لەگەل تیرپرێس بەردەوام زانیاری نوێ بە راشکاوی دەزانی

دواترین

رۆمان

shadow

من لە زیندانی عەلمانییەتی كوردی (٢)

 نوسینی: بارزان رمضان

بەشی دووەم : گۆرینەوەی چەند شعرێکی فیکری و کۆتایهاتنی گفتوگۆی نێوان من و مام رەزوان دەربارەی علمانی و ئیسلامی و  دوو نهێنێیش لەلایەن مام رەزوانەوە.

بەیانی بۆ پرسیارەکەی مام رەزوان دەستم کرد بە شیعر نوسین ( کاتی خۆی منیش دەستی شیعر نوسینم هەبو سێ کتێب شیعرم نوسیوە بەلام تا ئێستاش بلاوم نەکردۆتەوە تەنها هەندێکیان نەبێت کروان بەگۆرانی)، بەیانیەکەی بە تێفکرینێکی زۆرەوە شیعرێکی کورت و پوختم بۆ وەلامی پرسیارەکەی مام رەزوان نوسی بەلام نەمدایە دەستی خۆی، چاوەرێم کرد تا مام رەزوان لە شوێنەکەی خۆی دەرچو ئینجا بەدزیەوە چوم لە شوێنەکەی مام رەزوان لەسەر جێگاکەی ئەوم دانا بۆئەوەی وەك دیاریەکی لەناکاو وابێت و بە دزیش هاتمەوە شوێنی خۆم کەس نەیبینم، لە شیعرەکەمدا نوسیم:

((کێ نەخشەوانە))

تۆ نەخشەوانی بەلام لەسەر زیو نەخشت کردوە

دەشزانی کەزێر سیفاتی نەخشی جوانتر وەرگرتوە

چیت پێ بلێم کە بە بۆنی خۆشی مەخلوق گەشەت کردوە

چیت پێ بلێم کە خالقی هەمو مەخلوقەکانت لە بیر کردوە

ئەگەر لە بیرت نەکردوە چۆن زێر لە زیو بە چاکتر ئەزانی

چۆن دەبێت بۆنی مەخلوق بکەی بۆنی خالق نەزانی

ئەگەر خالق هیچ بەرنامە بۆ مەخلوقەکانی نەزانی

 کەوابو مەخولق خالقە چونکە نەخشەی ژیان ئەزانی

خۆزگە هیچ کەس دژ بەیەك و پێچەوانەی نە ئەگونجاند

 خۆزگە چیتر ئەم هەمو گەنجانەیان بە ئەقل نە ئەگەوجاند

لە ژێرەوە نوسیم : لەلایەن بارزان رەمەزان گڕاوی پێشکەشە بە مامۆستای بەرێز (مام رەزاون) ٢٠/١٢/٢٠١٤ – ئیمزای خۆم لەسەر کرد، هەروەها نوسیم بەهیوام وەلام بدەیتەوە زۆر سوپاس.

ئیتر چوومەوە شوێنیخۆم دانیشتم چاوەرێیم ئەکرد، نزیکەی سەعاتێکی پێچو مام رەزوان بەدیارکەوت و سەلامێکی کرد و ووتی وەرە لام هەندێك پرسیارم هەیە، منیش لەگەلی چوم لەشوێنی مام رەزوان دانیشتینەوە، دەستمان بە گفتوگۆکردەوە.

بارزان: ئەمرکە با لەخزمەتتدابم.

مام رەزوان: خزمەت لەمنەوە، بەلام پێم خۆشە بزانم چۆن وەلامی ئەم پرسیارە ئەدەیتەوە کە دەلێن ئیسلام دینی عەرەبە ؟.

بارزان: بۆ وەلامی ئەم پرسیارەت دەبێ بە درێژی بۆت روونکەمەوە چونکە ئەم قسەیە زۆر دەکرێت پێوویستە بە ووردی بۆت باسبکەم، نازانم کاتت هەیە یان هەر بەکورتی و پوختی وەلامت دەمەوە؟

مام رەزوان: هەردووکمان لەزیندانین و کاتمان زۆرە و هیچ کارمان نیە بۆیە بەئارەزوی خۆت بۆم باسبکە و خۆشم تامەزرۆم وەلامەکە بەشێوەیکی زانستی و شارەزایانە بزانم و هەرگیز لە گوێگرتنی زانست و زانیاریش بێزارنابم فەرموو.

