لەگەل تیرپرێس بەردەوام زانیاری نوێ بە راشکاوی دەزانی

دواترین

راپۆرتی تایبەت

shadow

ئیبراهیم مەلازادە توندرەوترین مەلای بزوتنەوەی ئیسلامی کۆن ئێستا بە نهێنی بووە بە بەتوندەرەوترین مولحید لەژێرەوەش خەنجەر لە ئیسلام و موسلمانان ئەدات.

نوسینی : بارزان رمضان

ئیبراهیم مەلازادە لە سالی ١٩٦٦ لە گوندی گرتكی بناری چیای هەلگورد لەدایك بووە، لەخوێندنی فەقێیەتی مەلایەتی تەواو دەکات و دەبێتە ئیمام و خەتیبی مزگەوتی هیجرە لە قەزای سۆران، وەك حزبیش دەبێتە بەرپرسی هەموو قوتابیانی بزوتنەوەی ئیسلامی لەهەولێر، رێکخڕاوێکیش دا ئەمەزرێنێت بەناوی (پەیوەندی ئیسلامی خوێندکاران و لاوان)، هەروەها نوسرەیش بوو لە گۆڤاری (بابان) و ماوەیەکیش سەرنوسەری رۆژنامەی رابوون بووە، ئیبراهیم مەلا زادە لەناو بزوتنەوەی ئیسلامی نازناوی ( ابو ثمیە - باوکی سومەیە) بوو، کەسێکی عەرەبی زانە و لە ١٩٩١ بەکالۆریۆسی لە کۆلیژی قانون وەرگرتووە، کاتی خۆی مامۆستای زانا رۆستایی بووە کە ئێستا ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەلی ئیسلامیە، هەروەها مامۆستای نوسەری ئیسلامی هێمن عبدالعزیزیش بووە، بیروباوەرێکی زۆر توند و داخراوی هەبوو، لەدەرەوەی خواستی بزوتنەوەی ئیسلامی بەتاك رەوی خۆی یەکێك بوو لەو کەسایەتیە ئیسلامیانەی کە لەنەوەدەکانەوە فتوای خۆتەقاندنەوەی بۆ گەنجان ئەدا و بیرۆکەی ئنیتیحاری لە کوردستان بلاوئەکردەوە کە تائێستاش کاریگەری ماوە لەناو گەنجان، بەردەوام هانی ئەندام و پێشمەرگەکانی بزوتنەوەی ئیسلامی ئەدا خۆیان بتەقێنەوە دژی پارتە علمانیەکانی کوردستان بەتایبەتی یەکێتی، ئەوەندە توندرەو بوو تەنانەت خێزانەکەی خۆی بۆی نەبوو بەخێرهاتنی میوان بکات، ئەگەر خێزانەکەی خواردنێکی بۆ میوان بهێنایە ئەبوایە بەدەست لەدەرگای بدایە بۆی نەبوو بەدەنگ بانگی ئیبراهیم مەلا زادە بکات چونکە دەنگی ئافرەت بەلایەوە حەرامبوو، بەکورتیەکەی هەرچی سیفاتی غلو و توندرەوەی هەبوو تێدابوو ئەوەی لەلای ئەو نرخی نەبوو مافی مرۆڤ و ئازادی بیرورا و پێکەوەژیان بوو تەنانەت ئەوکات ببووە بەلا بەسەر سیاسەتی بزوتنەوەی ئیسلامیش، بەردەوام بەهەلەکانی خۆی و هاوبیرانی بزوتنەوەی ئیسلامیان تووشی گرفت کردبوو بەهۆی ئەوانەوە علمانیەکان لەپێگەی بزوتنەوەی ئیسلامیان ئەدا و لەکەداریان ئەکرد لە راگەیاندنەکانیان تۆمەتباریان ئەکرد، لەکاتێکدا بزوتەوەی ئیسلامی