لەگەل تیرپرێس بەردەوام زانیاری نوێ بە راشکاوی دەزانی

دواترین

هۆنراوە

shadow

ئاخ که‌نه‌مزانی

هۆنراوەی: ڕۆستەم خامۆش   

ده‌مێ بوو ڕۆحم هـــاوده‌مـــی ژان بــــوو

 چـه‌شــنی باڵـنــده‌ی  دیـلی زینـدان بــــوو

 ئاخ کـه ‌نه‌مــزانی مـــن بــێ ئـاگا  بــــووم

وێڵ ومه‌فتـوونی خـــۆشی دونیا بــــووم

لـه‌ نیوه‌شه‌ودا  چـــاوم   بێ خــه‌و بـــــوو

ده‌روونم هـاوڕێی تاریـکـه‌ شـــــه‌و بـــــوو

گـیـــرۆده‌ی داوی ئـــــاره‌زووی دڵ بـــووم

دوورله‌  ناسینــی  ئه‌وینــــی  گوڵ بـــووم

ئـاخ بــــۆ بێ هه‌ســتی و ژیـنـی ڕابردووم

هه‌زاران ئه‌فسـووس ته‌مه‌ن به‌سه‌رچووم

ئه‌بـێ  هـــه‌ر بگـریــم  هــه‌ڵکێـشم  ئـاهــم

بــــۆ ئــه‌و ســــاتـانـه‌ی پڕ لـه‌ گــــونـاهــم

بم به‌خشـه‌ خوایـه‌ مـــــــن پـه‌شــیمــانــم

ئـــارامــــکـــــه‌ دڵ و ده‌روون و گــیـــانــم

په‌یــمان بـێ هــه‌تا مــن ئه‌چــمه‌ گـڵــکـــۆ

عـاشــق بـم هــه‌رده‌م   بــــۆ ئـه‌وینی تـــۆ

278 جار بینراوە‌
10/05/2018