بارزان: زۆرباشە مام رەزوانی خۆشەویست کەواتە گوێ لەبرا بچوکی خۆت بگرە، کەسانێك هەن بی ئەوەی شارەزیان هەبێت دەربارەی مێژوی ئیسلام و موسلمانان و بێئەوەی شارەزابن لەخودی قورئان و فەرموودە و بنەماسەرەکیەکانی دینی ئیسلام ئەم گومانە بلاو دەکەنەوە دەلێن دینی ئیسلام دینی عەرەبە، ئەو گومانەش زیاتر قەومیەکان و علمانیەکان و مولحیدەکان بلاوی دەکەنە تەنها بۆ دژایەتی کردنی کاریگەریەکانی دینی ئیسلام لەناو وولاتە موسلمان نشین و نەتەوە جیاوازەکاندا، کە نزیکەی ٥٦ وولاتی موسلمانشین و ٧٦ وولاتی کەمیەنە موسلمان هەیە لەهەموو نەتەوەجیاوازەکانی جیهاندا، بۆیە ئەیانەوێت لەرووی عاتیفە جولاندن و دەماری نەژادپەرستیەوە هانی نەتەوەکانی غەیری عەرەب بدەن بۆئەوەی بیروباوەریان بە ئیسلام کال بێتەوە و شوێنی بەرنامەکانی علمانیەت و قەومیەکان بکەون کەخۆیان بانگەشەی بۆ ئەکەن لەناو وولاتە موسلمان نشینەکاندا، ئەگەرنا ئەو قسەیە بەشێوەیەکی ئەکادیمی خوێندنەوەی بۆبکەین هیچ ئەسل و ئەساسێکی زانستی و لۆژیکی نیە، لەبەرئەوەی دینی ئیسلام هەر لەبنچینەوە هیچ پەیوەندی و تایبەتمەندیەکی بە نەتەوەی عەرەبەوە نیە تەنها ئەوە نەبێت عەرەبیش وەك هەمو نەتەوەکانی تری جیهان تەنها مافی ئەوەیان هەیە موسلمان بن یان کافر بن، بۆ هەموو نەتەوەکانیش هەروایە، ئینجا سەیری سیرە و مێژووبکە ئێمە پێچەوانەکەی ئەبینین، بۆنمونە عەرەب یەکەم نەتەوەبوو کە هەر لەسەرەتای سەرهەلدانی  هاتنی دینی ئیسلام  دژایەتیەکی سەرسەختی خودی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم و دینی ئیسلامیان کردووە، ئەسلەن نەتەوەی عەرەب پێش هەموو نەتەوەکانیتر پێغەمبەریان صلی اللە علیە وسلم دەربەدەر و بەرد باران کردووە و سەحابەکانیشیان بەدرندەترین شێواز شەهید کردووە، دەستپێکی دژایەتیکردنی دینی ئیسلام لەلایەن نزیکترین کەس و کار و مام و خزمەکانی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلمەوە دەستی پێکردووە، ئەگەر ئیسلام  دینی عەرەب بوایە بۆچی نەتەوەی عەرەب خۆی یەکەم نەتەوە بوو دژایەتی ئیسلامی کرد؟ هەروەها پاشماوەیەك لەبەردەوامبوونی بانگەوازی ئیسلامی لەسەردەمی مەکەدا کە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم هێشتا هیچ هێز و دەستەلاتێکیشی نەبوو و شوێنکەوتوانیشی زۆر کەم و لاواز و مەزلوم بوون لەگەل ئەوەشدا هەموو هۆزە عەرەبەکان دژایەتیەکی سەر سەختیان ئەکردن و بە کووشتن و ئەشکەنەجەدان و جۆرەها شێواز رووبەروویان ئەبوونەوە تەنها بۆئەوەی دینی ئیسلام ریشەکێش بکەن، ئا لەم کاتە هەستیارەدا هەمو گەورە و پیاو ماقول و دەستەلاتدارانی هۆزەکانی عەرەب کۆبوونەوە داوایان لە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم کرد ووتیان ئێمە هەموو هۆزەکانی عەرەب بریارمانداوە تۆبکەین بە گەورە و پاشا و سەرۆکی هەموو نەتەوەی عەرەب هەروەها جوانترین و سەرنج راکێشترین ئافرەتانی عەرەبت پێ ئەدەین و هەرچی هێز و سەروەت و سامانی وولاتیش هەیە ئەخەینە بەردەستت تەنها واز لەم بانگەوازە و لە دینەی ئیسلام بهێنە، بەلام پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم رەتی کردەوە و فەرموی ئەگەر (رۆژ) خۆر لەسەر شانی راستم دابنێن و مانگیش لەسەر شانی چەپم دابنێن هەرگیز بۆیەك ساتیش واز لەم بانگەوازە و لەم دینەی ئیسلام ناهێنم ئەمە فەرمانی خوایە، کەواتە ئەمە بەلگەیەکی حاشا هەلنەگرە ئەگەر پێغەمبەر صلی اللە عیە وسلم مەبەستی عەربچیەتی و نەتەوایەتی و پلە و پۆست و دەولەتی جاهیلی  بوایە یان دینی ئیسلام داهێنانی خۆی بوایە و وەحی خوا نەبوایە ئەوە باشترین فرسەت بو یەکسەر  قەبولی ئەکرد و مەمنونیش ئەبو و بۆخۆشی دەبوە گەورە و پاشای هەمو جەزیرەی عەرەبی و بە ئارەزوی خۆشی حوکمی دەر ئەکرد، بەلام رەتی کردەوە، بۆیە دلنیابە لەوەی دینی ئیسلام نە بەئارەزوی پێغەمبەر بووە صلی اللە علیە وسلم  نە تایبەتیشە بە نەتەوەی عەرەب، بەلکو دینێکە لەلای خوای گەورەوە هاتووە بۆ هەموو نەتەوەکانی جیهان بێ جیاوازی، دلنیابە ئەم قسەیەی کە ئەلێن دینی ئیسلام دینی عەرەبە زۆر دوورە لە راستی تەنها خەلکی نەخوێندەوار و نەشارەزا ئەم قسەیە ئەکەن بۆ دژایەتی کردنی دینی ئیسلام بۆ ئەوەی خەلکی موسلمان سارد بکەنەوە لە ئیسلام وەك رێگەخۆشکردنێك تاکو موسلمان والێبکەن شوێنی بەرنامە سەقەتەکانی مرۆڤ بکەون، جگەلەوەش ئەم قسەیە هەر زۆر بێ مانایە لەرووی لۆژیکەوە چونکە (الله) - خودا خۆ مرۆڤ نیە هەتا بلێن خوا عەرەبە و ئاینەکەشی هی عەرەبە! ئەوانەی ئەم قسەیە دەکەن  زۆر نەخویندەوارن و هەر لەمانای خواش تێنەگەیشتوون نازانن مرۆڤ و خوا و خالق و مەخلوق لەیەکتر جیاکەنەوە؟، ئەسلەن ئەو جۆرە کەسانە زۆربەیان هەر باوەریان بەخوا نیە یان خاوەن دینێکی تری غەیری ئیسلامن بۆئەوەی دەماری قەومی نەتەوەجیاوازەکان بورژێنن تاکو سۆزیان بۆ ئیسلام نەچێت.

مام رەزوان: لەوانەیە لەبەر ئەوە وابلێن چونکە  پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم عەرەبە.

بارزان: لەوەشیان هەر نەشارەزان چونکە، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) عەرەبێکی (مستعرب)ە واتە باپیرە گەورەی لەگەل عەرەب تێکەل بوە و بەلام ئەسلی خۆی بە رەچەلەك عەرەب نیە تەنها چەند پشتێك لەناو عەرەب لەدایك بوە، بەلگەش ئەوەیە نەوەی ابراهیم پێغەمبەرە (علیە سلام) ئەویش عەرەب نیە و مێژونوسان دەلێن کوردە یان کلدانیە ، خۆ ئەگەر پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم بە رەچەلەكیش عەرەب بوایە ئێمەی موسلمان هەر شانازیمان پێوە دەکرد چونکە بەهیچ شێوەیەك پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم عەربچیەتی و نەژادپەرستی ناوچەگەریەتی نەکردووە بەلکو خوای گەورە بۆ هەمو قەومەکانی سەر گۆی زەوی ناردوە، هەروەك خوای گەورە دەفەرموێت ((وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِلْعَالَمِينَ)- الأنبياء:107 -، هەورەها خوای گەورە ئەفەرموێت( يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُم مِّن ذَكَرٍ وَأُنثَىٰ وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا ۚ إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِندَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ ۚ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ )، واتا: ئه‌ی خه‌ڵکینه‌ ئێمه‌ هه‌مووتانمان له‌ نێرومێیه‌ك درسوتکردووه‌ (که‌ باوکه‌ ئاده‌م و دایکه‌ حه‌وایه‌)، وه‌ کردوومانن به‌ گه‌لان و تیره‌و هۆزانی جۆربه‌جۆر، تا یه‌کتر بناسن و په‌یوه‌ندیتان خۆش بێت به‌ یه‌که‌وه‌، به‌ڕاستیی به‌ڕێزترینتان لای خوا ئه‌وانەن‌ که‌ زۆرتر له‌ خواترسه‌ و فه‌رمانبه‌رداری خوایه‌، بێگومان خوا زاناو ئاگایه‌ به‌ هه‌موان، ئەم ئایەتە بەلگەیە لەسەرئەوەی هەموونەتەوەکانی جیهان وەکویەکەن رێزلێگیراوتریان ئەو نەتەوەیە کە زیاتر لەخواترس و چاکەکار بێت جا هەر نەتەوەیەکی بێت، جگەلەمەش چەندین فەرموودەمان هەیە کە سەروەرمان ئەفەرموێت: رەش و سپی و سور یان عەرەب و غەیرە عەرەب هیچ جیاوازیان نیە تەنها لەخواترسانیان پێوەری باشترینە،هەروەها ئەگەر سەیری ئەستێرەکانی ئیسلام بکەین کە کۆلەگەی دینی ئیسلامن و جێگای شانازین  لەلای هەمو موسلمانانی جیهان کە هیچ موسلمانێك ناتوانێت نکۆلی لەم نەجیبزادانە بکات کە هیچیان عەرەب نین و خاوەنی گەیاندنی ئەم ئسلامە پێرۆزەشن لەسەر ئاستی هەمو جیهان، لەسەرەتای هاتنی ئیسلام هاوەلە ناودارەکانی دەوری پێغەمبەر صلی اللە علیە وسم زۆربەیان عەرەب نەبون کە هاوکات و هاوکار لەگەل سەروەرمان ئەم دینەیان سەرخست بە پشتیوانی خوای بالادەست، ئەم هاوەلە بەرێزانەی بە ئەستێرەی مێژوی ئسلام ناسراون هەندێکیانت بۆ باس ئەکەم  بۆ نمونە :

