لەگەل تیرپرێس بەردەوام زانیاری نوێ بە راشکاوی دەزانی

دواترین

رۆمان

shadow

​من لەزیندانی علمانیەتی کوردی (١)

نوسینی: بارزان رمضان

*_ بەشی یەکەم" هەلواسین و ئەشکەنجەدانی من لە مەرکەز و ناسینی کەسایەتیەکەی بەهێزی گەریلا لە زیندانی مەحەتەی هەولێر و گفتوگۆیەکی سادە و سەرەتایی لە سەر ئیسلام و مارکسیەت.

لە دوای کاری راگەیاندن و رۆژنامە نوسی رێکخراوێکم دامەزراند بەناوی رێکخراوی ( مەشخەڵی ڕێ ) هەرخۆشم سەرۆك رێکخراوبوم کە مۆلەتم وەرگرت لە وەزارەتی فەرمانگەی رێكخراوە ناحکومیەکان سوپاس بۆ خوا خزمەتێکی باشم کرد، کۆی گشتی کار و چالاکیەکانم بریتیبوون لە:

١- کۆر و سمینار بۆ کەسایەتیە ئیسلامیەکان.

٢- پرۆژەی خزمەتگوزاریەکان.

٣-چاپکردن و بلاوکردنەوەی کتێبی ئاینی بەخۆرایی لەهەولێر و سولەیمانی.

٤-چاپکردنی کتێبی کورتکراوە(ئەسئیلە)ی هەمو مادەکان و دابەش کردنیان بەسەر قوتابیە کەمدەرامەتەکان لە قوتابخانەکانی شاری هەولێر بۆ قۆناغەکانی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی و زانکۆ.

٥-هاوکاری کردنی ئەوقوتابیانەی کە بۆ ماسەتەر دەیان خوێند لە دەرەوەی وولات.

٦-هاوکاری مادی بۆ هەژاران و نەداران و بێ نەوایان.

٧-چارەسەرکردنی کێشە کۆمەلایەتیەکان.

٨-هاوکاری کردنی رێکخراوەکانیتر بۆ کاری خێرخوازی.

