لەگەل تیرپرێس بەردەوام زانیاری نوێ بە راشکاوی دەزانی

دواترین

هۆنراوە

shadow

هیوا

هۆنراوە: مەلا حیکمەت برادۆستی

بە غەم و بەژان ئاوات پێ ئەگا

هەرتکەی ئاوە بەردیش کون ئەکا

بەکۆت و زنجیر ئەگەی بەمەبەست

لەخەو راپەرە خەلك تێت ئەگا

شەمعێکی بچوك تاریکی ئەکوژێ

تۆز و غوباریش بە با رائەکا

هەرچەند باغی ژین شەو دایبپۆشێ

خۆ خۆریش هەڵدێ روناکی بکا

هەرچەند گەورەدار زۆرچاك چەسپابێ

لقی بەشنە با ئەملا و لا ئەکا

هەرچەند پەرەی گول  لە هەڵوەرینە

خونچەی تر هەیە جوانتر پێ ئەگا

بێ ئومێد مەبە لەو زولمەی هەیە

هەرچەند ئەستوربێ خوا لەتی ئەکا

نیگەران مەبە لە سیا دۆستان

دڵنیابە النور پڕ نوری ئەکا

تێبینی / مەلا حیکمەت برادۆستی ئەم هۆنراوەیەی لە سالی ٢٠٠٨ ووتوە لەناو زیندانی شەقلاوە