ئەستێرەی یەکەم:

 هاوەلی بەرێز گابانی کوردی-(رضي الله عنه)خەلکی کوردستانی باشورە، یەکێکە لەبەناو بانگترین هاوەل کە یەکەم بانگخواز و یەکەم هاوەلی کوردە لەمێژووی ئیسلام و لە مێژووی کوردستاندا، لەدوای ئەوەی پەیامی ئیسلامی لە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) وەرگرتوە گەراوەتەوە کوردستان بانگەوازی کردوە و زۆرینەی کورد لە رێگای ئەم کەلەپیاوەی خۆمان ئیسلامی پێگەیشتوە و موسلمان بونە، هەر بەهۆکاری ئەم هاوەلە بەرێزەی خۆمان بوو کورد بێ شمشێر موسلمان بوو، چونکە هەر لەگەل یەکەم ساتی هاتنی ئیسلام گەلی کوردی بە پەیامی ئیسلام رازیکرد و خەلکێکی زۆر موسلمان بوبوون بەر لەوەی سوپای ئیسلام کوردستان رزگاربکات، ئەمەش وەلامێکی فرینگە بۆ ئەو کەسانەی ئەلێن کورد بەشمشێرموسلمان بووە چونکە نزیکەی ٣٠ سال بەر لە هاتنی سوپای ئیسلام بۆ رزگارکردنی کوردستان لەدەستی فارس کوردموسلمان بووبون لەرێگای گابانی کوردیەوە.

ئەستێرەی دووەم:

بیلای  حبشی-(رضي الله عنه) خەلکی حەبەشە (افریقا) بوە، یەکەم کەس بو کە قاچەکانی خستە سەر کەعبە - بیت الله و بانگی دا، واتە بانگەوازی بۆ خواپەرستی و نوێژ کردن رووە و هەموو جیهان، کە تائێستاش بەهەمان شێوازی بیلالی حەبەشی بانگ ئەدرێت لە هەموو جیهاندا.

ئەستێرەی سێیەم:

 هاوەلی بەرێز سەلمانی فارسی -(رضي الله عنه) خەلکی (ایران)ە، کە خاوەن بیرۆکەی لێدانی خەندەق بوو،بە چوار دەوری شاری مەدینەدا کە بوە هۆی گەورەترین سەرکەوتنی لەمێژووی ئیسلامدا بەسەر کوفردا، هەروەها یەکێکە لەو هاوەلانەی کە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرموی سەلمانی فارسی یەکێکە لە (اهل البیت).

ئەستێرەی چوارەم:

 هاوەلی بەرێز صهيب الرومي -(رضي الله عنه) کە خەلکی رۆمە(ئەورووپا) یەکێکە لە بەناو بانگترین جەنگاوەرەکانی ئیسلام کە خزمەتی زۆری کردوە بۆ گەیاندنی ئاینی ئیسلامی پیرۆز شان بەشانی هاوەلەکانی تر..

ئەستێرەی پێنجەم:

 پێشەوای بەرێز ئیمامی (ابو حنیفە-الإمام اعظم) کە یەکەم سەر مەزهەبە و دانەری (فیقهی) ئیسلامە زیاتر لە (٨٥٠) ملیۆن موسلمان شوێنکەوتەی ئەون و لەسەر مەزهەبی ئەم پێشەوایە گەورەن کە خۆی بە ئەسل خەلکی(کابول) ی پایتەختی ئەفغانستانە.

ئەستێرەی شەشەم:

 پێشەوای فەرمودەوانی (الإمام البخاري) بەئەسل خەلکی بوخارایە نزیك سەمەرقەندە - کە خاوەنی کۆکردنەوەی فەرمودە راستەکانی پێغەمبەرە (صلى الله عليه وسلم) کە لە دوای قورئانی پیرۆزدا بە هێزترین و بەنرخترین و پاکترین کتێب لە ناو هەمو موسلمانانی جیهاندا کتێبی (صحيح البخاري)یە کاری پێدەکرێت و دەبێتە سەرچاوەی شەرعدانان و ئەحکامی لەسەر دادەمەزرێت .

ئەستێرەی حەوتەم

 پێشەوای زانستە فەرمودەوانیەکان (ابن صلاح شهرزوري - الکوردی) خەلکی شارەزوری کوردستانی باشورە، یەکێکە لە بەناوبانگترین مامۆستای ( صاحب " علوم الحديث " ) زانستە فەرمودەوانیەکانە کە هەموجیهانی ئیسلامی تا ئێستاش پشت بە زانستەکانی ئەم کەلە پیاوەی خۆمان دەبەستێت و لێی فێردەبن.

ئەستێرەی هەشتەم

 سەرکردەی موسلمانانی هەمو جیهان باپیرە گەورەمان (صلاح الدین ایوبی) - (رضي الله عنه) خەلکی کوردستانی باشورە بە رەچەلەك سەر بە پارێزگای هەولێرە گوندی (قەلای دوین)ی ناوچەی زرارەتی ،سەلاحەدین ئەیوبی یەکێکە لە بەناوبانگترین سەرکردەکانی جیهان کە هەمو جیهان دەیناسێت و خاوەنی یەكخستنەوەی پەرتەوازەیی موسلمانان و رووخاندنی دەولەتی فاتمی شیعە و قۆچ شکاندنی هەمو ئەووروپا و خاچ پەرستەکان و رزگارکەری خاکی (القدس) فەلەستینی قیبلەی یەکەمی موسلمانان و داد پەروەرترین و بەهێزترین خەلافەت بوە لە مێژوی ئیسلامدا لەسەردەمی خۆیدا، هەروە (سلطان مظفر الدین کوکبری) شاری هەولێر  زاوای (صلاح الدین ایوبی) بووە خوشکی سەلاحەدین ئەیوبی هاوسەری خێزانی بوە کە ئەو ئافرەتە بەرێزەش (٢٠٠٠) یەتیمی بەخێو کردوە لەسەردەمی خۆیدا، سولتان موزەفەر خۆشی دامەزرێنەری یادی لەدایکبونی پێغەمبەرە صلی الللە علیە وسلم لە مێژودا کە بە مەولودی نەبەوەی ناسراوە.

ئەستێرەی نۆیەم

 سەرکردەی موسلمانان (احمد هۆلاکۆ) کە کوری هۆلاکۆی مەغۆلەکانە، بەرەچەلەك خەلکی (منغولیا) یە لەدوای ئەوەی موسلمان بو خۆی وولاتی هیندستانی رزگار کرد و ئیسلامی گەیاندە هیندستان کە بەوهۆیەوە موسلمانان توانیان بۆ (٦٥٠) سال لە هیندستان حوکم بکەن.

ئەستێرەی دەیەم

سەرکردەی موسلمانان (سلطان عثمانی ابن هیرتغل) کە (٤٥٠٠)سال خەلافەتەکەی حوکمی کرد و توانیشیان گەشە بەدەستەلاتیان بکەن و لەسەردەمی ئەواندا خیلافەتی ئیسلامی  لە ئاسیا و ئەفەریقا و ئەرووپا حوکمی سێ بەشی جیهانی ئەکرد.

