لەگەل تیرپرێس بەردەوام زانیاری نوێ بە راشکاوی دەزانی

دواترین

سۆشیال میدیا

shadow

دەولەتی ئەبوبەکر بەغدادی بۆ روخا؟

 وەلامێکى م.کرێکار بۆ پرسیارێکی پێگەی دووربین لەسەر هۆکارەکانی رووخانی داعش.

دەولەتەکەی ئەبووبەکر بەغدادی بۆچی رووخا؟

م.کرێکار" هۆکار زۆرن، هۆکاری ناوەکی و هۆکاری دەرەکی.. هۆکاری سەرەکی ناوەکی نەبوونی فرەدیدیی بوو کە ئەم هەموو خوێنرێژیەی لێکەوتەوە، هەردەبوو ئەو هەموو کووشتارە ناهەقەی لەو خەلکە و لەو هەموو جیهادیانە کرا دەولە بەگەێنێتە ئەوەی کە زانایەکی شەرعناس روویان تێنەکات و ئاوا لایەنگرانی هەلوەرێن.. ئەمە چۆن دەشەرعێنرێت کە کەسانێکی عەشیرەتێکی وەکو (شعیطاط) کە گوایە لەبەیعەتدانیان پەشیمان بوونەتەوە بەلام دوایی حەملە بکرێتە سەرناوچەکەیان و ٧٠٠ پیاویان بکوژرێت بەم تۆمەتە؟! یان زیاتر لە ٣٥٠٠ موجاهیدی بۆخوا لێبراو لەجەنگەکانی دەولەدا دژ بە ئەنصار و قاعیدە و ئەحرار و ئەوانیتردا کوژران! ئەبو محمدی قەحطانی وەزیری راگەیاندنی دەولە رحمە اللە دەیووت ( سنحرر المحرر) واتا ئەو ناوچانەی ئازادکراون لەرژێمی ئەسەد ئازادیان دەکەینەوە لەکۆمەلە جیهادیەکانی تر کە دەولە بەکافری دانابون! یان موجاهیدی طالیبانیان لەو دوورەوە گرت و لوغمیان خستە ژێریان و بەکۆنترۆل تەقاندیانەوە بەتۆمەتی ئەوەی ئەمانە بە پەیمانی سایکس پیکۆ رازین!! داماوێکی ئەفغانی چوزانێت سایکس پیکۆ چییە؟! ئێ عاقیبەتی ئەمە هەرئەوەیە کە شمشێرەکەت بەر سەری خۆت دەکەوێتەوە.. پاشان هۆکاری دەرەکی، دەولە جگەلە ئەردەن هێرشی کردە سەر هەموو ئەوەی دەستی گەیشتنێ، خەتەرترینیان تورکیابوو، چونکە دەبوو ئەوەیان لەبەرچاو بێت کە تورکیا چاوپۆشی لەوە کرد بەهێزببن، چاوپۆشی لەوەکرد کە ٣٥،٠٠٠ دینداری دنیا لەتورکیاوە هاتنە ریزیانەوە.. ئەوکاتەی لەحەلەب و ئیدلیب بەهێزبوون، ئەو هەموو چەکەیان لەرێی سنوری تورکیاوە تەئمین کرد، دوایی بە سیاسەتی هەلەی خۆیان تورکیایان کە لەژێر تین و فیشاری ناتۆ دابوو راکێشایە بەرەی بەرامبەر خۆیان، دەولە خواش دەیزانێت دەیتوانی بەو هەموو ئیمکانیاتەی کەوتە بندەستی دەولەتێکی بەهێز درووست بکات، ئەگەر پشوودرێژانە بکەوتایەتە دامەزراندنی دەزگاکانی سیستەمی خیلافەت..، دەولە هەشت مليۆن کەسی لەژێر دەستدابوو، ٣١،٥ ملیار دۆلاری لەبانکەکاندا دەست کەوتبوو، واریداتیشی زۆر بوو، چەکی نوێی سێ لیوای سوپای عێراقی کەوتبووە بندەست، سەد هەزار چەکداری هەبوو، جگەلەفرۆکە هەموو چەکێکی مۆدێرنی هەبوو، پارەی ئیسلامی هێنابووەکایەوە، پسپۆریەتی لەهەموو بوارەکانی ئيدارەی دەولەتدا هاتبووە بەردەست، بەراگەیاندنی خیلافەتەکەش دەکرا ئەوفەراغە پرکاتەوە کە نزیکەی سەد سالە لە ئومەتەکەدا هەیە، دەیتوانی لەجیاتی ئەوەی بە شۆفلێك ساترە خۆلەکەی سنوری عێراق و سوریا لابدات پشوودرێژانە خۆی بەدانیشتوانی وولاتەکانی دەرووبەری بینا بکات وەکو ( ئێران بەعێراق و بەحرەین بە پاکستان و بەشیعەی وولاتانی تر خۆی بینادەکات) و لەگەل وولاتانی تریشدا دەیتوانی پراگماتییانە ( سیاسەتی بەرژەوەندی پاراستن) رەفتار بکات، هەروەکو کە لەسەرەتایدا لەگەل ئەردەن کردی.. پێم وایە هەبوونی دەولە خراپی زۆری لێکەوتەوە، بەلام نەمانیشی کارەساتی زۆری لێکەوتەوە.. دەولە لەم سەدەی بیستویەکەمەدا دیدورێی بزاوتی توند رەویی و وەهابێتیەکەی کردبووە مەنهەجی دین و دونیا کە پرە لە غلوو و تەکفیکرکردن.

68 جار بینراوە‌
30/04/2018