لەگەل تیرپرێس بەردەوام زانیاری نوێ بە راشکاوی دەزانی

دواترین

هەمەڕەنگ

shadow

ئـــایــا بــــۆچی مــانگی رەمــەزان پیرۆزو گرنــگە؟

سەرکەوت عبدالرحمان

 بێ گومان مانگێکی زۆر گەورەو پیرۆزو کەریگەرە وا لە  قورئان و سوونەت دا ئاماژەی پێکراوە زۆر بە گرنگیەوە  باسی ئەم مانگە پیرۆزە کراوە، چونکە پڕە لە دەسکەوتی زۆر، وا لە هەمان کاتیشدا  رووداو گەلێکی گرنگ لەم مانگدا روویداون.

گرنگی ئەم مانگە لەبەر ئەم  خاڵانەی خوارەوەیە.

[  ] بوونی رۆژوو گرتن:چونکە رۆژوو گرتن بە یەكێک لە بنەماو پایە گرنگ و سەرەکیەکانی ئیسلام دادەنریت، وەک پێغەمبەری خواﷺدەفەرمووێ بنى الا سلام على خمس:

(شهادة ان لا اله الا الله وان محمدآ رسول الله

واقام الصلاة ؛ اقامة الصلاة وايتاء الزكةوحج البيت ،وصوم رمضان).

کەواتە هەر یەکێک لە بنەماکانی ئیسلام گرنگی و تایبەت مەندی خۆی هەیە، وا تایبەتیش رۆژووی مانگی رەمەزان چونکە پێغەمبەر خواﷺئەفەرمووێت :خودای گەورە لە (حديث)ى قودسیدا فەرموویەتی:(الصيام لي وانا اجزي به والحسنة بعشر امثالها) بۆیە هەموو کردەوەکانی ئادەمیزاد پاداشتی دیاریکراوی خۆی هەیە، بەڵام تەنیا بۆ رۆژو  دەڵێ بۆ منەو وا منیش پاداشتی دەدەمەوە، بۆیە لەسەر موسڵمان واجب کراوە بەدەقی ئایەتی قورئانی پیرۆز، خوای گەورە لەو بارەیەوە

دەفەرمووێ:((يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ)

[سورەتی البقرة 183].

واتە: ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ڕۆژووی ڕه‌مه‌زان له‌سه‌رتان پێویست كراوه هه‌ر وه‌كو له‌سه‌ر گه‌لانی پێش ئێوه پێویست كرابوو، بۆ ئه‌وه‌ی خواناسی و پارێزكاری بكه‌ن.

پرسیارێک لێردا دروست دەبێ ئایا بۆچی خودای گەورە رۆژووی واجب کردووە؟

گومان لەوە دا نیە هەرشتێک خودای گەورە لەسەر مرۆڤی واجب کردبێ ئەو بە دڵنیایەوە سوودو قازانج و حیکمەتی زۆری تێدایە، وا بە تایبەتیش رۆژوگرتن سوود گەلێکی یەکجار زۆری هەیە بۆ مرۆڤ.

کە لە چەند خاڵێک خۆی دەبینێتەوە.

۱ـ رۆژووگرتن زانکۆیەکی یەکجار مەزنە،کە مرۆڤ تێدایە فێری ئاکاری جوان و سەبرو ئارامی دەبێت وا فێری رووبەرووبوونەوەی هەواو ئارەزوو نەفس و خۆراگری شەیتان دەبێت.

پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرمووێ:(بێگومان شەیتان بەناو دەمارەکانی خوێندا هات و چۆ دەکات، ئێوەش رێگای لێ تەنگەبەرکەن بە برسیەتی و تێنوویەتی)بۆیە رۆژوو چەکێک و یارمەتی دەرێکی بەهێزە بۆ رووبەرووبوونەوەی شەیتان و زاڵبوون بەسەر حەز ئارەزووەکانی.

۲ـ ڕۆژوگرتن بە ئاگات دەهێنێتەوە لە هەموو نازو نیعمەتەکانی خودای میهرەبان، وا فێری سوپاس گوزاریت دەکات.

۳ـ هۆکارو پاڵنەرێکی باشە بۆ بەخشینی سامان و داریی خوا پێداوەکان، کە لەم مانگەدا فێر دەبن و دەزانن هەژاری و برسیەتی سەختە، بۆیە هەستیان دەجولێنێ و دەست دەکەن بە بەخشین بەسەر هەژارەن.

٤ـ رۆژوو قەڵغان و قەڵایەکی بەهێزەو پتەوە بۆ پاراستنی موسڵمان لە گوناح و تاوان.