بەری بوو لەو توندرەویە تاکرەوەییەی مەلازادە و هاوبیرانی، کە لەسالی ١٩٩٣ شەری نێوان بزوتنەوەی ئیسلامی و یەکێتی دەستی پێکرد بەهەمووتوانای خۆی بەژداری کرد و چەندین گەنجی ئینتیحاری رووبەروی مەقەرەکانی یەکێتی کردەوە، لەدوای شکەست و لاوازبونی بزوتنەوە ئیسلامی لەسالی ١٩٩٦ یەکێتی کەوتە چەوساندنەوەی ئەندام و پێشمەرگە و کەسایەتیەکانی ناو بزوتنەوەی ئیسلامی و بەتۆمەتی تیرۆر و کوشتنی پێشمەرگە و تەقاندنەوەی مەقەرەکانیان هێزەکانی یەکێتی فەرمانی کوشتنیان بۆ ئیبراهیم مەلازادە دەرکرد و شوێن بەشوێن بەدوایدا ئەگەران بیکوژن، بەلام مەلبەندی ٣ ی بزوتنەوەی ئیسلامی لە هەولێر ئیبراهیم مەلازادەی پەنادا و لەدەستی یەکێتی رزگاریکرد و بەقاجاغ رەوانەی ئەورووپایانکرد، سەرەتا ئیبراهیم مەلا زادە لە وولاتی هۆلەندا داوای لجوئی ئینسانی کرد، لەماوەی ژیانیدا کە چاوی بەدونیای دەرەوەکەوت و دوومەعاشی وەرگرت و جێگای و رێگایەکی خۆشی پێدرا و لەگەل چاوشین و قژ زەردە سپی پێستەکانی ئەورووپا تیکەلاوبوو وەك کورد گۆتەنی چونکە (نەدیدکەبوو) لەناکاویش کەوتە ناو خۆشی و شارستانیەتی ئەورووپا بەم هۆکارە ئیبراهیم مەلازادە وردە ووردە پشتی لە خواپەرستی کرد و رووی کردە دوونیا پەرستی، ئیتر رۆژ بە رۆژ لە ئیسلامی بوونی خۆی پاشگەزبوویەوە و دەچووە سەر دینی علمانیەت، تاوای لێهات لەسالی ١٩٩٨ بەتەواوەتی لە ئاینی لەئیسلام هەلگەرایەوە و باوەری بە وجودی خواش نەما، بەئاشکرا رایگەیاند ووتی" ئاین دیاردەیەکی کۆمەلایەتی مێژوویە (واتە ئاین درووستکراوی مرۆڤە نەك وەحی خوا)، ئینجا دەستی تێکەلاو کرد لەگەل چەندین دەزگا و رێکخراوی ئەورووپی کە کار لەسەر گۆرینی ئاین کۆمەلگای ئیسلامی و چەسپاندنی حکومی علمانیەت ئەکەن لە وولاتی موسلمان نشینەکانی ئاسیا، هەروەها بۆ بونیادنانەوەی دووبارە دارشتنەوەی بیروباوەری خۆی لەسەر بنچینەی علمانیەتێکی ( رادیکالی کۆلۆنزیمی، توندرەوێکی داگیرکاری) دووبارە لەهۆلەندا دەستی بە خوێندن کردەوە دیپلۆمای لە قانون و کۆمەلایەتی وەرگرت، تا سالی ٢٠٠٦ لە هۆلەندا ژیا، پاشان خۆی و خێزانەکەی هۆلەندا جێ ئەهێلن لە وولاتی بەریتانیا نیشتەجێ ئەبن، لەبریتانیاش لەدوای خوێندی زمانی ئینگلیزی لە ٢٠١٧ بەشی سۆسیۆلۆژیای تەواوکرد، تائێستاش هەر لەبەریتانیا ئەژین، هەروەها لەکوردستانیش ٢٠١٤ لە زانکۆی کۆیە و ٢٠١٦ لە زانکۆی سۆران لەبەشی سۆسیۆلۆژیا دامەزرا.

