لەگەل تیرپرێس بەردەوام زانیاری نوێ بە راشکاوی دەزانی

دواترین

هۆنراوە

shadow

شەوی قەدر

نوسینی: ڕۆستەم خامۆش

 یـارانـی  شــــه‌یــدا  وه‌رن خێـرا كــه‌ن

بـۆ رۆژی عوقبـا ڕوو لــه‌ تـه‌قـوا كــه‌ن

وه‌ك نـمـه‌ی بــاران بـڕێـژن  ئـه‌ســریـن

با دڵـتان پڕ بـێ لـه‌ شـــه‌وقـی ئه‌ویــن

 

ئــه‌ی  عـاشــقــانــی  ئــه‌ویـنـی  خودا

وه‌رن  بــۆ  نــزای   رۆشــنـایـی   هودا

سه‌رله‌كڕنووش كه‌ن پڕهـۆش و فیكـر

ڕۆح  ئــاشنا بكــه‌ن  به‌  جـوانی زیكـر

 

وه‌رن بــا ئه‌مشه‌و  بـــۆ عیشـقی بـاری

لــه‌ مزگـه‌وت و مـــاڵ   بكـه‌ین بێداری 

بـا لـه‌  ئـــامێـزی  ئـــه‌م  شـه‌وی  قه‌در

بـگــریـن بــــۆ رۆژی عـوریـانـی حەشر

 

ئـه‌وانه‌ی ئـه‌مشـــه‌و  دیده‌ بێ خــه‌ون 

بــۆ  نوێـژ و  نـزا   هـاوده‌مـی  شــه‌ون

له‌چاویان ده‌ڕژێ نمـه‌ی ئه‌شكی سـوور

تێشوو كـۆ  ده‌كه‌ن  بــۆ سه‌فه‌ری دوور

 

121 جار بینراوە‌
07/06/2018