۵ـ لە رووی تەندروستیەوە چەندین توێژینەوە کراون دەربارەی رۆژوو گرتن، دەرکەوتووە کە رۆژوگرتن چەندین سودو قازانجی تەندروستی بە مرۆڤ دەگەینێت، وا لە چەندین نەخۆشیش دووری دەخاتەوە، وا وەرزشێکی گرنگی ساڵانەیە بۆ ئەبدەیت کردنەوەی جەستەی مرۆڤ. بۆیە پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرموێ:(صُومُوا تَصِحُوا). واتە: بەرۆژوبوون تەندروست و چووست و چالاک دەبن.

[  ] دەبەزازینی قورئانی پیرۆز بە یەکێکی تر لە گرنگترین رووداوەکانی ئەو مانگە دەدانرێت.

خوای گەورە دەفەرموێ:(شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنْزِلَ فِيهِ الْقُرْآنَُ)[سورەتی البقرة 185].

مانگی رەمەزان ئەو مانگەیە کە قورئانی پیرۆز لە لایەن خوای گەورە دابەزیوە بۆ بەرنامەو ژیانی مڕۆڤ، وا جگە لە قورئانیش هەموو پەرتووکەکانی تری ئاسمانی هەر لەو مانگدا دابەزیوون.

[  ] بوونی شەوانی لیلة قدر: كە لەم شەودا قورئانی پیرۆز دابەزیوە، خوای گەورە دەفەرموێ:( إِنَّا أَنْزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةِ الْقَدْرِ). وا هەروەها دەفەرمووێ:((إِنَّا أَنْزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةٍ مُبَارَكَةٍ ۚ َ)[سورەتی الدخان 3] وا جگە لەوەی شەوێکی پیرۆزە، وا خەڵاتێکی یەکجار گەورەیە،کە مرۆڤ دەتوانێت بە زیندووکردنەوەی ئەم ئەو شەوە خێرو پاداشتێکی مەزن و زۆر دەست بخات، کە بە بەرز راگرتنی ئەو شەوە خێرو پاداشتی بە قەد ئەندازەیی هەزار مانگە، خوای گەورە دەفەرمووێ:(لَيْلَةُ الْقَدْرِ خَيْرٌ مِنْ أَلْفِ شَهْرٍ).

واتە:شه‌وی قه‌دری به‌ڕێز له هه‌زار مانگ ڕێزدارو خێردارتره (واته پاداشتی عیباده‌ت و خواپه‌رستی ئه‌و شه‌وه بێ سنووره‌).

[  ] هۆکارێکی مەزنە بۆ پاک بوونەوە لە تاوان سەرپێچی. هەر وەک پێغەمبەر خوا دەفەرموێ:( من صام رمضان إماناً و إحتساباً غفر له ما تقدم من ذنبه ).

واتە: هەر کەسێک مانگی رەمەزان بە بیرو باوەڕو دڵسۆزیەوە تەنها بۆ خوای گەورە بەرۆژو بێ خوا لە تاوانەکانی رابردووی خۆش دەبێ.

        پاداشتەکانی

پاداشتەکانی رۆژوو گەلێک زۆرن من تەنیا  سێ پاداشتی گرنگ ئاماژە پێ دەکەم کە ئەمانەی خوارەوەن.

۱ـ رۆژوو شەفاعەت دەکات بۆ خاوەکەی لەرۆژی دوایدا. پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرمووێ:(الصيامُ والقرآن يشفعان للعبد يوم القيامة، يقول الصيام: أي ربِّ منعته الطعام والشهوات بالنهار، فشفعني فيه، ويقول القرآن: منعته النوم بالليل فشفعني فيه، قال: فيشفعان).

۲ـ دەتپارێزیت لە ئاگر دۆزەخ.

پێغەمبەر خوا ﷺئەفەرمووێت:خوای پەروەردگار لە (حدیث)ى قودسیدا فەرموویەتی:(الصيام جنة يستجن بها العبد من النار).

۳ـ  بوونی دەرگایەک لە دەرگاکانی بەهەشت کە تایبەت بە رۆژووان.

پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرموێ : (في الجنّة ثمانية أبواب، فيها باب يُسمى الريّان، لا يدخله إلا الصائمون).

واتە: دەرگاکانی بەهەشت هەشت دەرگایە یەكێک لەو هەشت دەرگایە ناوی(الریان) جگە لە رۆژووان هیچ کەسێکی تر لێ وەی ناچێتە ژوورەوە.

278 جار بینراوە‌
10/05/2018