*پیلان و نەخشە و نهێنیە کانی ئیبراهیم مەلا زادە و چۆنیەتی کارکردنی لە دژی ئاینی ئیسلام و موسلمانان کە وەك گورگ لە پێستی مەردا خۆی نمایشدەکات.

ئیبراهیم مەلا زادە لەدوای گۆرینی ئاین و بیروباوەری خۆی لە ئیسلامێکی رادیکالەوە بۆ علمانیەتێکی زۆرلە جاران رادیکالتر هەموو زانست و توانای خۆی خستەوەگر بۆ دژایەتی هەموو بیر و باوەر و فیکر و مەزهەب و بزاوت و رەووت و حزب و مەدرەسە و مێژوو و پێەگە و سەرچاوەکاریگەرەکانی ئیسلامی بەتایبەتی لە کوردستان، بۆ ئەومەبەستەش دەستی تێکەل کرد لەگەل چەندین دەزگای تەبشیری و ئیلحدای و رێکخراوەکانی تری دژە ئیسلامی لە ئاسیا و ئەورووپا بوو بە ئەندام و ئێستاش کاریان لەگەل ئەکات، بەردەوامیش قاچێکی لەئەمەریکایە و بانگهێشت ئەکرێت بۆ کۆر و چالاکی نوێی سیکۆلارستیەکان بۆزیاتر قورمیشکردنی لەدژی کاریگەریەکانی ئاینی ئیسلام لە رۆژهەلاتی ناوین بەگشتی و بەتایبەتی لە کوردستان، ئیبراهیم مەلازادە شارەزایەکی تەواوی لە زمانی عەرەبی و زمانیتری بیانی هەیە، چەندین کتێبی بیانی وەرگێراوەتە سەر زمانی کوردی و بە پێچەوانوەوەش...، گروپێکیشی داناوە لەگەل چەند مولحیدێك کە خۆی راستەو خۆ سەرپەرشتی گشتی ئەکات، وەك سەنتەرێکی ناوەندی بلاوکردنەوەی فیکری ئیلحادی دژی ئیسلام کار ئەکەن، بەردەوام ئەو جۆرە کتێبانە وەردەگێرێتە سەر زمانی کوردی کە لەلایەن مەسیحی و شیعە هەلگەرەواکان و مولحیدە رۆژهەلاتناسەکانی ئەورووپا و ئەمەریکا نوسراوە، بۆئەوەی گومان لەناو چینی خوێندکارانی نەوەی نوێی کوردستان درووست بکات و بەرەو ئیلحادی و بێ دینیان بەرێت، بەردەوامیش لە وەرگێرانەکانیدا خیانەت لەئەمانەتی زانستی ئەکات، بەئارەزوی خۆی دەستکاریان ئەکات، ئەیەوێت بەناوی نوسەری یەکەم لەکاتی وەرگێرانەکانیدا گورزی خۆی بوەشێنێت، بۆنمونە کتێبی (مملکت اللە) کە نوسەرێکی مولحیدی شیعەی هەلگراوە لەئیسلام نوسیوەیەتی و رەخنە لە خوا و ئیسلام و قورئان دەگرێت، ئەم نوسەرەشیعەیە لەسەر بنچینەی تێگەیشتن و تەفسیراتی مەزهەب و زانا و ئاخوندەکانی شیعە رەخنەی لە ئیسلام گرتووە نەك بە تێگەیشتن و تەفسیراتی مەزهەب و زانا و موفەسیرەکانی سونە، بەلام ئیبراهیم مەلازادە کە ئەم کتێبەی وەرگێراوەتەوە سەر زمانی کوردی بەناوی (مەملەکەتی خوا) وای نیشانداوە کە نوسەر رەخنەکانی لەسەر راسترین بنچینەکانی تەفسیر و تێگەیشتن رەخنەی لە خوا و قورئان و ئیسلام گرتووە نەك تێگەیشتنی سەقەی شیعە، تا ئێستاش دووجار لەهەولێر ئەم کتێبە چاپکراوەتەوە، بەم شێوەیە ئیبراهیم مەلازادە ژەهری دلی خۆی تێکەلی وەرگێرانەکانی ئەکات زیاتر سنوری خۆی لەدژی ئاینی ئیسلام ئەنوسێت، تەنها بۆئەوەی لەپەنا وەرگێرانەکانیدا بەناوی نوسەرەکە گورزی خۆی لە بیروباوەری موسلمانان بدات، بۆئەوەی کاردانەوە لەسەر خۆی رونەدات و بلێت من تەنها وەرگێریم کردوە، ئەمەش خیانەتە لە ئەمانەتی زانست و نوسەر و خوێنەرانی خۆشی، ئیتر بەم شێوەیە بەزمانی عەرەبی و زمانی تری بیانی چەندین کتێبی وەرگێرکردوە لەدژی ئاینی ئیسلام بەگشتی و بەتایبەتیش سەلەفیەکان و ئەحزابە ئیسلامیەکان و مێژوویی موسلمانان، جگەلەچاپکردنی کتێبەکانیانیش هەموو بەرهەمەکانی خۆیان لە مەوقیع و سایتی مولحید و بێ دینەکان بە هەرسێ زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی لەتۆرەکۆمەلایەتیەکان بلاو دەکەنەوە، جگەلەمەش ئیبراهیم مەلازادە خۆی راستەوخۆ تەوجیهاتی علمی هەموو مولحیدە نەخوێندەوارەکانی کوردستان و دەروەی کوردستانیش ئەکات، فێریان ئەکات چۆن رەخنە لەئیسلام بگرن و لەکام دەق و فەرموودە گومان بلاوبکەنەوە و چۆن ولامی ئیسلامیەکانیش بدەنەوە و هیتد...