لەگەل تیرپرێس بەردەوام زانیاری نوێ بە راشکاوی دەزانی

دواترین

هۆنراوە

shadow

مەلی دڵ

هۆنراوە: ڕۆستەم خامۆش

به‌خێربێی میـــوان ، هاتـی ســه‌ر دیــده‌م

بـه‌ هــاتــنـی تـــۆ بــه‌ ڕۆح ئـــاســــووده‌م

تـــۆ ئــه‌و مـیـوانـــه‌ی لـــه‌ دڵ شــیـریـنـی

مـــانـــگــی ڕه‌مــــه‌زان ، پـایـه‌ی ئـایـیـنـی

 

ئــــه‌ی میـوانــه‌كــه‌م ،  ئــارامـیی ده‌روون

مانگی پڕ له‌ سۆز ، مانـگی  لێخۆش بوون

هـــاتــی بــه‌هــه‌گــبــه‌ی پــڕ خـێـرو هـودا

مـیـوانــی بــه‌ڕێــز ، ئــه‌ی مــانـگــی خودا

 

لــه‌ نێـو مـانـگــه‌كان ســـه‌رداری گـشــتـی

تــــۆ پیــرۆزی لام  تـــۆ خـــۆشـه‌ویسـتـی

ئــه‌ی مانـگـی قـورئان ، ئارامـیی گیـانــــم

هێـنـــه‌ری شــــه‌وقـی عیـشـق و ئیمانــــم

 

من عاشقـی تــۆم ، ئـه‌ی مــانگـی پـڕ نوور

زۆرم خـۆشـــده‌وێـی ڕێبـواری ڕێـی دوور

هــاتـی بـەخێـربـێی ئـــەی مـیـوانــی ڕۆح

ده‌رگــای بـه‌هـه‌شــتــه‌ ئێـستـاكـه‌ مه‌فتوح