لەگەل تیرپرێس بەردەوام زانیاری نوێ بە راشکاوی دەزانی

دواترین

سۆشیال میدیا

shadow

بەرنامەی ئەتۆم، بۆچی ئێران لە هەڕەشەکانی ئەمریکا ناترسێت؟

خالد ڕەنجدەر

"ڕۆبەرت ساتلۆڤ"، بەرپرسی ڕاپەراندن لە پەیمانگەی واشنتۆن باس لەوە دەکات کە پێش واژۆکردنی ڕێکەوننامە ئەتۆمییەکە لە مانگی تەمموزی ساڵی ٢٠١٥ لە گەڵ ئێران، داوای لە ئەنجوومەنی پیران کردووە کە دەنگ نەدات بەو ڕێکەوتننامەیە. دەنگ نەدانیش بەمانای ئەوە نا کە هەتا هەتایە دەنگی پێ نەدات، بەڵکو لە ئێستادا پێویستی بە لیکۆڵینەوەی زیاتر هەیە. ئێستا دۆناڵد ترامپ دەیەوێت دان بەو ڕێکەوتننامەیەدا نەنێت و، بە پێی "یاسای پێداچوونەوە بە ڕێکەوتننامەی ئەتۆم"دا هەندێک مەرجی تری بۆ زیاد بکات.

ئەو ڕێکەوتننامەیە بە هاوکاریی هاوپەیمانە ئەوروپاییەکانی ئەمریکا واژۆ کراوە و، ئەوانیش ئیستا بەرژەوەندییان لە گەڵ ئێران هەیە و، نایانەوێ بکەونە بن هەژموونی ئەمریکاوە و لێی پەشیمان ببنەوە

هاوکات لە گەڵ واژۆکردنی ڕێکەوتننامەکە "بەرنامەی کاری هاوبەشی کۆگیر" هەیە کە دەستی ترامی بەستووە. لە بەرنامەی کاری هاوبەشەدا (وەک ڕۆبەرت) دەڵێ سێ کێشە هەیە کە بریتین لە: باس نەکردنی چۆنییەتی خەرجکردنی ئەو پارانەی دەست ئێران دەکەونەوە و، بەرنامەی کاری هاوبەش چووەتە حوکمی سڕکراوەوە و، ئێران دەتوانێت سەرپێچی لە بەرنامەی ئەتۆم بکات و بەرنامەی کاری هاوبەش ناتوانێت سزای بدات، بەڵکو تەنها دەتەوانێت کات بە ئێران بدات بۆ ڕاستکردنەوەی سەرپێچییەکانی.

کەواتە ئێران دەتوانێت بەرنامە ئەتۆمییەکەی خۆی بەرەوپێش بەرێت و هەرکاتێکیش ویستی دەتوانێت سەرپێچی لێ بکات بی ئەوەی لە سزادان بترسێت. هەروەها دەتوانێ ئەو پارانەی کە بۆی دەگەڕێتەوە حیزبوڵای لوبنانی و حوسییەکانی یەمەن و مێلیشیای شیعەی ئەفغانی و عێراقی لە سوریا پێ بەهێز بکات.

ئەوەی کە بتوانرێت بکرێت بۆ چاکسازی لە ڕێککەوتننامە ئەتۆمییەکەدا ئەوەیە کە ئەمریکا قەناعەت بە هاوپەیمانە ئەوروپاییەکانی بکات کە ڕێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی ئێران پێویستی بە چاکسازییە، یان نەتەوە یەکگرتووەکان سزای ئابووری سەر ئێران بە بڕیارێک نوێ بکاتەوە، یان ئەوەیە کە ترامپ تا لە سەرۆکایەتی ئەمریکادایە بڕیارێک دەربکات بۆ ئەوەی ئێران نەتوانێت دوای تێپەڕینی ماوەی ڕێککەوتننامە ئەتۆمییەکە کە ١٥ ساڵە یۆرانیۆمی پیتێنراو بەدەست بهێنێت و، ئەو سیاسەتە بکات بە ماڵ بەسەر دەسەڵاتدارانی داهاتووی ئەمریکاوە.

166 جار بینراوە‌
01/05/2018