لەگەل تیرپرێس بەردەوام زانیاری نوێ بە راشکاوی دەزانی

دواترین

هەواڵ

shadow

کۆمپانیایەکی بیرەی ئەلمانی بۆ سوکایەتی کردن لەسەر بتلی بیرە ئەنوسێت لاالە الا اللە محمد رسول اللە‬‎.

تیرپرێس"

 كومپانيای ( Eichbaum)ی ئه‌لمانى بۆ به‌رهه‌مهێنانى بیرە هه‌لساوە به‌ دانانى ئالاى ئه‌و ولاتانه‌ى كه‌ به‌شدارن له‌ مونديال، بەم بیانوەش ئالای سعوديا کە لەسەری نوسراوە (لاالە الا اللە محمد رسول اللە‬‎) لەسەربتلە بیرەکانی چاپ کردووە، بۆیە کاردانەوەیەکی زۆری میدیا عەرەبیەکانی لێدەکەوێتەوە و بە سوکایەتی و ئیهانەکردنی موقەدەستای موسلمانانی ئەزانن، بۆ ئەو مەبەستەش سەفارەتی سعودیا لە ئەلمانیا داوای لە حوکومەتی ئەلمانیاکرد بەزوترین کات ئەم بەرهەمە بوەستێنێت چونکە دژی بنەمای ئاینی ئیسلامە و هەروەها بێ رێزیە بەرامبەر ئەم درووشمەی کە لەسەر ئالایەکەمانە، لەئەنجامدا کۆمپانیاکە بە بیانوی مۆندیال خۆی لە سوکایەتیەکە رزگارکرد و بەداوای لێبوردنێك سەفارەتی سعودیای رازیکردن.

بەلام زۆربەی خەلکی شارەزا ئاماژە بەوەدەکەن ئەلێن" نەك ئەم کۆمپانیایە بەلکو هەموو جیهان ئەزانێت لەئاینی ئیسلام ئەلکحول حەرامە و پیرۆزترین درووشمیش لەلای موسلمانان (لاالە الا اللە محمد رسول اللە‬‎)یە، بۆیە هیچ گومان لەوەدانیە کە تەنها بۆ سوکایەتی کردن ئەم درووشمەی لەسەر بتلەکانی بیرە چاپکردووە، هەروەك لەرابردوو بەچەندین شێوازی جیاواز سوکایەتیان بە ووشەی پیرۆزی (اللە، محمد) کردووە کە هەندێك جار لەژێر پێلاو یان لە کالای نەگونجاو ئەنوسران لەلایەن کۆمپانیاکانەوە، جگە لە سوکایەتی کردن بەشێوەی کاریکاتێر وەك ولاتی دانیمارك و ولاتانی تریش، بۆیە ئەم کردەوە نامرۆڤانەی ئێستای کۆمپانیای ئەلمانیاش بە درێژە پێدەری هەمان سوکایەتی لەقەلم ئەدەن کە بەرامبەر موقەدەساتی ئیسلام و موسلمانان ئەکرێت بەدرێژای مێژووی غەرب و ئەمەریکا و ئیسرائیل بەگشتی ئیتر پێوست بەبیانو هێنانەوە ناکات.