، هەمووی خۆی بۆیان دادەرێژێت و ئاراستەیان دەکات چونکە خۆی کۆنە مەلابووە شارەزایی هەیە، هەروەها ئیبراهیم مەلادە بە فەرمی ئەندامە لە مەوقیعی (مرکز المسبار)ی ئیماراتی عەرەبی، ئەو مەوقیعە بەهێزترین و کاریگەرترین مەوقیعی ئیلحادی نێودەلەتیە لە رۆژهەلاتی ناوین کە لەلایەن هەندێك وولاتی خەلیجی عەرەبی و ئەورووپی و ئەمەریکی بە هاوبەشی لەگەل رێکخراوی (یونسکۆ) بەرێوەئەبرێت، هەرچی کەسایەتی و نوسەری علمانی و مولحیدەکانی ئاسیا هەیە لەو مەوقیعە دەعمی مادی و مەعنەوەیان ئەکرێت و هەموو نوسین و کتیب و مەقالەکانیان بۆ بلاوئەکەنەوە و کتێبەکانیشیان بێ بەرامبەر لەسەر حیسابی (مرکز المسبار) بۆیان چاپ ئەکرێت، ئامانجی سەرەکی مەوقیعی (مرکز المسبار)یش تەنها کاریان شێواندنی عەقیدە و مێژوو و شارستانیەت و حوکمی شەریعەتی خوا و قورئان و فەرموودە و مەزهەب و مەدرەسە و حزبە ئیسلامیەکانە و سەچاوەی بلاوکردنەوەی گومانن لەهەموو جیهانی ئیسلامیدا، هەروەها ئیبراهیم مەلازادە پرۆژەیەکی هەیە چەند کوردی نەخوێندەوار بە ئیسلام هەیە لە مولحید و علمانی و زەردەشتی و تەنانەت ئەو کەسایەتیە باگراوندە ئیسلامیانەی رەخنەکانیان بە بەرژەوەندی و قازانجی ئامانجی پرۆژەکەی خۆیان تەواوئەبێت هاوکاری هەموان دەکات  و هەرخۆشی پشتیوان و سەرپەرشتیان دەکات بۆ نمونە وەك ( ئیبراهم مەلازادە ، محمد هەریری، زیرەك ئەحمەد رحمان، ئومێد فازل عەلی، بەهمەن تاهیر نەریمان، کامەران محمد بەرواری، کامەران تاهیر زراری، یونس سەید رەشید) هەروەها کەسایەتیە باگراوندە  ئیسلامیەکانیش بۆنمونە وەك ( ئیدریس سوەیلی، مامۆستا مەسعود عبدلخالق، دکتۆر محمد نوری بازیانی و  هیتد...) هەرچەندە ئەم کەسایەتیە ئیسلامیانە ئامانجیان لێدانی خودی ئاینی ئیسلام نیە تەنها رەخنەیان هەیە لەسەر ئەحزاب و ئەفکارەکانیان یان زانیاری زیاتریان داوە بۆ دەولەمەندکردنی کتێبەکە بەلام بەداخەوە بەلایەنی کەمەوە یەك یان دووجار لەم پرۆژەیە ئیلحادیەی مەرکەزی المسبار بەژداربوونە، ئیتر هۆکاری بەژداربوونیان لەخۆیان ببپرسن باشترە پەیوەندی بەمنەوە نیە تەنها ئەوەندە ئەزانم ئەم کەسایەتیە ئیسلامیانەش بەژداربوونە، بەهەرحال ئەم  پرۆژەیە وەك لقی کوردستان بە هاوکاری ئیبراهیم مەلازادە لەلایەن (مرکز المسبار)ەوە دەعمی مادی دەکرێت و بێ بەرامبەر لە وولاتی ئیمارات کتێبەکانیان بۆچاپ دەکرێت پاشان لەکوردستان بلاوی دەکەنەوە، پرۆژەکەشی تایبەتکردووە بە کوردستان، ئامانجای سەرەکیان دژایەتی کردنی ئاینی ئیسلامە لەهەموو بوارەکاندا، بەتایبەتی زۆر رق لەدڵن بەرامبەر (سەلەفی سالح) و مەردرەسە سەلفەیەکان بەگشتی، لەم گرووپەشدا ئیبراهیم مەلازادە ژەهرەی خۆی بلاودەکاتەوە زۆرجار خۆی کتێبەکان ئەنوسێت بەلام بەئەنقەست بەناوی ئەو نەخوێندەوارانە بلاویان دەکاتەوە کە لە گرووپەکەیدا ئەندامن، بەردەوام ناوی خۆی لە لاپەرگەیەکی کتێبەکان ئەنوسێت بەناوی پێداچونەوە یان هاوکار و هیتد..، ئەگەرنا هەموو ئەوانەی بەنوسەری کتێبەکە ناویان هاتوە نە عەرەبی دەزانن نە خاوەن زانستن، هەرهەمووشیان بە ئەندازەی یەك لەسەدی ئیبراهیم مەلا زادە شارەزانین و لەوئاستەش نین نوسەری ئەم کتێبە ئەکادیمیانەبن و ئیبراهیم مەلازادەش پێداچونەوەی بۆ کردبێت!، هەروەها کارێکی تریان ئەوەیە هەرچی سایت و مەوقعی ئینگلیزی هەیە کە لەدژی ئیسلام کارئەکەن ئیبراهیم مەلا زادە بۆیان دەکاتەوە کوردی ئینجا لەرێگای گرووپەکەی لەژێرەوە دابەشی دەکەن بەسەر ئەو مولحیدە کوردە نەخوێندەوارانەی کە لە ئەورووپا ئەژین و سوکایەتی بە ئاینی ئیسلام ئەکەن وەك (مەریوان هەلبجەیی و پشتیوان و فاتیح و هیتد..) ئەو مولحیدانەش بەناوی خۆیان لە تۆرە کۆمەلایەتیەکاندا بلاوی ئەکەنەوە بۆ ئەوەی وانیشانبدات کە مولحیدە کوردە کانیش خوێنەوار و شارەزان لەئیسلام، بەلام لەراستیدا هەمووی ئەم ئیبراهیم مەلا زادەیە فێریان ئەکات و زانیاریان ئەداتێ، هەروەها یەکێك لەکارەکانی تریان ئەوەیە هەرکاتێك مولحیدێك