزه‌