لەگەل تیرپرێس بەردەوام زانیاری نوێ بە راشکاوی دەزانی

دواترین

هەمەڕەنگ

shadow

چارەسەری مۆری پەنجە و مۆری دڵ

ئیبڕاهیم حسین

وەرە لەگەڵم فێری ئەوەت بکەم چیتر پێویستت بەوە نەبێ و بێی پرسیار بکەی چۆن مۆری پەنجەم لێبکەمە، سەرەتا لەوە دڵنیابە هیچ ماددەیەکی وات دەست ناکەوێ تا مەرەکەبی مۆری پەنجەت لێبکەیتەوە بۆ دڵینایی قسەکەشم ئەم بابەتە کیمیایە بخوێنەوە ئینجا بەردەوامبە لەگەڵم بۆ ئەوەی بزانی چۆن مۆری دلت رەشکەیتەوە بەرێگای زانستی ئیسلام و ئایەتەکانی خوای گەورە، کە مۆری دڵ زۆرترسناکترە لە مۆری پەنجەکانتان.

بۆ مەرکەبی مۆری پەنجەت لەم بابەتە کیمیاییەدا"

مەرەکەبی هەڵبژاردنەکان 10% بۆ %15ی پێکدێت لە نیتراتی زیو  AgNO3

 نیتراتی زیو کارلێک دەکات لەگەڵ خوێی چێشت کلۆریدی سۆدیۆم NaCl, بەمەش ڕەنگی پێستمان وەک ڕەنگی گیراوەی کلۆرایدی زیو ی لێدێت.

بەگوێرەی ئەم کارلێکە :

AgNO3 + NaCl ----------->   AgCl + NaNO3

 تیشکی سەرووەبنەوشەی (تیشکی خۆر) کلۆریدی زیوەکە تێکدەشکێنێت کە بە پەنجەتەوە نوساوە، بۆ کانزای زیو کە ڕەنگی قاوەیە، ( هەمان کارلێکی کیمیایە کە ڕوودەدات لە شریتێکی فۆتۆگرافەریدا) فۆتۆگرافەرە کۆنەکان شارەزان.

بەگویرەی ئەم کارلێکە :

2AgCl ------uv------>   2Ag +  Cl2

شوشتنی دەست بە ئاو و یان هەوڵدان بە پەڕۆ بۆ لێکردنەوەی ئەو ڕەنگە هیچ گاریگەری نابێت لەبەر ئەوەی کانزای زیو لەئاودا ناتوێتەوە وە هەروەهال لە توێنەرە ئەندامیەکانیشدا ناتوێتەوە.

شوشتنی دەست بە خەل ئەوەی ترشیات ئەمیش هیچ سودی نیە، لەبەر ئەوەی کانزای زیو  ئەکتیڤ نیە بۆ ترشەکان.

 باشترین چارەسەر ئەوەیە کە لێی بگەڕێیت پێستت نوێببێتەوە و خۆی لابچێ، تکایە هیچ بەکار مەهێنن بۆ لادانی چون زیانی بۆت ئەبێ، ئەوانەی فاس وەک سەرچاوەیەکی تفت بەکار دەهێنن تەنها پێستەکانیا دەسوتێنن.

 ئینجا سەرنجی دڵ بدەن بزانە مۆرکراوە، ئەگەر مۆری لێدرابوو چۆن چارەسەری ئەم دەردە درسناکە ئەکەیت "