جا مام رەزوانی خۆشەویست بە هەزاران بەلگە و کەسایەتی تریش هەن لەبواری زانستی و بیرۆکە و نوسین و داهێنان و (طب) و هونەر و هتد...، ئەمانەی باسم کرد هەموی بەلگەن لەسەر ئەوەی کە دینی ئسلام مولکی عەرەب نیە چونکە ئەوانەی لەدەوری پێغەمبەر بون صلی اللە علیە وسلم لەهەمو نەتەوەکانی تربوون نەك تەنها عەرەب، هەروەها خۆ ئیسلام حیزب و بزاڤێکی نەتەوەیی نیە هەتا بلێین ئسلام دینی عەرەبە بەلکو ئیسلام ئیعتیقاد و بیرو باوەرە و شۆرشێکی گەورەی گۆرانکارییە لە سەرتانسەری جیهان لەهەمو بوارەکانی پەرستن و عەقیدەیی و فیکری و کۆمەلایەتی وسیاسی و سەربازی و ئەخلاقی و سیستەماتیکی و دەولەتکاری و حوکمرانی و عەدالەت و زانست و هیتد...، هەروەها ئیسلام دید و تێراونینن و تێگەیشتن و پێناسەیەکەی تایەبتی خۆی هەیە لەسەر گەردوون و ژیان و بونەوەر، ئیسلام دین و پەیامێکی زۆر گەوەرەیە بەلام علمانی و مولحید و نەژاد پەرستەکان و قەومیەکان بە نەشارەزای خۆیان لە دژی ئیسلام ئەم قسەیە نەشازە دەکەن بۆ مەبەستی سیاسی خۆیان ئەگەر نا قسەکەیان لەرووی زانستیەوە هیچ وەزن و نرخی نیە، ئینجا مام رەزوانی بەرێز هیوادارم وەلامی پرسیارەکەت وەرگرتبێت.

مام رەزوان: زۆر سوپاس وەلامەکەت گەیشت خوا پاداشت بداتەوە زۆر روونە، بەلام پرسیارێكی تریش دەکەم، ئایا بۆچی لە وولاتانی ئەو رووپا ی علمانی زانست لە پێشکەوتندایە بەلام لە هەر وولاتێك ئیسلام حوکمی تێدا کردوە و بە وولاتی موسلمانان ناسراوە هەمویان پاشکەوتوون و ئەم پێشکەوتنە زانستیە لەناویان نابیندرێت و زۆریش لەدواوەن؟ ئایا هۆکارەکەی چیە ؟ چونکە زۆر جار مولحیدەکان دەلێن ئاین رێگرە لە پێش کەوتن، من باوەرم بەو قسەیە نیە بەلام لەواقیعیش ئەوە دەبینرێت جا ئایا خەتای شوێن کەوتوانی ئیسلامە یان سروشتی  دینی ئیسلام وایە گرنگی بەزانست و خزمەتی مرۆڤایەتی نەداوە؟

