لەگەل تیرپرێس بەردەوام زانیاری نوێ بە راشکاوی دەزانی

دواترین

راپۆرتی تایبەت

shadow

زانکۆی راپەرین بووە بە مۆلگەی موخابەراتی و سەنتەری ئاینی زەردەشتی

نوسینی: بارزان رمضان

موخابەراتی ئیسرائیل و ئێران و یەکێتی لە زانکۆی( راپەرین - رانیە)ئاینی زەردەشی بلاوئەکەنەوە.

 لەشارۆچکەی رانیە موخابەراتی ئیسرائیل و ئێران و یەکێتی دەستیان بەسەر زانکۆی راپەرین داگرتووە، لەئێستادا ئەم زانکۆیە کراوە بە ناوەندی بلاو کردنەوەی ئاینی زەردەشتی و لەهەولی ئەوەشدان ئەم زانکۆیە وەك یەکەم زانکۆ لەکوردستان بکرێتە زانکۆیەکی تایبەت و لکاو بە ئاینی زەردەشتی، هەروەها لەرێگای ئەم زانکۆیەوە کار لەسەر ئەوەدەکەن فەلسەفە و بیروباوەری زەردەشتی بەشێوەیەکی ئەکادیمی و زانستی شەرعیەتی پێ بدرێت بۆئەوەی ئەم ئاینەش بکرێتە واقیع و ئاینێكی فەرمی لەکوردستان، هەروەها رانیەش بکەنە سەنتەری پایتەختی ئاینی زەردەشتی.

 زانیاری و نهێنیەکانی زانکۆی راپەرین

 ئەم زانکۆیە لەلایەن سێ کەسایەتی بەرێوە دەچێت:

 ١- د. موفق خالید، پرۆفیسۆری یاریدەدەر و سەرۆکی زانکۆ

 ٢- د. هێرش رسول، جێگری سه رۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران

٣- د. صباح رشید، پرۆفیسۆر و جێگری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندنی بالا و زانستی

 پێوویستە ئەم سێ کەسایەتیە زیاتر بناسن بۆ ئەوەی باشتر لە کاری موخابەرتیەکەیان تێبگەن کە چۆن پیاوی خۆیان داناوە بۆ ئەوەی پیلانەکەیان سەر بگرێت.

 یەکەم: د. مۆفەق خالید، سەرۆکی زانکۆ باوکی لە ئیسرائیل نیشتەجێیە و بنەمالەکەی لە ئیسرائیل ئەژین، بەهاوکاری موخابەراتی ئیسرائیل لە رێگای یەکێتی و ئێران کراوە بەسەرۆکی زانکۆ، لەهەمانکاتدا لە ناوەندی دابرانەکەی مەلا بەختیاریش ئەندامە و کارتی هەیە وەك توێژەر کاریان لەگەل ئەکات تەنها کارشی ئەوەیە لەرێگەی پسپۆریەکەی دژایەتی ئاینی ئیسلام بکات ، هەموو دەستەلات و جلەوی زانکۆش لەدەستی خۆیدایە و خۆشی راستەوخۆ لەلایەن مەلا بەختیار و بنەمالەی تالەبانی پشتیوانی لێدەکرێت، سەرۆکی زانکۆ زۆر رق لەدل و دژە ئاینی ئیسلامە تەنانەت رۆژێکیان مولحیدێك پۆستێکی نوسی بوو لەسەر بەهەشت و جەهەنەم گالتەی بە خوا ئەکرد، سەرۆکی زانکۆش کۆمێنتێکی بۆکردبوو تێدا نوسیبوی ( زۆر جوانە دەستت خۆش بێت ئەوە تەواوە)، هەروەها راشیگەیاندوە لۆگۆی ئاینی زەردەشتی لە ناو زانکۆی رانیە بەفەرمی لەپال ئالای کوردستان دابنرێت، هەروەها رێگاشیداوە رێکخراوی ناوەندی زەردەشتی کۆر و سیمینار و بانگەوازی ئاینی زەردەشتی بەردەوام لەناو زانکۆدا بکرێت و خۆشی پشتیوانی تەواویان لێدەکات.