ئەوانەی باسم کرد تەنها درووشم نەبون بەقسە بەلکو سوپاس بۆخوا هەموی بە کردەوە کارمان لەسەر کردوە و هەموشی لە ئەرشیفی رێکخراو بە وێنە و بە ڤیدیو بە نوسین پارێزراون ، هەموی فەزل و منەتی خوای گەورەیە بەسەرمان پاشان بە هاوکاری چەند بەرێزێكی دڵ دەولەمەند و دلسۆز بۆ ئیسلام ناوی خۆیان نوسی بوو لە رێکخراوەکەمان مانگانە پارەیەکی دیاری کراویان دەبەخشیە رێکخراوەکەمان بۆ کار و چالاکیەکانمان بەراستی خێرەکانیان جیگای خۆی گرت و بەرەکەتی بە کار و چالاکیەکانمان دابو خوای گەورە بۆیان بخاتە سەر تەرازوی چاکەیان لە قیامەت بەراستی هیز و بازوی رێکخراوەکەمان بون من لێرەوە سوپاسی هەمویان دەکەم، ئیتر خەریکی کار و چالاکی بوم لەناکاو دەستیەکی رەشی دەستەلاتداری سەر بە پارتی دیموکراتی لەبەرواری ٢٥/ ١١/ ٢٠١٤ لە هەولێر بەسیناریۆ منیان تۆمەتبارکرد بە بردنی ( ٧ سیلاحی ئەمەریکی و ١ بیکەیسی بە فیشەکەوە - ) باسی چۆنیەتی ئەو روداوە ناکەم با بۆ کاتێکی تر بێت، هەمو زانیاریەکم هەیە بەبەلگەوە لەسەریان کە کێ و کێ لەپشت ئەم سینارۆیەبون و مەبەستیان چی بوو، بەلام نامەوێت لەباسەکەم لاتاندەم لەداهاتودا دەیزانن پشتیوان بەخوای گەورە، هەر لە سەر ئەم تۆمەتە رۆژکیان لە موکافەحەی خەبات بانگیان کردم منیش چوم بۆ لایان ئەوانیش یەکسەر بێ لامو جیم چاویان بەستامەوە لەپشتەوەش دەستاین کەلەمچەکردم، منیش هیچ خۆم تێکنەدا چونکە دوور و نزیك پەیوەندیم بە سیلاحەکانەوە نەبو بۆیە زۆر لێیان بێ منەتبوم، ئیتر منیان بە کەلەمچە و بە چاو بەسترایی لە ژورێك زیندانکرد و دەرگایان داخست، نزیکەی ٤ ساعات لەم زیندانەبوم، پاشان دەرگایان کردەوە و دوو کارمەند هاتن بۆلام بە تورەیەوە ووتیان هەسەتەوە، منیش هەستامە سەرپێ بەلام نەمدەزانی رووم  لە کوێیە چونکە چاوم بەسترابو و دەستیشم لەپشتەوە کەلمچەکرابو، ئیتر کارمەندەکان خۆیان هاتن شانیان گرتم و چەند زلەیەکی بەهێزیان لێدام و منیان بردە شوێنیکی تر، کەلەمچەکەیان لەدەستکردمەوە ووتیان دەستت بێنە پیشەوە دووبارە بەپەلە لە پێشەوە دەستیان کەلەمچەکردمەوە پاشان بەهەردوکیان منیان بەزکردەوە لە شوێنێکی بەرز منیان هەلواسی و ژێر قاچەکانم بۆش بوو پێیەکانم نەدەگەیشتە ئەرزی بۆش بوو، ئاوا منیان بەهەلواسراوی جێهێشت، ئازارێکی زۆر ناخۆش و بەتین بوو، نزیکەی ٢ سەعات بەم شێوەیە هەلیانواسیم باوەربکەن وام دەزانی دووسالە هەلواسراوم، تەنانەت یەك سانیە بەرۆژێك هەبو ناخۆشیەکەی وەسف ناکرێت، ئیتر هیچ دەستەلاتێکم نەبو تەنها زیکری خوام دەکرد ( سبحان اللە الحمداللە اللە اکبر ولاحول ولا قوە الا بااللە) لەگەل دوعاو کردن، قەهریشم زۆر لەوە دەخوارد ئەوانەی ئازاری منیان ئەدا هەمویان کەونە بەعسی و جاش بوون چونکە پێش ئەوەی بمگرن  بەهۆی دۆسیەکەم چەند جارێك سەردانی موکافەحەکەم کردبوو بۆیە زۆر باش دەمناسین دەمزانی کێن و کوری کێن، باوکیشم کە سەرکردە و  ئامیر هێزی پارتی بوو هەموو سەروەت و سامان و ژیانی خۆی لە پێناو پارتی دیموکراتی کوردستان و خەبات و شۆرشی کوردایەتی دانابوو، تا ئەورادیەی مالێ ئێمە بە لقی دووی پارتی ناسرابوو لەهەولێر چونکە لەدوای راپەرین هێشتا هیچ مەقەرێکی پارتی لێ نەبوو باوکم یەکەم کەس بوو ئالای پارتی لەسەبانی مالەوە چەقاند و دۆشکەیەکیشی لەتەنیشت دانابوو، مالمان بوو بە یەکەم مەقەری پارتی لەهەولێر،  تاماوەیەکی زۆریش پر پێشمەرگە بوو و هیتد...