کاتێ لەوە دڵنیا بوویت مۆری پەنجەی شەهادەت لێنابێتەوە تا خۆی لەگەڵ نوێبوونەوەی پێستت لادەچێ وەرە لەگەڵم جۆرە مۆرێکی ترت پێ بڵێم کە ئەمیان زۆر ترسانکترە لە مۆری پەنجەکەت ئەویش مۆری دڵکانە کە بەهۆی سەرپێچی و بە دواکەوتنی هەوا و ئارەزووی نەفس و لە ڕێ دەرچوونەوە دروست دەبێ و دڵ مۆر دەکرێ لە لایەن الله تعالی و خواش ڕێگەی هیدایەتی لێ دەگرێ و ڕێنمووی ناکرێ بۆ ڕێگای ڕاست هەروەک خودا لە سورەتی الجاثیە دەفەرمووێ ((أَفَرَأَيْت،مَنِ اتَّخَذَ إِلَٰهَهُ هَوَاهُ وَأَضَلَّهُ اللَّهُ عَلَىٰ عِلْمٍ وَخَتَمَ عَلَىٰ سَمْعِهِ وَقَلْبِهِ وَجَعَلَ عَلَىٰ بَصَرِهِ غِشَاوَةً فَمَنْيَهْدِيهِ مِنْ بَعْدِ اللَّهِ ۚ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ ﴿٢٣﴾))

واتە ((هه‌واڵم بده‌رێ ئایا ئه‌وکه‌سه‌ی که ویست و ئاره‌زووی خۆی کردۆته خوای خۆی؟! به‌هۆی ئه‌وه‌وه خوایش گومڕای کردووه که زانیوێتی شایه‌نی ئه‌وه‌یه‌، له ئه‌نجامی به‌د هه‌ڵوێستی خۆیدا و مۆری ناوه به ده‌زگای بیستن و دڵ و ده‌روونیدا و په‌رده‌شی هێناوه به‌سه‌ر چاوو ده‌زگای بینینیدا، جا ئیتر کێ هه‌یه جگه له خوا هیدایه‌ت و ڕێنمووی بکات، ئایا بیر ناکانه‌وه و ئامۆژگاری وه‌رناگرن. (23)

 دەی برا و خوشکی موسڵمانم ئەگەر بەهۆی ئەوەی خەڵکی بە هۆی شوێنکەوتەی هەوا و ئارەزوو و کردنیان بەخوا مۆر لە دڵیان بدرێ ئەی دەبێ حاڵی دڵی ئەو کەسە چۆن بێ کە شوێن یاسا و دەستوورێ بکەوێ کە دژ بە یاسا و  دەستووری خوای بێ و بە تەنها مۆری پەنجەکەی یاسا قورئانیەکان ڕەتبکاتەوە و بڵێ [[ ئەی خودا تۆ نازانی یاسا و دەستوورمان بۆ دانێی ئێمە خۆمان یاسا دادەنێین و نوێنەرەکانمان لە پەرلەمان کاروباری دونیا مان بۆ ڕێک دەخەن ]]

لەبەرئەوە  پێش ئەوەی کار لەکار بترازێ و مۆری گشتی لە دڵت بدرێ نەتوانی هیدایەت وەربگری ، بگەڕێوە بۆ ڕێبازی قورئان و سونەت و بڵێ هیچ یاسا و دەستوورێکم قبوڵ نیە جگە لەو یاسا و ڕێسایەی خودا بۆی داناوم ، بڵێ من بێ بەریم لە ئێوە و لەو کارانەی دەیکەن دەنا والله ئەوان لە قیامەت پێش تۆ خۆیان لە تۆ بەری دەکەن و  حاشات لێ دەکەن لەوەی تۆیان  گومڕانەکردووە بەڵکو ئەوە   خۆت بووی  شوێنمان کەوتی،

سەرئەنجامەکەشت ئەوەیە کە دەبێ دڵنیابی لەوەی  دەبی بە یەکێ لەوانەی کە دەڵێن خۆزگه جارێ بۆمان بلوایە و بگەڕاباینایەوە بۆ ژیانی دونیا و خۆمانمان لێیان بەری بکردایە ئەگەر شوێنیان کەوتین .