 دووەم: د. هێرش جێگری سەرۆكی زانکۆ لە خوێندکاران، ئەویش هاوبیر و هاوکار و هاوپیشەی سەرۆکی زانکۆیە و ئەندامێکی کارای ناوەندی دابڕانە ولەسەر کارتەکەشی نوسراوە توێژەر لە ناوەندی دابران، ئەویش راستەوخۆ لەلایەن خودی مەلا بەختیاروە سەرپەرشتی دەکرێت و لەزانکۆش لەژێر ئەمری د. مۆفەقە، تا سەر ئێسقانیش دژایەتی ئیسلام ئەکات و رێك کۆپی سەرۆکی زانکۆیە لەهەموو پیلان و نەخشەگلاوەکاندا.

 سێ یەم: د. سەباح جێگری سەرۆکی زانکۆ لە خوێندنی بالا، کاتی خۆی مارکسی بووە خۆی سەرپەرشتی هەموو رێکخستنەکانی یەکێتی ئەکرد لەهەولێر، بەلام کە بۆی روونبوویەوە ئیسلام ئاینێکی حەقە ئێستا وازی هێناوە لە مارکسیەت و زۆریش پابەندە بە هەموو پایەکانی ئاینی ئیسلام، هەروەها بەهیچ شێوەیەكیش بە ئەقلیەتی کۆنی علمانی لەسەر ئیسلام ناخوێنی یان تانە لە مێژووی ئیسلام و موسلمانان بدات، تەنانەت زۆر رقیشی لەو پرۆژە و کەسایەتیانەیە کە دژایەتی ئیسلام ئەکەن،بەردەوامیش قورئان ئەخوێنیت و نوێژەکانیش دەکات، لەبەر ئەم هۆکارانە کردویانە بە جێگری سەرۆکی زانکۆ ئەگەرنا خۆی پرۆفیسۆرە و پلەی زانستی بەرزترە و تەمەنیشی گەنجترە و زیرەکتریشە و کەسایەتیشی بەهێزترە لە سەرۆکی زانکۆ بەلام لەبەر ئەوەی ئەم زانکۆیە کراوە بەسەنەنتەری بانگەوازی ئاینی زەردەشتی و هەروەها کراوە بەسەنگەری دژایەتی ئاینی ئیسلام بۆیە د. سەباحیان کردووە بە جێگری سەرۆکی زانکۆ و هەموو دسەتەلاتێکیان لێسەندۆتەوە و خستویانەتە ژێر رکێفی د.مۆفەقی سەرۆکی زانکۆ، بۆیە لەئێستادا د. سەباح خەریکی وازهێنانە لەم زانکۆیە و ئیستیقالەشی تەقدیم کردووە لەبەر ئەوەی بەرگەی ئەو دژایەتیە ناکرێت کە بەخۆی و بە دینەکەی ئەکرێت و حەزی بەزانکۆیەکەش نەماوە لەبەر ئەم هەموو پیلان و موئامەرەیەی لەزانکۆ دژی ئاینی ئیسلام ئەکرێت.

 جگەلەوەش کەسایەتی سەلەفی و ئیسلامیەکانی تریش زۆرن لەم زانکۆیە بەلام لەبەرئەوەی تەوەجوهی زەردەشتیەکان بەهێزترە و پشتیوانی ئیسرائیل و ئێران و یەکێتیان لەگەلدایە بۆیە هەموو کەسایەتیە ئیسلامیەکان بێ دەنگی و بێ تاقەتیان هەلبژاردووە لەبەر ئەوەی زەردەشتیەکان دەستیان بەسەر هەموو دستەلاتەکانی زانکۆ داگرتووە و موسلمانەکان هیچ توانایەکیان نەماوە.