لەسەر سوکایەتی کردن بە موقەدەسەکانی ئیسلام لە گۆڤار و رۆژنامە و کەنال و نوسینەکانیاندا لە کوردستان بەفیشاری میلەت لەلایەن حکومەتەوە دەستگیر بکرێت ، یەکسەر ئیبراهیم مەلازادە لیژنەیەك درووست ئەکات و واژووی سەدان مولحید و علمانی کۆئەکاتەوە و بەپەلە هەموو ئەو دەزگا و رێکخراوانەی ئەورووپاش ئەگادار ئەکاتەوە بە ناوی ئازادی بیرورا داویان لێدەکات دژی بریارەکانی حوکومەتی کوردستان بوەستنەوە بۆ ئەوەی فیشار بخەنەسەر حوکومەتی کوردستان مولحیدەکە ئازاد بکات و سزای یاسایش نەدرێت، هەروەها کارێکیتری ئەوەیە هەر مەلایەك یان هەر کەسایەتیەکی ئیسلامی پێگەیەکی بەهێزی هەبوو یان کاریگەری هەبوو لە کوردستان یەکسەر ئیبراهیم مەلازادە لەژێرەوە زانیاری بە مولحیدەکان ئەدات لەسەری بخوێنن، لەبەرئەوەی کاتی خۆی بزوتنەوەی ئیسلامیش بووە زۆربەی کەسایەتیە ئیسلامیەکان ئەناسێت و زانیاری لەسەریان هەیە جا هەندێك درۆ و دەلەسە تێکەلی زانیاریەکان ئەکات و ئەیداتە دەست مولحیدەکان بۆئەوەی لەسەر بخوێنن و لەکەداری بکەن تەنها بۆ ئەوەی ئەو کەسایەتیە ئیسلامیانە لەناو موسلمانان کاریگەریان نەمینێت و تەفرەقە بخاتە ناو شوێنکەوتوانیشی، کارێکتریشی ئەوەیە هەر کەسایەتیەکی مولحید و چەپرە و کۆمەنست و علمانیەکی کورد خوای گەورە هیدایەتی بدات و بگەرێتەوە باوەشی ئیسلام یەکسەر ئیبراهیم مەلازادە ناخی گردەگرێت و پەیوەندی پێوەدەکات و گفتوگۆەیەکی چر و پر و توندی لەگەل دەکات بۆئەوەی ساردی بکاتەوە و گومرای بکاتەوە، ئەوەندە رق لەدلە بەرامبەر ئیسلام تەنانەت کەسایەتیە غەیرە ئیسلامیەکانیش کاتێ بە وویژدانەوە وەك موسلمانێك قسەیەكی باش بەرامبەر ئیسلام دەکەن یەکسەر ئیبراهیم مەلا زادە لەسەریان ئەنوسێت و تاوانباریان ئەکات، بۆنمونە: هەڤال ئەبو بەکەر کاتێك بۆیەکەمجار پۆستی پارێزگای سولەیمانی وەرگرت لە ووتارێکیدا ووتی" خۆزگە هەموو کورد لە یەك مزگەوتدا کۆئەبوونەوە، مەبەستی هەڤال ئەبوبەکر ئەوەبوو کە هەموو حزب و لایەنە سیاسیەکانی کورد لەناو مالی خۆیان یەکریزبن و یەکگرتووبن بۆ بەهێزکردنی ئیدارە و ئیرادەی هەرێمی کوردستان، کەچی ئیبراهیم مەلا زادە یەکسەر راپۆرتێکی لەسەر بلاوکردەوە رەخنەی توندی لێگرت نوسیبوی ( هەڤال ئەبوبەکەر ئەلێت هەموو کوردستان ئەکەین بە مزگەوت)، پاشان کەسێکی نزیك لە هەڤال ئەبوبەکریش تەلەفۆن بۆ ئیبراهم مەلازادە ئەکات پێی ئەلێت" تۆ بۆچی درۆ و بوهتان بۆ هەڤال ئەبوبەکر درووست ئەکەیت کوا لەکوێ باسی ئەوەی کردووە هەموو کوردستان بکەن بەمزگەوت، لەدوای موناقەشە کەیان کە ئیبراهم مەلازادە ئەزانێ تازە لێی ئاشکرابوو یەکسەر راپۆرتەکەی رەشکردەوە و پێشی ئەلێت" جا بۆ وا تێکچویت و خۆت تورە کردوە من رەخنەم لەمەزگەوت گرتووە، هەورەها کارێکی تری ئەوەیە پەیوەندی بە کەسایەتیە کوردەکانی یەزیدی و زەردەشتی و شیعە فەیلیەکان و کاکەی و هیتد... دەکات هانیان ئەدات کە کتێب بنوسن لەسەر بیروباوەر و مێژووی خۆیان و رەخنەش لەئیسلام بگرن، پێشیان ئەلێت هەموو پارە و خەرجیەکانیان عایدی من و بێ بەرامبەر بۆتان چاپ ئەکەم و هەندێك دیار و پارەش وەك دەست خۆشی بە نوسەرەکانتان ئەدەم، جگەلەوەش چەندین جار لە ئەکاونتی خۆی رێکلامی کردووە بابەتێك دژی ئیسلام دیاری ئەکات و ئەلێت هەرکەسێك توانی کتێبێك لەسەر ئەم بابەتە بنوسێت من کتێبەکەی بۆچاپ ئەکەم و برە پارەیەکیش وەك دەستخۆشی پێ ئەدەم، هەرکەس توانای هەیە با بە نامە ئاگادارم بکاتەوە، ئیبراهیم مەلازادەش خۆی لەولاوە وەك چالاکی خۆی هەموو خەرجیەکە لە (مرکز المسبار)ی ئیماراتی وەردەگرێتەوە، هەروەها تا ئەودەقەیەش بەبەردەوامی بابەت و راپۆرتە ژەهراویەکانی خۆی ئەنوسێت و بلاویان ئەکاتەوە و شەورۆژ بێ ووچان وەك کۆیلەیەکی ئەمرپێکراو لەلای گەورەکەی بەردەوامە لەم چەواشەکاریەکانی.