، لەکۆتایشدا باوکم  لەزیندانی ئێران بەشێوەیەکی تەم و مژاوی لە ناو زیندانی ئیتلاعەتی ئێران  گیانی سپارد خوای گەورە بە  شەهید قەبولی بکات، کەچی ئەوە پاداشتی پارتی و علمانیەت بوو بۆ رێزگرتن لە خەباتی باوکم( ئەگەر باسی خەبات و شۆرشی باوکم بکەم لەوانەیە ئەوەی لەنزیکەوە نەمان ناسێت باوەرنەکات بەلام نامەوێت لێرە باسی بکەم با بۆکاتێکی تر بێت) بەهەرحال، لەدوای هەلواسینم  پاش ٢ سەعات جەلادەکانی موکافەحە هاتن منیان هێنایەخوارەوە دووبارە بە کەلەمچە و چاوبەستانەوە منیان بردەوە ئەو ژوورەی یەکەمجارم منیان تێدا زیندانی کردبوو، سوکایەتی زۆریان پێ کردم و ئازاری دەروونی و جەستی زۆریاندام ( ئەمەش بۆکاتێکیتر باسی دەکەم ان شاءاللە)، ئیتر کاتژمێر ٩ شەو لەموکافەحەی خەبات  منیان گواستەوە بۆ زیندانی مەحەتەی هەولێر، لەوێش جەماعەتی موکافەحە منیان تەسلیم شورتەی زیندان کرد و رۆیشتن،ئەوانیش منیان بردە قاوشی تەوقیفەکان، سەرەتای چونە ژورەوەم سەیرم کرد زیاتر لە ١٥٠ زیندانی تێدابو شوێنێکی پیس و ناخۆش ئەنواعات ئەشکال تۆمەتباری تێدابو، ئیتر شوێنی منیان دیاری کرد منیش سەلامێکم لەهەمون کرد و لە شوێنی خۆم دانیشتم، لەزیندانیش عادەتەن وایە هەر زیندانیەک تازە بێت هەموو لەدەوری کۆدەبنەوە و پرسیاری لێدەکەن و حەزدەکەن بزانن لەسەر چ مادەیەك دەستگیر کراوە و تاوانەکەی چیە، ئیتر لەمنیش کۆبونەوە و  لەگەلیان کەوتمە قسەکردن و یەکتر ناسین، پاشان من  پرسیارم لەوانکرد ووتم کێ لەم زیندانە زۆر زیرەك و رۆشەنەبیرە، چونکە دەمزانی لەزیندانەکان بەردەوام کەسانێك هەن بێ تاوان گیراون یان بە تۆمەت و سیناریۆی حیزبەکان گیراون  بەتایبەتی ئەوکەسانەی کاریگەریان هەیە و رۆشەنبیرن، لەزیندانیش زیاتر پەرەیان بەخۆداوە، ئەوەبوو هەمویان ووتیان مام رەزوان زیرەکترین کەسی ئەم زیندانەیە، بەردەوام شیعر دەنوسێت و کتاب دەخوێنێتەوە، هەمو زیندانەکە رێزی لێ دەگرن و کەسێکی زۆر زۆر بلیمەتە، منیش ووتم لەسەرچی گیراوە ووتیان بەتۆمەتی کوشتنی کوری خۆی دەستگیر کراوە بەلام خۆی دەلێت من نەم کوشتوە، منیش ووتم ئەی چۆن خۆم لە مام رەزوان نزیك بکەمەوە دەمەوێت تەعارفێکی لەگەل بکەم، ووتیان بەیانی مام رەزوان خۆی دێتە تەنیشت ئیمە چونکە سفرە و شوێنی نان خواردنەکانی سێ جەمە لەتەنیش سفرەی ئێمەیە ئەوکات خۆتی لێنزیك بکەوە و خۆتی پێ بناسێنە ( سفرە مەبەستیان لەوەبو هەر ١٠ کەس بەیەکەوە دەبوایە نانیان بخواردایە لە شوێنێکی دیاری کراو بە ئارەزوی خۆت نەبو ئیجباری بوو) منیش ووتم زۆرباشە ئیتر شەو خەوتم بۆ بەیانی لە کاتی سفرە و نانخواردن مام رەزوان هاتە تەنیشت سفرەکەی ئێمە و خەریکی خواردن دروستکردن بو، منیش چومە لای ووتم السلام عليكم، ئەویش سەلامەکەی بە گەرمی وەلامدایەوە و یەکسەر ووتی ئەوە تۆ بوی دوێنێ شەو پرسیاری منت کرد؟ منیش ووتم بەلێ چۆن زانیت؟، ووتی لەدوای ئەوەی تۆ نوستیت ئەوکەسانەی لەدەورت بون بۆیان باسکردم کە تۆ دەتەوێت لێم نزیکبیەوە و داوای کەسێکی زیرەکەت لێکردبون ئەوانیش منیان بە تۆ ناساندبو، پاشان ووتی دوێنێ شەو کە بۆیەکمجار کەهاتیە زیندان من لە شوێنی خۆم چاودێریم دەکردی بەلام هەرچەندی بیردەکەمەوە تۆ بە کەسێکی تاوانبار ناچیت لەهەلسوکەوتت رادیارە، هەروەها واهەست ئەکەم تۆ کەسێکی زۆر رۆشەنبیر بیت بۆیە داوای کەسێکی زیرەکت کردووە تا ببی بە هاورێی زیندانی، منیش ووتم خۆشحالم ئەگەر بتوانم لە جەنابت نزیك ببمەوە بەلام بەخوا من رۆشەنبیر و شتی وا نیمە تەنها خۆشناوێکی عەشایرم و هیچی تر، مام رەزوانیش ووتی منیش هەر کورە عەشیایرم زۆر خۆشحالم بەناسینت، منیش هەندێك مەوزوعی سەرەتایم کردەوە بۆئەوەی ئاستی مام رەزوان بزانم، یەکسەر ووتی من لەسەر سفرە حەزناکەم قسە بکەین دواتر وەرە شوێنی من لەوێ هەموو قسەیەك دەکەین، منیش ووتم زۆر باشە، ئیتر پاش نانخواردن لەماجالێکدا چوم بۆ خزمەتی مام رەزوان ، لەدوای هەوالپرسینێکی گەرم من خۆم بەتەواوەتی بەمام رەزوان ناساند و  پاشان چەند پرسیارێکم لێکرد ووتم:

بارزان: تۆ خەلکی کوێی و چەند سالە لەم زیندانەی ؟

مام رەزوان: من خەلکی هەولێرم نزیکەی ٢ سالە لەم زیندانەم بەلام هێشتا دادگا بریاری کۆتایی نەداوە.

بارزان: چکارەبوی پیش زیندان ؟

مام رەزوان: بەردەوام خەریکی خوێندنەوەبوم چەند قوتابیەکیشم هەبو فێری ژیانم دەکردن خەریکی شیعر نوسینیش بوم جگە لەوەش دوکانێکم هەبو لە گەرەکی سێتاقان بۆ فرۆشتنی بویاغ و کەل و پەلی بیناسازی لە تەنیشت هوتێلی (فەرید) بە ناو نیشانی ( گەل گەریلا) ئیستا کورەکەم لەشوێنی منە.

بارزان : کەواتە تۆ پەکەکەی ؟

مام رەزوان: بەلێ تاکە قیادە ئۆجەلانە لە رۆژهەلاتی ناوەراست، ئۆجەلان گەورەترە لە گیڤارە و زۆربەی شۆرش گێرەکان تەنها ئۆجەلان توانای هەیە کوردستان رزگار بکات.

بارزان: بەلام من پێم سەیرە تۆ پەکەکە بیت چونکە تۆ کەسێکی نوێژ خوین و قورئان خوێنی ( قورئانێکی لەلابو بەردەوام دەیخوێند و پێنج فەرزە نوێژەکانیشی ئەکرد) کەچی بەم شێوەیە سەرسامی ئۆجەلانی و خۆت بە گەریلایەکی علمانی مارکسی دەزانیت!، لەکاتێکدا ئۆجەلان لایەنی روحیەکەی پەرە بە دینی شیعەی عەلەوی ئەدات و باوەری بە ئایدۆلۆژیا و سیستەمی شوعیەت و مارکسیزم هەیە بۆ شۆرش و  گۆرانکاری نەك ئیسلام و قورئان، هەروەها  تۆش وەك سیاسەت و حیزب خۆت بە گەریلایەکی مارکسی دەزانیت و بۆ دینداریش خۆت بە موسلمان دەزانیت ئەمە چۆن دەبێت؟، بەلێ راستە منیش  بەلامەوە ئاساییە ئەگەر وەك کوردێكی موسلمان پشتیوانی لە هەر کوردێکی باکور و پارچەکنی تری کوردستان بکەم بۆ نەمانی ئەوزولم و داگیرکاریە لەسەریان بەلام علمانیەت و ئیسلام بەهیچ شێوەیەك لەگەل یەکتر ناگونجێن، بۆیە وا هەست ئەکەم خەلەلێك هەبێت لەبیروباوەرت، پێم باشە زیاترخویندنەوەی بۆ بکەیت و خۆت یەك لای بکەیتەوە بۆئەوەی بتوانی تەنها یەك لایەن هەلبژێریت چونکە دوو عەقیدەی دژبەکەیك موستەحیلە و نابێت و ناوگونجێت.

مام رەزوان: ئاخر دین و دەولەت دووشتی زۆر جیاوازە، من وەك گەریلایەك سیاسەت و شۆرش و خەبات دەکەم بۆ رزگارکردنی کوردستان لەهەمانکاتیشدا دینم ئیسلامە و باوەرم بە ئیسلام هەیە ئەوە هیچ کێشەیەکی تێدا نیە و دەگونجێن.

بارزان: ئەو قورئانەم بدەرێ، قورئانەکەم لێ وەرگرت هەرچی ئایەت هەبو دەربارەی حاکمیەت و دەولەت و یاسا و رێسا لە ئیسلام بۆم خوێندە و بۆم روون کردەوە کە بەهیچ شیوەیەك خوای گەورە قەبول ناکەت حوکم بەغەیر ئیسلام بکرێت، هەر موسلمانێکیش لەغەیری ئیسلام هەر بەرنامەیەکی تری علمانی قەبولبکات و ئیسلامیش رەتبکاتەوە ئەوکات لەدین دەر دەچێت.