بارزان: مام رەزوان گیان ئەگەر سەیری مێژو بکەیەن ئەوا بەدلنیایەوە پێچەوانەکەی دەبینین بۆ نمونە: بۆیەکەمجار موسلمانان خاوەنی دروستکردنی (قوتابخانە ، بیرۆکەی فرۆکە، دروستکردنی کامیرا ، دۆزینەوەی دووەم ئۆکسیدی مەنگەنیز، عەمەلیات بە ریخۆلەی پشیلە، چارەسەر بە کرێم و مەرحەم، دروستکردنی نەخۆشخانە، دروستکردنی ئەمبولانس بۆ فریاکەوتنی نەخۆش بە ئەسپ و گالیسکە تا بەپەلە بیگەینە نەخۆشخانە، دروستکردنی نەخۆشخانەی ئاژەلان، درووستکردنی بارووت و تۆپ و چەك تەقەمەنی، دروست کردنی کاتژمێر، دۆزینەوەی ژمارە سفر، دانانی رەمز و شێوەی ژمارە، ٠-١-٢-٣-٤-٥-٦-٧-٨-٩، کێشانی نەخشەی گۆی زەوی، دروستکردنی کتێبخانە، دۆزینەوەی ئەمەریکا، کێشانی نەخشەی ئاسمان، درووستکردنی جادەوبان، دۆزینەوەی میکرۆب، زانستی بیرکاری ، درووستکردنی رۆبۆت و مەکینە، زیاتر لە ٤٠٠ کەرەسەی عەمەلیات وەك چەقۆ و دەرزی و هیتد...، زانستی ژێنگە خاوێنی و دەرمان سازی و چارەسەی سیر و سەدان نەخۆشی تر و عەمەلیاتی دل و چاو، بینا سازی و شارەوانی و کۆلان و گەرەك و شار بە شێوەیەکی رێکخراو و یاسا و رێنمایەکانی هاتوچۆ (مرور) بەپێی ئەوسەردەم و هیتد... ) بەمەرجێك ئەوکات ئەورووپا خاوەنی هیچ زانستێك نەبوونە و بە سەدە تاریکەکان ناویان لە مێژوو تۆمارکراوە، بەلام ئەگەر سەیری مێژو و شارستانی موسلمانان بکەین بە هەزاران سەرچاوەی زانست و داهێنان دێتە بەردەستەمان بەتایبەتی لەسەردەمی زێرینی ئیسلام کە سەردەمی هارونە رەشێد یان سەردەمی موعتەزیلەکان تا دەگاتە خەلافەتی ئەمەوەی و عەباسی و عوسمانی بەردەوام پەرە بەزانست دراوە لەهەمو بوارەکاندا، جگەلە سەدان زانا و فەیلسەوفی گەوەرەی وەك فارابی و امای غەزالی و ابن روشد و ئیمای رازی و ابن سینا و عەباسی کوری فەرناس و باقی زانا و داناکان لەهەمو بوارەکانی تردا داهێنانیان ئەنجامداوە،هەروەها لە قورئاندا یەکەم ئایەت کە دابەزیە سەر زەوی (اقرا) بو واتە بخوێنن، هەروەها خوای گەورە سوێند بە قەلەم دەخوات دەفەرموێت (ن - والقلم) واتە سوێند بە پێنوس، هەروەها یەکەم کەس کەباوەری بە پێغەمبەر هێنا ناوی وەرەقەی کوری نۆفل بو، جگەلە سەدان ئایەت و هەزاران فەرمودەش کە باسی زانست دەکات، هەروەها پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم دەفەرموێت ( فێربونی زانست واجبە لەسەر هەمو پیا و ئافرەتێکی موسلمان) یان دەفەرموێت ( بەدوای زانستدا بگەرێن ئەگەر لە سینیش بو) بۆیە دینی ئیسلام بە هیچ شێوەیەك هۆکار نیە بۆ دواکەوتویی بگرە بەتەحەداوە دەیلێم ئیسلام خاوەنی دوورستکردنی بناغەی هەمو زاناستێکی بەسودە لەم جیهانە، بۆیە نە ئیسلام نە موسلمانان بەرپرس نین لەم دواکەوتنەی زانست لە وولاتی موسلمان نیشینەکانی ئێستادا بگرە زۆر بەتەکێد ئەوە علمانیەکانن کە بە ئاگر و ئاسان و ئینقلابکردن هاتونەتە سەر  حوکم و دەستەلات لە وولاتی موسلماناندا هەرئەوانیش بەر پرسن لەم دواکەوتن و مالوێرانیەی ئێستا لە هەموو وولاتی موسلمان نشینەکاندا هەیە، چونکە ئەگەر سەیری مێژو بکەیت تەنها ئەم ١٠٠ سالەی رابردوو ئەم دواکەوتنە لەهەمو بوارێکدا ئەبینرێت، ئەم ١٠٠ سالەش تەنها علمانیەکان دەستەلاتدار بونە نەك ئیسلام، هەروەها هەندێك هۆکاریتریش هەیە چونکە لە دوای داگیرکردنی وولاتانی ئیسلامی لەلایەن مەغۆل و تەتار و قەرامیتە و خاچ پەرستەکان و جەنگی جیهانی یەکەم و دووەم و باقی شەر و جەنگەکانیتر  ئەوانەش هەموو بونە هۆکاری ئەوەی زانستی وولاتانی ئیسلامی کۆن بدزرێن یان وێران بکرێن، بۆ نمونە مێژو شاهیدی ئەوەی داوە کاتێك مەغۆلەکان بەغدایان داگیرکرد روباری دیجلە مۆر بوو لەبەر مەرەکەبی ئەو کتیبانەی کە مەغۆلەکان خستوبیان نا رووباری دیجلە جگەلەوە سوتێنران و فرێدران و دزران ، هەروەها لەهەمو جەنگەکان بەشێوازێك لە شێوازەکان داگیر کەران زیانیان لە زانستی موسلمانان داوە، بۆ ئەوەی زیاتر قەناعەت بکەیت برۆ سەیری مۆزەخانەکانی ئەورووپا بکە زۆربەی هەرە زۆری ئاسەوارە کۆنەکانی وولاتی موسلمانان لە مۆزەخانەکانی ئەورووپادانراوە ئەبێت ئێمەی موسلمان پارەش بدەین ئینجا سەیریان بکەین، باشە پێم نالێن ئەو ئاسەوارانەی وولاتی موسلمانان چی دەکات لە مۆزەخانەکانی ئەورووپا؟ کە بەهەزاران کتێب و کەل و پەلی بەنرخی تێدایە! کەواتە گومان لەوە دانیە هەموی دزراون و بردراون لە جەنگەکانی کۆن و نوێدا پاشان خۆیان لەسەر بیناکردوە، هەروەها لەدوای رووخانی کۆتا خیلافەتی ئیسلامی عوسمانی  تا ئێستا هیچ خیلافەتێكی ئیسلامی درووست نەبویتەوە تاکو بتوانن لەسەر قاچەکانی خۆیان بووەستنەوە و زانستە دزراوەکانیشی بگەرێنێتەوە و دووبارە زانست وەگرخەنەوە و خەریکی داهێنانی زۆرتربن، خۆشت دەزانی ئەگەر موسلمانان حوکمیان لەدەست نەبێت ناتوانن خاوەن هیچ بن، بۆیە نابێت رەخنەیان لێ بگیرێت تا دەبنەوە خاوەن خیلافەت و دەولەتی ئیسلامی، بەلکو پێوویستە ئەم رەخنەیە لە علمانیەکان بگرین و ئەوان تاوانبارن، ئەوان جلەوی حوکمیان وەرگرتوە و جاشایەتی بۆ وولاتانی غەیری ئیسلام دەکەن، با نمونەیەکی ترت بۆ باسبکەم بۆ ئەوەی زیاتر دلنیابیت لەوەی ئەوکاتەی موسلمانان لە قیمەی زانستدابون ئەوکات ئەرووپا لەو پەری تاریکیدا ئەژیان، کاتی خۆی شای ئینگلتەرا نامەیەکی بۆ خەلیفەی موسلمانان رەوانکرد لە ئەندەلوس، لەنامەکەیدا نوسیبوی لە شای ئینگلتەراوە (جۆرج) بۆ خەلیفەی موسلمانان لە شانیشنی ئەندەلوس، خاوەن شکۆ (هیشامی سێ یەم)ی پایە بەرز، دوای سلاو رێز : گوێ بیستی بالای خوێندن و زانستی و پیشەسازی بویمە لەلای جەنابتان، تکامانەوایە کە نەوەکانمان بێ بەش نەکەن لێی، ئەوا من شازادە خانم (دوبانت)ی خوشکەزام و دەستەیەك لە کچە ماقولانی ئینگیلتەرام بەدیاریەکی سادەشەوە ناردە لای ئێوە، دەخوازین بەزانست و زانیاریەوە بگەرێنەوە لامان، بۆئەوەی نەوەکانمان لەو زانستە فێر بکەن کە ئێوە فێری بوون، خزمەتکارتان جۆرج شای ئینگلتەرا، خەلیفەش قایل بو لەسەر بودجەی (بیت المال) فێر بکرێن، بۆیە ئەمانە هەموی بەلگەن کە ئەورووپا بە داگیر کردن و دزینی زانستی وولاتانی ئیسلامی خۆیان بیناکردوە و گەشەیان بەزانستداوە، چونکە چۆن ئێستا خەلك سەرسامی زانستی ئەوروپایە ئەوکاتیش ئەووروپیەکان بەسەرکردەکانیانەوە سەرسامی زانست و شارستانیەتی ئیسلام بون بۆیە داگیریان کردین لەرێگای ئەم جاشە علمانیانەی خۆمان بۆ ئەوەی زانستە دەوەلەمەندەکەمان بدزن و خۆیان پێ درووستبکەن هەروەك ئێستا کە بەئارەزوی خۆیان وولاتانی موسلمانان داگیردەکەن و نەووتی رەش دەدزن و بۆ ئەوەی ئابووری خۆیان بەهێزبکەن و هەروەها لە هەمو بوراەکانی تەکنەلۆژیا و چەك و سەربازی  و خزمەتگوزاری و هتد... نەوتەکە بەکار بێنەنەوە، جا چۆن ئێستا بە نەووتی وولاتانی موسلمانان ئەژین لەکۆنیشدا ئاوا بە زانست و شارستانیەتی موسلمانان دەولەمەدبون و پەرەیان پیدا و ئێستاش لەسەری ئەژین، بۆیە مام رەزوان گیان وامەزانە ئەورووپیەکان لەبنەچەوە خەلکێکی زیرەك و خاوەن زانست و داهێنانبن یان علمانیەکان کە بانگەشەی ئەوەدەکەن گوایە ئەوان هۆکاری پێشکەوتنی زانست و تەکنەلۆژیان، نەخێر هیچ وانیە بەلکو ئەوان تەنها داگیرکەربوونە و سامان و زانست و شارستانی وولاتی ئیسلامیان دزیووە و بەمالی دزیاری موسلمانان دەولەمەند بونە و هیچی تر.

مام رەزوان: ئەی علمانیەکان سەرچاوەکەیان ناگەرێتەوە بۆ یۆنان؟

بارزان: نەخێر، علمانیەکانی ئەورووپا زۆر هەول ئەدەن کە دروست بونی خۆیان بگەرێنەوە سەر شاری (یونان) چونکە پێیان وایە شارستانیەتی کۆنی یۆنانی لەسەر بنەمای ئەقل دامەزراوە نەك ئاین، بەلام زۆر هەلەن چونکە: زانای بەناو بانگی یۆنانی (ڤیساگۆرس) کە خاوەنی تیۆری بیرکاریە ئەم زانایە ناودارە خۆی قوتابی هەردوو پێغەمبەران (سولیمان و داوود) بووە علیهم السلام ، هەروەها زۆرینەی پرۆفیسۆر و فەیلەسوفەکانی یۆنان باوەرداربوونە و باوەریان بە خوا و ئاین هەبووە، جگەلەوەش ناوی وولاتی (یونان) لە ناوی پێغەمبەر (یونس)وە هاتووە علیە السلام ،  وولاتی یۆنان واتە وولاتی یونس پێغەمبەرعلیە السلام، بە زاراوەی تەورات و ئینجیل بە پێغەمبەر یونس علیە السلام ووتراوە یونان، لە زاراوەی قورئانیش بە پێغەمبەر یونان علیە سلام ووتراوە یونس، هەروەها لە تەورات و ئینجیل و قورئانیش باسکراوە کە پێغەمبەر(یونان ، یونس )علیە السلام لە ناو دەریای (ئیجە) نەهەنگ قوتی ئەدات و بۆ چەند رۆژێك لە ناو سگی نەهەنگەکە ئەمینێتەوە، پاشان بە فەرمانی خوای گەورە نەهەگەکە لەسەر لێواری دەریا (خاکی یۆنان) دای ئەنێت بۆیە ناویان لێناوە وولاتی یۆنان واتا وولاتی یونس پێغەمبەر علیه السلام، کەواتە شارستانیەتی یۆنانی کۆنیش هەر لە سەر بنەما و بناغەی ئاینی ئاسمانی دامەزراوە نەك ئەقل.

