لەگەل تیرپرێس بەردەوام زانیاری نوێ بە راشکاوی دەزانی

دواترین

هۆنراوە

shadow

ئیلاهی

هۆنراوە: ڕۆستەم خامۆش

ئیلاهی ! بـسـڕه‌  جـه‌مـعـی  گـونــاهــم

هه‌رتۆی بــێگومــان پشت و پــه‌نـاهــم

نـــه‌مــا   ڕۆژانــێ   كــــه‌  بــێ  نـزابــم

خودا بــمـبـه خشـــه‌ دوور لـه‌ ســزابــم

 

ئیلاهی ! ئـه‌ســریــن ده‌ڕژێ لـه‌ چـــاوم

لـه‌ ئـاستت خودا شــه‌رمــه‌نـده‌ مـــاوم

هـاتـووم  بۆ به‌رده‌م قــاپـی غوفرانــت

تـابـبـمه‌ ئـاشـنـای ســــوره‌ی قـورئانــت

 

ئیلاهی ! بـه‌نـده‌م مــلـكــه‌چـم لــه‌بـۆت

دڵــم عـاشـــقـكـه‌ بـــۆ  ئـه‌وینـی خــۆت

بـه‌ڵـێــن بــێ خودا   تــــا رۆژی  مـــردن

ده‌م بـه‌ دوعــابــم لــه‌ كــڕنـووش بـردن

281 جار بینراوە‌
07/05/2018