 هەروەک لە قورئاندا هاتووە

((إِذْ تَبَرَّأَ الَّذِينَ اتُّبِعُوا مِنَ الَّذِينَ اتَّبَعُوا وَرَأَوُا الْعَذَابَ وَتَقَطَّعَتْ بِهِمُ الْأَسْبَابُ ﴿١٦٦﴾وَقَالَ الَّذِينَ اتَّبَعُوا لَوْ أَنَّ لَنَا كَرَّةً فَنَتَبَرَّأَ مِنْهُمْ كَمَا تَبَرَّءُوا مِنَّا ۗ كَذَٰلِكَ يُرِيهِمُ اللَّـهُ أَعْمَالَهُمْ حَسَرَاتٍ عَلَيْهِمْ ۖ وَمَا هُم بِخَارِجِينَ مِنَ النَّارِ ﴿١٦٧﴾))

له‌و كاته‌دا سزای ڕۆژی دوایی ده‌بینن، ئه‌وانه‌ی كه خه‌ڵكی شوێنیان كه‌وتبوون خۆیان به‌ریی ده‌كه‌ن و له شوێنكه‌وته‌كانیان حاشا ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت كاتێك ئه‌و سزا توندو تیژه ده‌بینن، هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌كان ده‌بچڕێت كه له نێوانیاندا هه‌بوو و هیچ به‌ڵگه‌و بیانویه‌كیان به‌ده‌سته‌وه نامێنێت كه خۆیانی پێ ڕزگار بكه‌ن. (166) ئه‌وانه‌ی كه شوێنكه‌وته بوون ده‌ڵێن: خۆزگه نۆره‌یه‌كمان بۆ بلوایه ئێمه‌ش ئاوا خۆمان به‌ری ده‌كرد له‌وان، هه‌روه‌ك ئه‌وان خۆیان به‌ریی كرد له ئێمه‌، ئا به‌و شێوه‌یه خوا سه‌رئه‌نجامی كارو كرده‌وه‌كانیان نیشان ده‌دات و بۆیان ده‌كاته ئاخ و حه‌سره‌ت له‌سه‌ریان، به‌ڕاستی ئه‌وانه هه‌رگیز له دۆزه‌خ ده‌رچوونیان نییه‌. (167)

 وە دڵنیاشم لەوەی تۆ ناتەوێ لەوان بی وە چیتر پێویستت بە لێکردنەوەی مۆری پەنجەت نابێ لەبەر  ئەوەی تۆ مۆری دلت لێکردوەتەوە و دڵت پاک کردووەتەوە

بەڵام وای بە حاڵی ئەوکەسەی  مۆری یەکجاریەکی لە دڵی دەدرێ و هەرگیز ڕێنمووی ناکرێ بۆ ڕێی ڕاست  هەروەک پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێ دەفەرمووی : ( إِنَّ العَبْدَ إِذَا أَخْطَأَ خَطِيئَةً نُكِتَتْ فِي قَلْبِهِ نُكْتَةٌ سَوْدَاءُ ، فَإِذَا هُوَ نَزَعَ وَاسْتَغْفَرَ وَتَابَ سُقِلَ قَلْبُهُ ، وَإِنْ عَادَ زِيدَ فِيهَا حَتَّى تَعْلُوَ قَلْبَهُ ، وَهُوَ الرَّانُ الَّذِي ذَكَرَ اللَّهُ ( كَلاَّ بَلْ رَانَ عَلَى قُلُوبِهِمْ مَا كَانُوا يَكْسِبُونَ ) .

رواه الترمذي ( 3334 ) وقال : حسن صحيح ، وحسَّنه الألباني .

واتە : ئەگەر بەندە هەڵەیەک و سەرپێچیەکی کرد خاڵێکی ڕەش لەسەر دڵی دەدرێت ، ئەگەر تەوبەی کرد و گەڕایەوە بۆ لای خوا و داوای لێخۆشبوونی کرد ئەو خاڵە نامێنێ ، بەڵام ئەگەر بەردەوام بوو و خاڵەکان لەسەر دڵی زیاد دەکەن تا هەموو دڵی ڕەش دەبێ و مۆری لێدەدرێ.))

ئێستا بۆت ڕوون بۆوە لێکردنەوەی مۆری پەنجەت پێویست نیە لە مەودوا لەسەر منیش هەر گەیاندنی پەیامەکەیە ئەوەی تریش دەکەوێتە سەر خۆت چ بڕیارێ دەدەیت ئایا دووبارە مارەکە گازت لێبگرێ یان نا!