بەلام مام رەزوان زۆر کەسێکی زیرەكبو بەردەوام تەفسیری جیاوازی بۆ ئایەتەکان دەکرد و هەر نەیدەسەلماند، بۆیە منیش بریارمدا گۆفتوگۆیەکە رابگرم بۆ کاتێکی تر، چونکە یەکەم ساتی یەکتر ناسینمان بو نەدەکرا گفتوگۆیەکە چرتر بکەمەوە، واشم هەست ئەکرد هێشتا زوە بۆ ئەو بابەتە هەستیارانە کە بابەتێکە شارەزایەکی زۆری دەوێت بۆ خودی موسلمانەکە تا تێیدەگات جا وەرە مارکسی بێت هەر زۆر قورسترە تێبگات، بۆیە مەوزوعەکەم گۆری ووتم:

بارزان : مام رەزوان تۆ کەسێکی زۆر زیرەکی حەزدەکەم پێناسەیەکی ژیانم بۆ بکەی؟

مام رەزوان: ژیان بریتیە لە مێزێك کە چوا پایەی هەیە، پایەکان بریتین لە ئەخلاق، زانست، باوەر، ویژدان، هەریەك لەم پایانە نەما ئیر ژیان لەق دەبێت و میزەکە لاردەبێت بۆیە پێویستە هەرچوار پایەکەت هەبێت بۆ ئەوەی ژیانێکی راست و رەوان مسۆگەر بکەیت.

بارزان: زۆر باشە مام رەزوان خۆشحالبوم بەناسینت ان شاءاللە بەیانی یان لەدەرفەتێکی تردا دێمەوە خزمەتت سودم زۆر لەجەنابت بینی هیوادارم قسەکانی منیش مایەی سود بن بۆ بەرێزت.

مام رەزوان: منیش زۆر خۆشحال بوم بە ناسینت هیوادارم سەرمان لێ نەبریت.

ئیتر چومەوە شوێنی خۆم هەر بیرم لەوەدەکردەوە چون ئەم مام رەزوانە قەناعەت پێ بکەم کە واز لە ئایدۆلۆژیای علمانی بهێنێت چونکە دیندارێکی مولتەزیمش بوو، بەلام کەمێك بۆمن سەخت بو لەبەر دوو هۆکار.

یەکەم: مام رەزوان زۆر شارەزابو کەسێك بو خاوەنی قوتابی بو جگەلەوەش هەرچی کتێب هەبو دەربارەی پەکەکە و علمانیەت هەموی خویندبۆوە، هەروەها خۆشی چەند کتێبێکی شیعری نوسیبو لەسەر بیر و باوەری خۆی شیعرەکانیشی  زۆر بەهێزبون، ئەمانە هەموی ببونە بەربەست و هۆکارێك کە مام رەزوان تەواو لە ژێر کاریگەری پەکەکە و علمانیەت رەگی خۆی دابکوتێ، بۆیە قەناعەت گۆرینیشی شتێکی ئاوا ئاسان نەبوو بۆمن.

دووەم: لەبەر ئەوەی بەتەمەن زۆر لەمن گەورەرتر بو عادەتەن ئەوکەسانەی بەتەمەن گەورەترن تەجروبەی ژیان و سیاسەتیان زیاتر هەیە، بۆیە هەروا بەئاسانی تەسلیمی قسەی خوار تەمنی خۆیان نابن.

ئیتر بەدەم بیرکردنەوە شەو خەوتم، بۆ بەیانی مام رەزوان هاتەوە لام ئیشارەتی بۆکردم ووتی  وەرە بۆشوێنی من، منیش چووم، دووبارە لەسەر ئیسلامی و علمانی گفتوگۆمان دەست پێکردەوە، دیاربو مام رەزوان حەزی دەکرد زیاتر لە روانگەی شەرعەوە زانیاری دەست کەوێت لەسەر خەتەریاتی بوون بە علمانی لە رووی عەقیدەوە، بۆیە پرسیارێکی زۆری لێکردم لەسەر ئەم باسە منیش، ئەوەی زانیم وەلاممدایەوە وام هەست دەکرد کەمێكیش دڵی مەیلی گۆرابوو، کێشەی مام رەزوان ئەوەبو هیچ شارەزایی لەئیسلام نەبو تەنها نوێژو رۆژی و خێر و چاکە و واجبەکانی ئەگرت و کەسێکی مولتەزیم بوو، لەبەرامبەریشدا شارەزایی لەسەر ئایدۆلۆژیا و سیستەمی علمانی زۆر بوو بۆیە گومان باشیم پێ ئەبرد کە سودێکم بۆی هەبێ و واز لە پەکەکە و علمانیەت بهێنێت، ئیتر منیش تا توانیم بەشێوەکی زانستی شەرعی و ئەکادیمی و مەنتقی باسی ئەوەم بۆکرد کە تەنها خوای گەورە بۆی هەیە حاکم بێت بەسەر عەبدەکانی و رێسا و یاساش تەنها مافی خوایە نەك هی مرۆڤ، هەر مرۆڤێکیش بانگەشە حوکمرانی علمانیەت بکات و یاسا و رێسا و بەرنامەی ژیان داتاشێت، ئەوا وەك فیرعەون و نەمرود خۆیان لێبووە بەخوا کە داوای خوایەتیان ئەکرد و حوکمیان بەسەر ژیانی مرۆڤەوە ئەکرد، هەر مرۆڤێکیش شوێنی علمانیەت کەوت و پابەند بو بە یاسا و رێسای علمانیەکان ئەوا ئەو کەسەی پەرستوە کە ئەم یاسا و رێسایەی داهێناوە وەك ئەو کەسانەی کە کرنوشیان بۆ فیرعەون و نەمرود دەبرد و دەیان پەرستن، لەم شەرحکردنەدابوم  پرسیاری لێکردم ووتی:

