لەگەل تیرپرێس بەردەوام زانیاری نوێ بە راشکاوی دەزانی

دواترین

راپۆرتی تایبەت

shadow

گۆرێکی بەکۆمەلی منداڵان لە ژێر کەنیسەیەکی ئەورووپا دۆزرایەوە

نوسینی: بارزان رمضان

لە ژێر باڵەخانەی کەنیسەیەکی ئەوروپا گۆرێکی بەکۆمەلی نهێنێ ٨٠٠ مندال ئاشکرابوو، هەروەها بەهەزاران منداڵیان بە ن‌ینی فرۆشتووە بە وولاتی ئەمەریکا.

لە رۆژ ئاوای وولاتی ئێرلەندا لە شاری" تاوم " گۆرێکی بەکۆمەلی نهێنی لەژێر باڵەخانەی کەنیسەیەکی کاسۆلۆکی ئاشکرابوو، کە روفات و هێسکی ٨٠٠ مندالی تێدا دۆزرایەوە، ئەم مندالانە هی ئەم ئافرەتانەن کە پێش ماربرین و هاوسەرگیری لەدایك بون هەندێکیشیان لە رێگای دەست درێژی سێکی لەدایك بوون، قەشەکانی ئەو کەنیسەیەش بێ کفن و تابوت ئەو مندالانەیان بەنهێنی ناشتووە، هەروەها زیاتر لە ٤٠٠٠ لەم جۆرە مندالە بێ کەس وکارانەیان بە رێگای نایاسایی بەنهێنی رەوانەی ئەمەریکا کردووە.

لێکۆلەرەوەکان و دام و دەزگا ئەمنیەکانیش رایانگەیاندووە " ئەم کەنیسەیە بۆماوەی ٣٦ سال بەخێوکردنی مندالە بێ سەرپەرشتیارەکانیان لە ئەستۆگرتبوو، ئەم ٨٠٠ مندالەش لەلایەن قەشە تاوانبارەکانی کەنیسە بە نهێنی ناشتراون بێ ئەوەی زانیاریمان لەسەر مندالەکان هەبێت، هەروەها هیچ کام لەم مندالانە وەفاتنامەیان بۆ نەکراوە.

ڕاپۆرت و هەوالەکانیش ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە کە زۆربەی منداڵەکان تەمەنیان لە نێوان ٩ مانگی بۆ ٣ ساڵیدا یە و مێژووی رووداوەکەش ئەگەڕێتەوە بۆ نێوان ساڵەکانی ١٩٢٥ بۆ ١٩٦١ زاینی، هەروەها ئەم گۆرە بەکۆمەلە لەسالی ٢٠١٤ ئاشکرابووە، بەلام تا ئێستا هۆکاری کووشتن و مردنەکەشیان نەزانراوە بۆیە تا ئەم کەیسە بەردەوام لەژێر چاودێری دام و دەزگا ئەمنیەکادایە و  پشکنینی ژێرخاکی زیاتری بۆ ئەکەن چونکە  گومان ئەبەن لەدەورووبەری ناوچەکە گۆری زیاتر هەبێت.

سەرچاوەکان : بۆ ووردەکاری هەموو زانیاری و بەلگەکان لە سایتە ئينگلیزیەکان.

یەکەم: http://www.dailymail.co.uk/…/Mass-grave-contains-bodies-800…

دووەم: http://www.dailymail.co.uk/…/Five-mothers-buried-mass-grave…

سێ یەم: http://www.mamamia.com.au/tuam-mass-grave/

چوارەم: https://en.wikipedia.org/w…/Bon_Secours_Mother_and_Baby_Home

پێنجەم : http://www.thejournal.ie/tuam-mother-and-baby-home-what-ha…/

شەشەم: http://www.telegraph.co.uk/…/mass-grave-800-children-found…/

119 جار بینراوە‌
25/04/2018