بەلگەکان:

یەکەم: تەورات - واما الرب فاعد حوتا عظيما لیبتلع یونان، فکانە یونان فی جوفا لحوت ثلاثە ایام و ثلاثە لیال - یونان / ١:١٧.

واتە: خودا نەهگێکی گەورەی بۆ پێغەمبەر یۆنان ئامادەکرد، ئەوەبوو یونان سێ رۆژ و سێ شەو لەناو سکی نەهەگەکە مایەوە.

دووەم: ئینجیل - لانە کما کان یونان فی بطن الحوت ثلاثە ایام و ثلاثە لیال. - مت - ٤٠:١٢.

واتە: پێغەمبەر یونان سێ رۆژ و سێ شەو لەناو سکی نەهەنگەکە مایەوە.

سێ یەم: قورئان - وَإِنَّ يُونُسَ لَمِنَ الْمُرْسَلِينَ ، إِذْ أَبَقَ إِلَى الْفُلْكِ الْمَشْحُونِ، فَسَاهَمَ فَكَانَ مِنْ الْمُدْحَضِينَ ، فَالْتَقَمَهُ الْحُوتُ وَهُوَ مُلِيمٌ - سورة الصافات - ١٣٩... ١٤٢.

واتە: (یونس) یش له‌ پێغه‌مبه‌رانه‌ ، سه‌رکه‌شی کردو ڕووی کرده‌ که‌شتی ، به‌شداری قورعه‌ی کرد ناوی ده‌رچوو فرێدرایە ناو دەریا، نه‌هه‌نگێک قوتی دا، وه‌ ئه‌و لۆمه‌کراوه‌ چونکه‌ پێش مۆڵه‌تی قه‌ومه‌که‌ی به‌جێ هێشت.

علمانیەکان بێ شوناسترین مەدرەسەن، لە کەنیسەکان و مەعبەدەکان لەدایك بوون لە مزگەوتەکان نێژران، واتا لە بەرامبەر ئیسلام توانەوە، ئالای زۆرینەی وولاتەعلمانیەکان سەلیب و مانگ و ئەستێرە و بت و سەنەم و درووشمە ئاینیەکانی لەسەرە، لەهەر وولاتێك سەرکردەیەکی علمانی بووە سەرۆك ئەوا سوێند بە موقەدەساتی ئاینی وولاتەکە ئەخوات، یان هەر کەسایەتیەکی علمانی بمرێت بەدەستوری ئاینی ئەو وولاتە ئەنێژرێت، بۆ علمانیەکان بێ شوناسترین مەدرەسەن وەك قەرەج وان و فریان بەزانستەوەنیە، بۆیە گومان لەوە دانیە هەرچی زانستی سەر زەویە لە ئاینە ئاسمانیەکانەوە سەرچاوەی گرتوە هەمو ئاینە ئاسمانیەکانیش لە ئەسلدا هیچ جیاوازیان نیە هەموی هەر خوای گەورە ناردویەتی بۆ پێغەمبەران بەگشتی، جا مام رەزوانی خۆشەویست دلنیابە لەوەی کە ئاین نەك رێگر نیە لە زانست بەلکو سەرچاوەی هەمو زانستە بەسودەکانی جیهانە و رۆحی پێشکەوتنی زانستە و نووری زانستەکانە بەگشتی ئەگەر ئاین نەبوایە تاریکی هەموی دونیای دەگرتەوە و شتێکیش نەدەبو بەناوی زانست بەتایبەتی ئاین ئیسلام کە گرینگەیەکی زۆر بەزانست داوە و هەروەها موسلمانانیشی هانداوە بخوێنن بۆئەوەی زانست فێربن، هیوادارم وەلامەکەت وەرگرتبێت.

مام رەزوان: وەلامی خۆم وەرگرت دەستخۆش خوای گەورە هیدایەتی هەمو لایەکمان بدات هیوادارم خوای گەورە دووبارە بەم ئیسلامە مەزنە زانستی وولاتانی خۆمان بدەروشێنێتەوە و بمانکاتەوە سەرچاوەی زانست داهاتووشدا، من لەگەل ئەم وەلامەی تۆ هاتمە ئەو قەناعەتەی لە بەر ئەوەی ئاینی ئسلام لە ناومان حوکم ناکات بۆیە دواکەوتو و مال وێران بوین، ان شاءاللە خوای گەورە رەحمان پێ دەکات.

بارزان: زۆر راستە هەروایە، زۆرسوپاس بۆ گوێگرتنت جێگا رێزە بۆمن، منیش دەبێت برۆم هیچ پرسیاری تر و  خزمەتێکی ترت نیە؟ ( ئەوەی راستیشبێت هەر  دلیشم لەلای وەلامی شیعرەکەبو، دەم ویست بزانم مام رەزوان چۆن وەلامی شیعرەکەم ئەداتەوە چونکە لەوەلامەکەیدا بۆ دەردەکەوت و دەمزانی ئایا وازی لە علمانیەت و پەکەکە هێناوە یان هەر بەردەوامە، بەلام چونکە من خۆم بە نهێنی شعرەکەم بۆدانابوو رووم نەدەهات بلێم ئەرێ وەلامی شیعرەکەت چیبوو بەهەرحال من دەربارەی شیعرەکە بێ دەنگبووم و دلیشم بۆی لێئەدا).

مام رەزوان: ناوەلا قوربان خزمەت لەمنەوە زۆر سوپاس خوا ئاگادارت بێت و بەخێر چیت، زۆر داوای لێبوردنیشت لێ دەکەم ئەم ماوەیە زۆر ماندوم کردی خو اپاداشتت بداتەوە.

ئیتر خواحافیزبونما لەیەکتر کرد و من چومەوە جیگای خۆم،  نزیکەی سەعاتێك ئەبوو لەشوێنی خۆم دانیشتبووم لەناکاو مام رەزوان هاتە لام خێرا نامەیەکی دایە دەستم و هیچ قسەی نەکرد یەکسەر رۆیشت، منیش بەپەلە نامەکەم کردەوە و خوێندمەوە چونکە زۆر تامەزەرۆبووم بزانم چۆن وەلامی شیعرەکەی منی دایتەوە و چونکە من لەشیعرەکەمدا داوام لێکردبوو کە واز لەبەرنامەی علمانیەت بینێت و رووبکاتە بەرنامەی خوا ، کەنامەکەم کردەوە سەیرمکرد  مام رەزوان لە وەرەقەکەیدا شیعرێکی نوسیبو بەم شێوەیە:

دەست خۆش

بارزان رەمەزان گڕاوی

بۆ ئەم ووتە جوانە بەنرخانە

کە دەرت بری زۆر بەلێزانی

ئەمە نەخشێکە

لەبیر و هەست و نەست و جوانی

کەخوای گەورە و بەخشندە

بۆ مرۆڤەکانی وەك تۆی هانی

برای بەرێزم

 وادیارە تۆ لەدڵەوە زۆر میهرەبانی

ئەم هۆنراوەیەش پێشکەشی تۆیە

(( رێچکە ))

چاوەکان رێچکەی ناخی دڵن

لەم حیکمەتە پەند وەربگرن

دابین دەکەن سەروەتی ژیان

بەمەرجێك لەبیر نەکەن

رێبازەکەی رێچکەی بینین

لە ئەخلاق و وێژدان و دین

تادەگەنە بەختیاری ژین

بۆرێگای راست

چاوەروانی پێشەواکەن

عەقل فرمانتان ڕەواکەن

تا لەژین بن بەم رێچکەیە

هەرگیز لەژین هەلە ناکە

هەلە ناکەن هەلە ناکەن.