مام رەزوان: باسی عەقیدەی ئیسلامم م بۆ بکە؟

بارزان:  سێگۆشەی ئیمان بەخوا بریتیە لە: عەقیدە و عبادەت و شەریعەت، واتا موسلمان دەبێت لە عەقیدە وبیروباوەریدا تەنها باوەری بە یەك خودای تاك و تەنها هەبێت و بەهیچ شێوەیەك نابێت شەریك و هاوەل بۆخودا پەیدا بکات، هەروەها چۆن نابێت شەریك بۆ خودا پەیدا بکات  ئاواش ناکرێت  لەغەیری خودا هیچ شتی تر بپەرستێت، دەبێت هەمو پەرستنەکانیش تەنها بۆ خودا بێت، هەروەها چۆن ناکرێت شەریك بۆ خوا پەیدابکەیت و لەغەیری خودایەش شتی تر بپەرسترێت، ئاواش ناکرێت لە غەیری شەریعەت و بەرنامە و یاسا ورێسای خودا باوەرت بەهیچ بەرنامە و یاسا و رێسایەکی تری غەیری خودابێت وەك بەرنامە و یاسا و رێسای دەستکردی مرۆڤ (علمانیەت)، جا لەژێر هەر ناو نیشانێکیش بێت چونکە دەبێتە شەریکدانان بۆ خودا لە بەشی شەریعەت، لەبەرئەوەی تەنها خودا مافی یاسا و رێسادانانی هەیە بۆ عەبدەکانی، بۆیە ئەم ٣ بەشەی ئیمانیش ( عەقیدە و عیبادە و شەریعە) بەیەکەوە رەبتن وەك گۆشەکانیی سێگۆشەیەك وان ئەگەر گۆشەیەکیان لابدەی یان تەرکی بکەی ئەوا هاوکێشەی سێگۆشەکە دگۆرێت و پێی ناوترێت سێ گۆشە، ئیمان بەخوابونیش هەروایە ئەگەر هەرمسولمانێك یەکێك لەم سێ بەشەی ئیمان تەرك بکات کە بریتیە لە (عەقیدە و عیبادەت و شەریعەت) ئەوا دلنیابە ئیمانەکەی نەقسە و بێ گومان توشی شرك بوە لە باوەربون بەخودا، بۆیە پێی ناوترێت موسلمانێکی ئیماندار چونکە هاوکێشەکەی تێك دەچێت و گومرا دەبێت، هەر لەبەر ئەوەشە خوای گەوەرە لەقورئاندا فەرمانی بەوەکردوە کە حوکم تەنها بۆ خودایە و هەرکەسێکیش حوکم بەقورئان نەکات کافر، زالم، فاسق دەبێت (سورەتی یوسف و مائیدە) بۆیە دلنیابە بیر و باوەری علمانی بەهیچ شێوەیەك لەئیسلامدا قەبول نیە ئەگەر کەسێك خۆی بەموسلمانێکی ئیماندار بزانێت بەهیچ شێوەیەك نابێت توخنی علمانیەت بکەوێت یان بانگەشە بۆ علمانیەت بکات یان شوێنیان بکەوێت .