بیروباوەری ئێستای ئیبراهیم مەلازادە بەرامبەر ئیسلام کە خۆی لە مەقالە و دیدار و نوسینەکانی خۆی بەدەستی خۆی بەم شێوەیەی خوارەوە لەسەر ئاینی ئیسلام بلاوی کردۆتەوە.

ئیبراهیم مەلا زادە ئەلێت"

١ئاینی ئیسلام دیاردەیەکی کۆمەلایەتی مێژوویە (بەکوردیەکەی خۆمان باوەری وایە پێغەمبەر صلی اللە عیلە وسلم خۆی قورئانی دارشتووە خوا بۆی نەناردووە، پەنا بەخوای گەورە).

 ٢ئاینی ئیسلام بەهیچ شێوەیەك بۆی نیە تەداخولی دەولەت و سیاسەت و هیچ دامودەزگایەکی حکومی بکات، پێوویستە بەهەموو هێز و توانایەك ئیسلام لەدەولەت و سیاسەت و هەموو دامو دەزگا حکومیەکان قەدەغەبکرێت.

 ٣ئەگەر هاتوو دەولەتێکی علمانی دیموکراسی دامەزرا جگەلە جیاکردنەوەی ئاین لەدەولەت پێوویستە بریارێك دەربکرێت هەموو حزبە ئیسلامیەکانیش قەدەغەبکرێن و هەلبوەشێنەوە، ئەگەرهەر حزبێكی ئیسلامیش پابەند نەبوو بە بریارەکە ئەوا پێوویستە سزای توندیان بدرێت لەلایەن حکومەتەوە.

٤هەموو ئەم سەرچاوە ئیسلامیانەی کاریگەریان هەیە لەناو کۆمەلگا وەك کەنال و رێکخراو و بانگەواز و کتێبخانە و هیتد...، ئەبێت قەدەغەبکرێت.

٥بەدرێژایی مێژوو دەقەکانی قورئان و فەرموودە سەرچاوەی جینۆسایدکردنی میلەتان بووە.

٦علمانیەتێکی دیموکراسی بەدیلی شەریعەتی خوا و حوکمی خوایە لەسەر زەوی.

٧موسلمان تەنها لەناخی خۆی ئازادە خوا بپەرستێ.

٨پێویستە ئینقلاب بەسەر کەلتوری ئیسلامی بکرێت.

٩پێوویستە شارستانیەتی ئەورووپی جێگای شارستانیەتی ئیسلامی بگرێتەوە.

١٠ئەخلاق و پەروەردەی ئەورووپی زۆر گرینگکتر و موهیمترە لە ئیسلامی.

١١بەهەموو شێوەیەك سیستەمی خیلافەت و حوکمی شەریعەتی و خوا قەدەغەیە و کارەسات و ترسناکترین حوکمە.

١٢ئازادی لە ئیسلامدا نەبۆتە مەبدەئێکی ئەخلاقی هەروەها  ئازادی لە ئیسلام و قورئان و فەرموودەدا بوونی نیە.

ئیبراهیم مەلازادە لە نوسینەکانیدا زۆر سەرسەختانە دژایەتی ئیسلام و موسلمانان ئەکات بەلام خۆی لە راگەیاندن و ئیعلام دزیتەوە نایەوێت خەلکی کوردستان بەعام بیناسن ئەو تەنها لەسەر چینی قوتابی و  خوێنەوارەکان ژەهری خۆی ئەرێژێت لەو رێگایەوە وەك مار  بەنهێنی خۆی خزاندۆتە ناو چینی خوێندکاران و سەنگەری لە دژی ئاینی ئیسلام گرتووە، لەبەر ئەم سێ هۆکارەی خوارەوە نایەوێت لە راگەیاندنەکان بەزەقی دەرکەوێت :

یەکەم: ئەگەر بێت و بەئاشکرا وازهێنانی خۆی لەئیسلام رابگەێنێت و وەك مولحیدەکان بەئاشکرا لەمایك و کامیرای کەنال و فەیسبوك و هیتد... دژایەتی ئیسلام بکات، لەوەئەتسێت ئەوکات ئیسلامیەکانی کوردستانیش هەموو مەلەف و کونیە و نهێنیەکانی سەردەمی بزوتنەوەی ئیسلامی ئاشکرا بکەن، چونکە کاتی خۆی دەستی لە زۆر کاری ترسناك هەبووە و هەموو بەلگەکانیش پارێزراون ماوون، بۆیە لەترسی رابردووی خۆی ناوێرێت بەئاشکرا دژایەتی ئیسلام بکات.

دووەم: لەترسی ئەوەی لەلایەن بنەمالەکەیان تووشی کێشەی کۆمەلایەتی نەبێتەوە چونکە بنەمالەکەیان زۆر رێزدار و دیندار و ئیسلام دۆستن و بەدرەوام زانا و مەلای لێهەلکوتووە و پێگەی تایبەتی خۆیان هەیە، بۆیە ئەزانێ هەرگیز لێی قەبول ناکەن.

سێ یەم: لەبەرگی ئیسلام ئاسانتر ئەتوانێت موسلمانان چەواشەبکات و بەرەو علمانیەت و ئیلحادیان بەرێت، هەروەك باوە لەم سەردەمە هەر بەناوی دین خەلکی بێ دین ئەکەن، وەك مونافیقەکانی کۆن و ئەوانەی ئێستا کە لەسەر کەنالە کوردیەکان دەرئەکەون وەك سۆران سێوکانی و یونس راوی و هیتد...

ئەم سێ هۆکارەی ئاماژەم پێکرد هەمووی بەیەکەوە وای لە ئیبراهم مەلازادە کردووە لەژێرەوە خەنجەر لە لاشەی ئیسلام و موسلمانان بدات.

