لەگەل تیرپرێس بەردەوام زانیاری نوێ بە راشکاوی دەزانی

دواترین

هۆنراوە

shadow

میـوانی ئازیـز

ڕۆسته‌م خامۆش

 لـه‌گــه‌ڵ نـــه‌سـیـمـی شـنه‌ی بای ســه‌بــا 

ئــه‌ڵـێـم: ڕه‌مــه‌زان ســڵاو ،  مــه‌رحــه‌بــا 

بـه‌خـێـر بێـیـتــه‌وه‌  دۆســـتـی دێـریــنــم 

هـێــنـــه‌ری هـێــزی  بــــڕوا و  ئــه‌ویــنــم

 

میـوانی ئــازیــز  شـــه‌یـدام  بـــۆ لیــقـات

ئـه‌ی مـانـگـی تـه‌وبـه‌و پــڕلــه‌ مـوناجــات

هـه‌گـبـه‌ی تــــۆ پـڕه‌ لـه‌ زیـكـرو تـه‌سبـیـح 

شـــه‌وت پـــڕ نـــزا و  نـوێــژی  تـه‌ڕاویــح

 

تـۆ  ، ئه‌ی ڕه‌مـه‌زان ،  ئـه‌ی مانـگی تـه‌قـوا

ئارامـبه‌خـشی ڕۆح ، هـاتـووی لـه‌لای خـوا

تـــۆ ئــه‌و  میـوانـه‌ی ســاڵی  جــارێ  دێـی

ڕێـزت  له‌ سـه‌رچـاو ، دڵ خــۆشـی ده‌وێی

462 جار بینراوە‌
15/05/2018