مارەزوان: ئاخر ئۆجەلان تەنها وەك سەرکردەیەك شۆرش دژی داگیرکارانی کوردستان دەکات بۆ ئەوەی ئەو زولم ستەمەی لەسەر گەلی کورد هەیە لای بدات و هەر پێنج پارچەی کوردستنایش رزگاربکات، ئۆجەلان شەری قەومیەت دەکات پەیوەندی بەدین نیە و دژایەتی دینش ناکات، تاکە ئامانجیشی ئەوەیە کورد رزگار بکات لە چەوسانەوە، باشە بۆ ئێمە تاوانبار ئەبین ببین بە گەریلا یان پەکەکە؟

بارزان: سەرەتا من هەر لەو بروایەدانیم ئۆجەلان بتوانێت سەرکەوتوبیت چونکە لەناو میلەتێکی زۆرینە موسلمان بە ئایدۆلۆژیایەکی نەخوازراوی مارکسیزم دەیەوێت شۆرش بکات، خۆشت دەزانی کاتی خۆی شوعی دەورێکی بالای هەبو بەلام ئێستا لەهەمو جیهان دارماوە و لەهیچ شوینێکی جیهانیش شۆرش بەناوی شوعیەتەوە ناکرێت مەگەر لە چەند وولاتێکی دواکەوتو تۆزێك دەوریان مابێت، ئیتر چۆن ئۆجەلان دەتوانێت بە سیتەمێك کە لە خودی رووسیا هەلوەشاوەتەوە و شکەستی خواردووە دەتوانێت میلەتێکی گەورە رزگار بکات کە زۆرینە شیان موسلمانن و دژی ئیدۆلۆژیای مارکسین، بۆیە من ئەسەلەن هەرباوەرم بەوە نیە کە ئۆجەلان  بتوانێت میلەتی کوردی موسلمان بە وەسیلەی شوعیەت رزگار بکات، جگە لەوەش ئەورووپا و ئەمەریکاش زۆر دژی شوعیەتن بۆیە ئەوانیش رێگرن لە ئۆجەلان و ناویان خستۆتە لیستی تیرۆرستیەوە چونکە ئەمەریکا و ئەرووپا بە جدی دژی شۆرشەکانی شوعیەتن لەهەرکوێی ئەم جیهانە بێت هەروەك چۆن دژیاتی شۆرشە ئیسلامیەکان ئەکەن و بە بیانوی تیرۆرستی لەناویان ئەبەن، هەروەها ئیسلامیەکان و موسلمانایش بەگشی دژی ئایدۆلژیای شوعیەتن و تورکیاش وولاتێکی موسلمان نشینە بە کوردەوەش، کەواتە ئۆجەلان هەم رێبازە مارکسیەکەی لەجیهاندا نەخوازراوەو دژایەتی ئەکرێت هەم ئایدۆلۆژیاکەی لەناو جیهانی ئیسلامیدا نەخوازراوە و دژایەتی ئەکرێت بۆیە ئەستەم بتوانێت سەرکەوتووبێت، جگەلەوەش لەسەرووی هەمووشتێکیشەوە بەراستی  موسلمان دەبێت ئەوە بزانێت کە هیچ قیادە و سەرکردەیەکی جیهان شۆرش گێر تر نەبوە لە پێغمبەر صلی اللە علیە وسلم و هیچ بەرنامەیەکیش لە ئیسلام باشتر نیە بۆ رزگار کردنی گەلانی جیهان ، سەیری مێژووبکە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم بەم ئیسلامە توانی لە ناو گەلێك شۆرش و گۆرانکاری بکات کە غەرقی جەهالەت و زولم ستەم بون، لەبری خوایەك سەدان خویان دەپەرست و ئافرەتیان زیندە بەچال دەکرد و زۆربەی خەلکی کۆیلەبون، بەلام بەماوەیەکی کەم توانی ئەم فرە خوایە بکاتە یەك خواپەرستی و کۆیلە بکاتە قیادە و گەورەی خەلکی ئازادی ئەوکات و ماف و رێزی بۆ ئافرەت گەراندەوە و  ئافرەتان ئازادکران لە ستەمی جنسی و بازرگانی پێکردن و چەوسانەوە و میلەتە جاهیلەکەشی کردە داد پەروەرترین میلەت لەجیهان و چاکترین چینی مرۆڤی سەر زەوی، کە هەمو مێژ و زانا و دانا و قیادەکانی تری جیهان سەرسامن بەو گۆرانکاریە ریشەییەی کە ئەنجامی دا، هەروەها هەر بەم ئیسلامە توانرا دوو زلهێزترین ئیمپراتۆریەتی جیهانی بروخێنێت و هەمو گەلە ژێر دەستەکانی ئەم دوو ئیمپراتۆریەتە رزگار بکات کە ئیمپراتۆریەتی کیسرای فارس و ئیمپراتۆریەتی رۆم بو، ئەم شۆرشە ئیسلامیە بەردەوام بو توانیان سێ بەشی گۆی زەوی رزگار بکەن لە هەر سێ قارەی ئاسیا و ئەورووپا و ئەفەریقای ئەوکات ، ئایا بەرنامەیەك هەیە لە ئیسلام کاریگەرتر بێت بۆ شۆرش و گۆرانکاری و رزگاری کردنی گەلان تا موسلمان ناچاربێت شوێنی علمانیەت بکەوێت؟ ئایا ئۆجەلان بەرنامەکەی لە بەرنامەی ئیسلام گرینگتر و کاریگەرتر و باشترە ؟  تۆ سەرنج بدە ئەم خالە جەوهەریە، بەرنامەی ئیسلام لەسەرەتاوە بەسادەترین چەك و کەمترین جەیش جگە لە ئازادکردنی هەموو جەزیرەی عەرەبی  توانی هەمو دەستەلات و ئیمپراتۆریەتی بەهیزی کیسرا و رۆم بروخێنێت و پاشان زۆرترین هۆز و قەوم و گەل و نەتەوەجیاوازەکانی ژێردەستیان لەجیهان رزگار بکات و  تاکە هیزی دەستەلاتداری سەر زەویش بوو کە بە درێژایی ١٢٩٩ سال خاوەن خیلافەت بوو و حوکمی نیوەی گۆی زەوی ئەکرد و نیوەکەیتریش لەژێر رکێفی دابوون باجیان ئەدا بەخیلافەت جگە لەم هەموو شارستانیەت و گۆرانکاری زانستی و سیاسی و کۆمەلایەتی و ئەخلاقی و کەلتوری و حوکم رانی و هیتد...، ئینجا سەیری  مێژووی ئۆجەلان بکە چونکە بەرنامەکەی  ئیسلام نیە و شوێنکەوەتەی بەرنامەی علمانیەتە بۆیە ئەوە  زیاتر لە٣٠ سالە شۆرش دەکات تەنانەت نەیتوانیوە یەك ناحیەی کوردستان رزگار بکات ، ئا ئەوەیە جیاوازی نێوان بەرنامەی ئیسلام و بەرنامەی علمانیەت، جگەلەوەش کە موسلمانان باوەریان دەکەوێت خەتەر بەهۆی هەلبژاردنی حیزبێکی علمانی بەلام هەرگیز تێدا سەرکەوتوش نابێت لەوەدلنیابە مەگەر بەشێوەیەکی کاتی.