بەلگەکان: سەرنج بدەنە بەلگەکان بەلام تکایە پێش ئەوەی لینکەکان دابگریت نوسینەکەم بخوێنەوە گرینگە، هەروەها بۆ سەیرکردنی لینکەکان پێوویستە تەنها لینکەکە کۆپی بکەیت پاشان لە گۆگل دایبنێ بۆ خوێندنەوە، چونکە لە مالپەرەکە ناتوانی راستەوخۆی کلیکی لەسەر دابگریت.

بەلگەی یەکەم: وازهێنانی لەئیسلام، لە نوسینەوەی ژیان نامەی خۆی بۆ سایتی (کوردپیدیا) بە خۆی باسی ئەوە ئەکات کە لەدوای دوسال گەیشتنی بۆ هۆلەندا بەتەواوەتی وازی لەئیسلام هێناوە و دینیش بە دیاردەیەکی کۆمەلایەتی مێژووی ئەزانێت، هەروەها شەرمیشی کردووە باسی مەلایەتیەکەی خۆی بکات و ئەلێت من سەرەتا پەیوەندیم بە تەنزیماتی یەکێتی کردوە!، خۆی وەك یەکێتی ناساندوە نەك مەلا و بزووتنەوەی ئیسلامی، هەرچەندە من پێم وایە لەمەش درۆ ئەکات چونکە: ئەگەر یەکێتی بوویت ئەی بۆ لەترسی یەکێتی راتکرد بۆ ئەورووپا؟، لێرەدا لە دووحالەت بەدەرنیە یان ئەوەتا بەنهێنی یەکێتی بووە بەلام وەك جاسوس و تێکدان و لەکەدارکردنی سیما و سیاسەتی بزوتنەوەی ئیسلامی لەبەرگی مەلایەتیدا لەژێر پیلانی یەکێتی کاریکردووە و فتوای توندرەوی و خۆتەقاندنەوە و هیتد...ی دایە بۆئەوەی بیانو بداتە دەست یەکێتی تاکو بزوتنەوەی ئیسلامی پێ تاوانبار بکەن و شەر بەرامبەری بکەن، یان ئەوەتا درۆی دەکات و شەرم لەباگراوندی مەلایەتی خۆی دەکات بۆیە واخۆی نیشان داوە کە هەر لەسەرەتاوە سیکۆلاربووە، هەروەها ماستاوێکیش بێت بۆئەوەی یەکێتی لێ خۆشبێت کە تۆمەتباری کردبوو بە کووشتن و مەقەر تەقاندنەوەکەی، هەروەها بەجوانی سەرنج بدەن چۆن کاری لەگەل رێکخرا و دام و دەزگا ئەورووپیەکانیش کردووە، فەرموون ئەمەش بەلگە: http://www.kurdipedia.org/default.aspx?lng=6&q=200902190914211328

بەلگەی دووەم: کۆکردنەوەی واژوو لەسایتی (سپی میدیا) لە دژی حکومەتی هەرێم لەسەر ئەو مولحیدەی کە سوکایەتی بە خوا و ئیسلام و قورئان کردبوو، ئیبراهیم مەلازادە خۆی سەرپەرشتی گشتی کۆکردنەوەی واژوەکان ئەکات و هەموو رێکخراوەکانی ئەورووپاش ئاگادار ئەکاتەوە بۆئەوەی پشتیوانی لە مولحیدەکانی کوردستان بکات تاکو لەکوردستانیش گەشەبکەن و کەس جورئەتی نەبێت سزایان بدات تەنانەت حکومەتیش، ناوی ئیبراهیم مەلا زادە لەژمارە (١٧)یە، فەرموون ئەمەش بەلگە: http://www.speemedia.com/dreja.aspx?=hewal&jmare=9386&Jor=1

بەلەگەی سێ یەم: سەیرکەن چۆن لەسایتی (ئەنفالستان) گالتە بەئایەتەکانی قورئان ئەکات و بە هۆکاری سەرەکی جینۆساید و کۆمەلکوژی ئەزانێت، فەرموون ئەوەش بەلگە:

 http://www.anfalistan.com/2015/06/27/فاشیزم-لە-بەرگی-دیندا-ئیبراهیم-مەلا-زا/

بەلگەی چوارەم: ئەوە مەوقعی (مرکز المسبار)ی ئیماراتی عەرەبیە کە ئیبراهیم مەلا زادە لەو دەزگایە ئەندامە و کتێبەکانی بۆچاپ ئەکەن و دەعمی مادی ئەکەن بۆخۆی و بۆ گرووپەکەشی، فەرموون ئەوەش بەلگە: https://www.almesbar.net/الحركة-الاسلامية-في-كردستان/

بەلگەی پێنجەم: سەیرکەن چۆن سەنگەری لە ئیسلامیەکان گرتووە و چۆن ناخی گردەگرێت کە یەکێك رەخنە لەئەورووپا و علمانیەت ئەگرێت، لەسایتی ( میلەت) وەلامێکی م.علی باپیر ئەداتەوە لەسەر ئەورەخنانەی لەئەرووپای گرتبوو، بەس بیخوێنەوە ئینجا ناخی بۆگەنی ئیبراهیم مەلا زادە هەست پێ ئەکەن چۆن سوکایەتی بە ئەخلاق و پەروەدە و شارستانیەتی ئیسلام ئەکات و چۆن مەدح و سەنای لەش فرۆشی و فەساد و ئەورووپا ئەکات، هەروەها چۆن ئاماژە بەهندێك دام و دەزگای تری ئەرووپای ئەدات کە کاریان لەگەل ئەکات، فەرموون ئەمەش بەلگە: http://www.milletpress.com/Detail.aspx?Jiamre=52005&T=بە%20ئیجازەی%20مامۆستا%20عەلی%20باپیر