ئیمزای خۆشی لەسەر کردبو لە پشتی وەرەقەکەش نوسیبوی"

پێشکەشە بە بەرێز

مامۆستا بارزان رەمەزان گڕاوی.

باور بکە رێزت هەیە

 هەمو دەم لەسەر چاوانی.

کە شیعرەکەم خوێندەوە لەشوینی خۆم گەشامەوە زۆر سوپاسی خوای گەورەم کرد کە هیدایەتی مام رەزوانیدا بۆ سەر رێگای حەق و وازی هێنا لە علمانیەتی نەگریس چونکە مام رەزوان کەسێکی زۆرلێهاتو و بەتوانا بوو خاوەن کەسیاتیەتیەکی زۆر میهرەبان و بەقەدر بوو، بۆیە بەراستی دلم زۆر خۆشبو لە خۆشیان خۆم پێرانەگیرا بەپەلە چومەوە لای مام رەزوان سلامم لێکرد و ئەویش زۆر بەگەرمی سەلامەکەی وەرگرتەوە و ووتی فەرمو دانیشە، دووبارە کەوتینەوە قسەکردن.

بارزان: بەراستی زۆر خۆشحالبوم کە رێگای خوات هەلبژارد و وازت لە علمانیەت هێنا ان شاءاللە خوای گەورە بەردەوامیت پێ دەبەخشێت، قەناعەت بکە ئەوەندە دلم خۆشبووە وائەزانم لەزیندان موژدەی ئازادکردنم دراوە.

مام رەزوان: من هەر لەوکاتەی کەوتمە زیندان هەستم کرد کە حوکم دەبێت تەنها بۆ خوا بێت، چونکە گومان لێکراو دەبێت باشترین پاریزەر بگریت و پارەیەکی زۆریش بدات بۆ ئەوەی قەناعەت بە حاکم بکات کە تاوانبار نیە، وە هەزاران کەس بەبێ تاوان زیندانی کراوە تەنها لەبەر ئەوەی نەیتوانیوە قەناعەت بە حاکم بکات، بەتایبەتی ئەو کەسانەی کە لەناکا و تاوانێکیان بەسەر دەسەپێنن یان بە سیناریۆ و پلان تووشی ئەکەن، بۆ نمونە هەر لەو زیندانەی خۆمان کە سێکی تێدایە ئەوە یەك سالە زیندانە لەبەر ئەوەی رۆژێكیان لەناو مالی خۆیان گوێی لە تەقەی تفەنگ دەبێت ئەویش بە پەلە دچێتە بەردەرگای خۆیان سەیارەکی بینی بەتەرناش رۆی، پاشان سەیری مالی جیرانەکەیان دەکات دەبینێت جیرانەکەی خەلتانی خوێن بوە لەبەر دەرگای مالی خۆیان کەووتوە، ئیتر کەس و کاریشی دەیگەینە نەخۆشخانە بۆ بەیانی جیرانەکەیان دەمرێت، پۆلیسیش بۆ لێکۆلینەوە دەچیتە مالی جیرانەکەیان پێی دەلێن ئەم روداوەت بینی؟ ئەویش لە چاکەی خۆی بۆئەوەی حەقی ئەو مەزلومە نەفەوتێ لەرای خوا شاهێدیەکە ئەدات و ئەلێت بەلێ من بینیم سەیارەکی بی ئێم دەبلیوی جام رەش بو کە دەنگی تەقەهات من بەپەلە هاتمە بەردەرگا ووتم بزانم چیە، ئەوەندەم  سەیارەیەکی بیئێم  بەتەرناش رۆیشت، میش ئاورمدایەوە سەیرئەکەم جیرانەکەمان لە ئەرز کەوتووە و خوێنی لێ دەروات، ئیتر ئەم داماوە تەنها لەسەر ئەم شاهێدیە ئەوە یەك سالە لەم زیندانەیە، دادوەر دەلێت لەتۆ زیاتر کەس ئاگاداری ئەم رووداوە نیە تا ئێستاش هیچ کەس دەستگیر نەکراوە لەسەر ئەم روداوە، بۆیە تۆ تاوانباری تا ئەوکاتەی پۆلیس کەسێك دەستگیر دەکات، ئەگەر پۆلیسیش کەس نەدۆزیەوە ئەوە ئەوکات تۆ بەتاوانباری رووداوەکە سزائەدرێت و حوکم ئەکرێت، لەبەر ئەوەی مالی کوژراوەکەش دەلێن ئێمە لەگەل کەس ناکۆکیمان نیە و ئەو کوژراوەش لە ژیانیدا کێشەی کۆمەلایەتی نەبوە، بۆیە کاك بارزان من هەر لەم زیندانەوە زانیم حوکم دەبێت تەنها بۆخوا بێت نەك مرۆڤ چونکە مرۆڤ قابیلی هەلەیە، جگەلەوەش زانیاری و تواناکانی مرۆڤ سنوردارن بۆیە ناتوانن ناخی خەلکی بخوێنتەوە و غەیب نازانن، بەلام خوای گەورە هەرگیز هەلەناکات و هیچ شتێك لەخوای گەورە وون نابێت چونکە غەیب دەزانێت و شارەزای ناخ و ناوەرۆکی هەمو مەخلوقەکانە هەر ئەو باشترین یاسادانەرە بۆ هەموو کێشەکانی مرۆڤ کە بەندەی خۆیەتی، هەروەها گومانیش لەوەدانیە خوای گەورە یاسا و رێسای بۆ هەمو شتێك داناوە بۆیە پێویستە لە هەمو داد گایەك حوکم بە قورئان بکرێت ئەوکات من دلنیام هیچ کەس حەقی نافەوتێت، ئەمە کاری خودایە کاری مرۆڤ نیە دادگایی مرۆڤ بکات، منیش موسلمانم ئەوەم دەزانی بەلام ئەوەم نەدەزانی کە علمانیەت ناگونجێت لەگەل ئیسلام، بەلام لەدوای زانیاری و روونکردنەوە و شیعرەکەت بیرم لەوەکردەوە ئەگەر لە دادگایەك پێویستبێت حوکم بە یاسای خوا بکرێت بۆ ئەوەی خەلکی مافیان نەفەوتێت و ژیانیان تێك نەچێت ئەوا گومان لەوە دانیە هەر زۆر زەروورترە هەموو گەل و وولاتانی جیهان پێویستە خوا حوکمیان بکات و یاسا و رێسایان بۆ دیاری بکات چونکە هیچ مرۆڤێك لەو ئاستە دانیە بتوانێت کێشەی جیهان چارەسەر بکات، نەك مرۆڤێك بەلکو بە هەمو مرۆڤی سەرزەویش ناتوانن رێك بکەون لەسەر یاساێك لە نێوان خۆیان ئەوە لەکاتێکدا هیچ کێشەیان نەبێت جا وەرە گەلێك داگیر کرابێت خوا نەبێت کێ رزگاری دەکات، لەوانەیە وولاتێك زل هێز رزگارت بکات لەدەست داگیرکەرێكیتر بەلام ئەوجارە خۆی داگیرت دەکاتەوە وەك کۆیلە مامەلەی لەگەل ئەکات و هەموو سەروەت و سمانیشی بەئاشکرا ئەبات و لەهەموو بەرژەوەندیە سیاسیەکانی خۆی ئەییکاتە قوبانی و هیتد... بۆنمونە وەك ئەمەریکا و رزگارکردنی عێراق، هەورەها خوای گەورە لە ئەسلدا مرۆڤی بەئازادی دروستکردوە هەر لەبەر ئەو ئازدیەشە دەبێت ئیمەش عەبدایەتیمان تەنها بۆ خوابێت چونکە من دلنیام ئەگەر عەبدیاتی بۆ خوا بکەین هیچ هێزێکی دونیا ناتوانیت داگیرمان بکات، بۆیە من وا هەست ئەکەم مرۆڤ لە نێوان کۆیلایەتی و عەبدایەتی دایە، ئەگەر بەرنامەی علمانی هەلبژێرین ئەوا دەبینە کۆیلەی بەرنامەی مرۆڤ بەلام ئەگەر بەرنامەی ئیسلام هەلبژێرین ئەوا دەبینە عەبدی خوا، ئیتر منیش لەئێستاوە بریارمدا لە غەیری بەرنامەی خوا هیچ بەرنامەیەکیتر هەلنەبژێرم، هەروەها زۆر سوپاسی تۆش دەکەم کاك بارزان بۆ روونکردنەوەی ئەم زانیاریانە بەتایبەتی دەربارەی علمانیەت لە روانگەی شەرعەوە خوای گەورە پاداشتت بداتەوە جزاك اللە خیرا.