مام رەزوان : باشە گریمان قسەکانت راستە، ئەی کێشە چیە ئەگەر من ئۆجەلانم خۆش بوێت و سەرسامی بم وەك شۆرش گێرێكیش پشتیوانی لێبکەم بۆئەوەی بتوانین مافی رەوای گەلەکەمان دەسەت بێنین لەرێگای پەکەکەدا؟

بارزان: ئێستا نا دواتر وەلامەت ئەدەمەوە ان شاءاللە چونکە ئێستا کەمێك کارم هەیە دواتر دێمەوە خزمەتت.

بە ئەنقەست وام ووت چونکە  بیرم لەوە کردەوە ووتم ئەگەر بە شیعر وەلامی پرسیارەکەی بدەمەوە باشترە لەبەرئەوەی مام رەزوان زۆر عاشقە شیعربو، بۆیە ووتم باهەر نیقاش و شەرح نەبێت با بێزار نەبێت، ئیتر ئەوشەوەش هەر بەو خەیالەوە نوستم،  بەیانی بۆ پرسیارەکەی مام رەزوان دەستم کرد بە شیعر نوسین ( کاتی خۆی منیش دەستی شیعر نوسینم هەبو سێ کتێب شیعرم نوسیوە بەلام تا ئێستاش بلاوم نەکردۆتەوە تەنها هەندێکیان نەبێت کروان بەگۆرانی)، بەیانیەکەی بە تێفکرینێکی زۆرەوە شیعرێکی کورت و پوختم بۆ وەلامی پرسیارەکەی مام رەزوان نوسی بەلام نەمدایە دەستی خۆی، چاوەرێم کرد تا مام رەزوان لە شوێنەکەی خۆی دەرچو ئینجا بەدزیەوە چوم لە شوێنەکەی مام رەزوان لەسەر جێگاکەی ئەوم دانا بۆئەوەی وەك دیاریەکی لەناکاو وابێت و بە دزیش هاتمەوە شوێنی خۆم کەس نەیبینم، لە شیعرەکەمدا نوسیم..........کۆتای بەشی یەکەم.

سوپاس بۆ خوێندنەوەی بەشی یەکەم چاوەروانی بەشی دووەم بن ان شاءاللە

165 جار بینراوە‌
30/04/2018