بەلگەی شەشەم: سەیرکەن چۆن لە سایتی (نوچە نێت) سوکایەتی بە لیژنەی فتوا و پێگەی زاناینی ئایانی ئەکات لە حکومەتێکی علمانی بەتایبەتی کوردستان، فەرموون ئەمەش بەلگە: http://www.nuche.net/?p=19910

بەلگەی حەوتەم: لە سایتی ( نوچە نێت) لەکۆی گشتی بابەتەکەی باسی ئیسلامێکی داتاشراو ئەکات کە تەنها خزمەت بە علمانیەت بکات، دەلێ کورد تا رۆحی ئازاد نە بێت نابێتە خاوەن ئیسلامێکی تایبەت بەخۆی، واتا ئەبێت موسلمان دین بەجدی وەرنگەرێت وەك کەلتور باوەری پێبکات نەك وەك دینێکی راستەقینە، فەرموون ئەمەش بەلگە: http://www.nuche.net/?p=25617

بەلگەی هەشتەم: لەسایتی (دەنگەکان) دەلێت ده‌بێت کوده‌تا به‌سه‌ر کولتوردا بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ مۆته‌که‌ی دیکتاتۆر رزگارمان بێت، کەلتور لای ئەو دینە چونکە دین بەکەلتور ئەزانێت، مۆتکەی دیکتاتۆریش واتە کاریگەری حوکمی ئیسلام لە ناخی سەرکردەعلمانیەکاندا، فەرموون ئەمەش بەلگە: http://dengekan.info/دیمانه‌-له‌گه‌ڵ-ئیبراهیم-مه‌لا-زاد/

بەلگەی نۆیەم: دوو ووینەم  داناوە جوان سەیریکەن ناوی ئیبراهیم مەلازادە و ناوی ئەندامەکانی ناو گرووپە ئیلحادەکەی لە لەلایەن مەوقعی (مرکز المسبار)ی ئیماراتی عەرەبیەوە کتێبەکانیان بۆچاپ کراوە و دەعمی مادیان ئەکرێت و سەربەوانن.

بەلگەی نۆیەم: بەڤدیۆ لە ئێن ئارتی سۆران سێوکانی و ئیبراهیم مەلازادە لەسەر بابەتێك قسەدەکەن باناونیشانی ئایا ئازادی هەیە لەئیسلامدا، سەیرکەن ئیبراهیم مەلازدە چۆن بەدەمی خۆی ئەلێت لەئیسلام ئازادی نیە و نەشکراوە بە مەبدئو و ئەخلاق،  ئیتر بەخۆی و  بەسۆران سێوکانی بەئارەزوی خۆیان سوکایەتی بەئیسلام ئەکەن فەرمون ئەوەش بەلگە: http://www.nrttv.com/media-Barname-detail.aspx?Barnama=29&Jimare=3627&T=%20ئایا%20ئازادی%20لە%20ئیسلامدا%20هەیە

بەرێزان ئەوەی باسم کرد چەند تیشکێکی زۆر خێرابوو بۆئەوەی بەلایەنی کەمەوە شتێکی کەم دەربارەی ئیبراهیم مەلا زادە بزانن، ئەگەرچی هێشتا سێ بەشی بەلگە و زانیاری و نهێنیەکانم باس نەکردووە، بەلام وەك تەحەدایەك لای خۆم هەلمگرتوون بۆ ئەورۆژەی ئیبراهم مەلازادە ئینکاری بکات و شێر و رێوی و پینە و پەرۆبێنێتەوە ئینجا ئاشکرای ئەکەم، هەروەها هەموو مەلەفی سەردەمی مەلایەتی و ناوبزوتنەوەی ئیسلامی کەوتۆتە بەردەستم.

تێبینی/ من باوەرم بە ئازادی بیرورا هەیە بەلام مرۆڤ ئەبێ مەردبێت و رووبەروو رەخنەبگرێت و بانگەوازی بۆ پەیام و بیروباوەری خۆی بکات نەك ترسنۆکانە خیانەت بکات و خۆی وا نیشاندا کە گوایە هەر موسلمانە، کەچی لەژێرەوەش خەنجەر لە بانگەوازی ئیسلام بدات و سوکایەتی بەئیسلام بکات و سەنگەر لەئیسلام بگریت، لەم پۆستەسمدا تەنها ئامانجم ئەوەیە ئیبراهیم مەلازادە فەزح بکەم چونکە لەم سەردەمەدا ئەم ساختەچیان فێربوونە هەر بەناوی دین موسلمان بێ دین ئەکەن، ئەمەش خیانەتە و من وەك رۆژنامەنوسێکی موسلمان هەرگیز قەبول ناکەم هیچ مولحید و علمانیەکی ساختەچی دینەکەم بۆ مەرامی گلاوی خۆی بەکار بێنێت، دەبێ ئەم خەونەتان بخەمە ئاودەستی مزگەوتەکانمان.