لەگەل تیرپرێس بەردەوام زانیاری نوێ بە راشکاوی دەزانی

دواترین

هۆنراوە

shadow

مانگی ڕەمەزان

هۆنراوە: ڕۆستەم خامۆش

 

 مانگی ڕەمەزان ، ئەی مانگی قورئان

بەخێرهاتی تــۆ  ، پـەیـامـی غوفران

 

ڕۆشـنایی دەروون ، ئەی نوری باوەڕ

مـانـگی زینـدانی شــەیـتانی بەدفەڕ

 

شـانـازی دەکـەیـن ، کـە تـــۆ میوانی

مـانـگـی پڕ زیکـری خوای میهرەبانی

 

خـۆشـــە دیــدارت هێـنـد ئــاوەدانی

تـۆ شەمع و شکۆی زەوی و ئاسمانی

 

مـانگـی ڕەحمەت و عیشق و ئیمانی

بێشــک ئــازیـزم مــانـگــی ڕەحمانی

 

تـــۆ خــۆشــــەویستـی ئەویندارانی

چــــرای ڕوونـــاکــی شـــەوبێدارانی

 

         

309 جار بینراوە‌
22/05/2018