لەگەل تیرپرێس بەردەوام زانیاری نوێ بە راشکاوی دەزانی

دواترین

هۆنراوە

shadow

ماڵئاوایی

هۆنراوە: ڕۆستەم خامۆش

 

يـــاران وا ڕۆیـــی ، مـيـوانــی  ئــازيــز

كـردی مـاڵـئــاوا ، گوتـی : خوا حــافيــز

 

مـانـگی ڕەمـەزان ، ڕەحمەتی خوا بـوو

ئـارامـی گـيـان و  شــەوقـی  بـڕوا بـوو

 

ئاشنا بە ڕۆحمان ، ئەو لەگەڵ مان بـوو

خۆشـەویستی ئـەو ، لـە نێو دڵمان بـوو

 

دوانـگـەی عاشـقـان ، بـۆ عيـشقـی باری

هێزی بــاوەڕ بــوو ، بـــۆ شـــەو  بێداری

 

ئێـمـەی  بەجێهێشـت ، كــردی جـودايی

مەملەکەت چـۆڵ بوو ، دوای مـاڵئاوايی

201 جار بینراوە‌
03/06/2018