بارزان: مام رەزوان بەراستی سەرسامم بەم سەرنجە جوانەت لێکدانەوەیەکی زۆر گرینگت کردوە بۆمنیش سودی هەبو، خوای گەورە ئەم نەوژەنکردنەوەی ئیمانت بکاتە مایەی سەرکەوتنی دونیا و قیامەتت، تۆ لەمەو دوا مامۆستای منیشی مام رەزوان.

مام رەزوان: خوای گەورە لەزانستە پر لە نورەکەی فێرمان بکات ان شاءاللە.

بارزان: مام رەزوان تۆ پێشتر زۆر خزمەتت بە ئایدۆلۆژیای علمانی کردوە و قوتابیشت هەبوە هیوادارم لەمەو دوا بەردەوام بیت و خزمەت بە ئیسلام بکەیت چونکە تۆ کەسێکی شارەزای کاریگەریت دەبێت زەخیرەی قیامەتیشە بۆ خۆت پرتر دەکەیت و لەدوونیاش مێژوویەکی سەربەرز و پر لە بەرەکەت تۆمار دەکەیت.

مام رەزوان: من پیشتر بە دلسۆزی ئامۆژگاری خەلکیم دەکرد کە خزمەتی بە گەل و نیشتیمان بکەن لەسەر بە رێگایەکی چەوت ، بەلام لەمەو دوا رێگای راستم هەلهژرادوە ان شاءاللە بەریگای ئیسلام خزمەت بە گەل و نیشتیمان و تاکی ئەم کۆمەلگایە ئەکەم.

لەم قسانە دابوین هاوزیندانیەك هات بۆلامان بەمنی ووتی کاك بارزان کاتی نان خواردن نزیك بویتەوە و  سرەی تۆیە خواردن وەربگریت و قاپەکانیش بشۆیت، منیش ووتم باشە ئێستا دێم، ئیتر خوا حافیزبونم لەمام رەزوان کرد و چوم خواردنم وەرگرت پاش نان خواردن و قاپشۆردن نویژی مەغریبم کردوو دانیشتم بیرم لە قسەیەکی مام رەزوان دەکردەوە کە ووتی (من بە بەدلسۆزی ئامۆژگاری خەلکیم دەکرد بەلام بە رێگایەکی چەوت)، منیش بۆ ئەوەی زیاتر وورەی بەرز بکەمەوە یەکسەر دەستم دایە قەلەم شیعریکم لەسەر ئەم هەستە جوانەی مام رەزوان نوسی و بە هاوزیندایەکی لای خۆم ووت برۆ ئەم وەرەقەیە بدە مام رەزوان بلێ بارزان بۆی ناردویت، هاوزیندانیەکە نامەکەی بردوو منیش ئاگام لێبو چاوم لەسەربوو تا مام رەزوان وەرەقەکەی لێوەرگرت، لە شیعرەکەمدا نوسیبوم:

(ئامۆژگاری)

دلسۆزەکان بەردەوام دەسوتێن بۆ ئامۆژگاری

جا وابێ یان وانەبێ نیەتیانە خۆشگوزاری

بێ بەرامەبەر ئەسوتێن چاویان لە هیچە

خۆ بەخشی ئەوان دوڕو گەوهەری ئیشە

هەزارانی وەكو من هەر هەیانبوە کێشە

چونکە ژیان هەربۆخۆی پر لەژان و ئێشە

هەلە منی گرت و تۆش دەگرێت بەردەوام لە رێشتە

هەرچی نەوەی ئادەمە مرۆڤە نەك فریشتە

هەمو مێژ و بگەرێ هەرچی زانا و داناشە

بێ هەلە نەبونە لوئلوئیشن لە پیشە.

ئیتر من بەکاری ناوزیندان و قسەکردن لەگەل هاوزیندانیان خەریك بووم تا شەوداهات، نزیکەی سەعات ٩ی شەو مام رەزوان لەدوورەوە بەدەستی خۆی ئیشارەتێکی بۆ کردم ووتی وەرە بۆلام، منیش چومە لای، هەندێك پرسیاری کرد بەم شێوەیە:

مام رەزوان: کاك بارزان تۆ باسی ئەوەت کرد کە رۆژنامە نوسی و لە راگەیاندن کاردەکەیت، هەروەها باسی رێکخراوێکی مەدەنیشت کرد بە ناوی رێکخراوی ( مەشخەلی رێ) هەر خۆش سەرۆك رێکخراوەکەی وایە؟.

بارزان: بەلێ راستە هەر کارێکت هەبو من لەخزمەتدام.

مام رەزوان: و اللە دوو کاری زۆر گرینگم پێتە بەلام با نهێنی بێت تەنها تۆ بیزانە و ئاگاداربە لە زیندان نەیزانەوە باشنیە دوای تووشی کێشە ئەبین.

بارزان: نا نا بێ خەمبە مام رەزوان چۆنت فەرمو وادەکەم فەرمو بلێ چیە ؟

مام رەزوان: کارێکیان بە راگەیاندن دەکرێت و کارێکیشیان بە رێكخراوەکەت دەکرێت ، بەلام حەزدەکەم پێش ئەوەی کارەکەت پێ بسپێرم هەندێك باست بۆ بگێرمەوە چونکە  لەگەل داواکاریەکەم رەبتە.

بارزان: فەرمو مام رەزوان لەخزمەتدام بەس بۆم باسبکە بزانم چیە بەخوا بەدل و بەگیان ئامادەم خزمەتت بکەم ؟

زۆر سوپاس بۆ خوێندنەوەی بەشی دووەم ، چاوەروانی بەشی سێیەم بن ان شاءاللە.

130 جار بینراوە‌
22/05/2018