 دەستەی موخابەراتی و چۆنیەتی کارکردنیان لەزانکۆ:

 مەلا بەختیار خودی خۆی راستەوخۆ سەر پەرشتی هەموو زانکۆی رانیە دەکات، ئەم زانکۆیە و چەندین رێکخرای زەردەشتی و پلات فۆرمی دابران و راگەیاندنەکانی دژە ئیسلامی و تەوجیهاتی مولحیدەکانیش هەمووی لەیەك پرۆژەی گەورە لەلایەن یەکێتیەوە کاری لەسەر دەکرێت بە هاوکاری موخابەراتی ئێران و ئیسرائیل، هەمووشیان یەك ئامانجیان هەیە ئەویش ئەوەیە کە ئیسلام لاواز بکەن و زەردەشتی بکەنە ئاینی فەرمی لە کوردستان، هەر بۆ ئەم مەبەستەش لە زانکۆی رانیە ناوەندەی زەردەشتی زوو زۆۆ دێنە زانکۆ سیمینار دەکەن و زانکوش بەهەموشێوەیەك هاوکاریان دەکات، وا ئێستاش خەریکی دروست کردنی ناوەندێکی گەورەی زەردەشتیەکانن لە رانیە.

 جگەلە لە لێدانی بیروباوەری ئیسلامی لەزانکۆ دژایەتی سیمای ئیسلامیش ئەکەن، سالی پار لەبەر ئەوەی بالاپۆشێکی زۆر لە زانکۆی راپەرین هەبوو بە شێواز و مۆدیلی جیاواز وەك نیقاب و حیجاب و عەبا و لەچك و جلی کوردی و هیتد..، سەرۆکی زانکۆ و هاوبیرانی پرۆژەیەکیان دانا بە ناونیشیان (یەك جۆر جل پۆشی) تەنها لەبەر ئەوەی جۆرەکانی بالاپۆشی ئافرەتانی موسلمان تێك بشکێنن و بە زەبری یاسا بالاپۆشی قەدەغەبکەن بۆئەوەی سیما و شێوازێك بێنە شوێنی لەگەل فیکری بۆگەنی خۆیان بگونجێت.

 هەروەها لە خولی پەرەپێدانی ئەکادیمی زانکۆی رانیە کە ساڵانە دەکرێت کاتێك خەڵکی مسوڵمان دەچێتە زانکۆ بۆئەوەی بەژداری بکاتە لەخولەکە بە ئەنقەست وەری ناگرن، کەچی بۆ خەڵکی هەرەج و هەرزە بارگاویکراوەکانی خۆیان دەیان تەلفۆن دەکەن بۆئەوەی لەخولەکە بەژدار بن.

 جگەلە لەوانەش لە هەولێر و سولەیمانیش هاوکاریان ئەکرێت بۆنمونە لە پەیمانگا ئیسلامیەکاندا بەشێکیان کردۆتەوە بەناوی موقارەنەی ئاینەکان بەلام کاریان تەنها بانگەوازی کردنە بۆ ئاینی زەردەشتی و رەخنەگرتنە لە ئاینی ئیسلام، وەزارەتی پەروەردەش وەك هاوکاری کردنیان بۆ ئەوەی تەوجیهاتی زەردەشتیەکان بەهێزتر و فراوانتریبکات بۆیە دەرسی ئاینی ئیسلامی لەجەدەولی هەموو قوتابخانەکانی کوردستان لاداوە تەنها هەفتەی یەك دەرسی بۆ ئاینی ئیسلامی تەرخان کردووە ماوەیەکیتریش بەیەکجاری لای ئەدەن، لەبەرامەبەریشدا رێخۆشکەریەکی بەهێزی بلاوبونەوەی ئاینی زەردەشتی ئەکەن لە قوتابخانە و زانکۆکاندا، نەخشە و پیلانەکانیان زۆر بەنهێنیە و لەژێرەوە کارێکی زۆریشی بۆ ئەکەن لەهەموو کوردستان بەلام بەنیازن شارۆچکەی رانیە بکەنە پایتەخی بناغەی بلاوکردنەوە و بانگەوازی کردن بۆ فەلسەفە و بیروباوەری ئاینی زەردەشتی، بۆئەم مەبەستەش لەئێستادا رێکخراوێکیان لە رانیە کردۆتەوە بەناونیشانی ( رێکخراوی ئەشا - بۆ فەلسەفەی زەدرەشتی و پەرەپێدانی توانای گەنجان - ناوەندی رانیە) ئەم رێکخراوە بنکەکەی لە رانیە نزیك مەلبەندی یەکێتی یە، هەروەها جگە لە چالاکیەکانی ناو زانکۆ  بەنهێنی منداڵی ناوچەکە غەسل و دەماغ دەکەن و فێری ئاینی زەردەشتیان ئەکەن لە قوتابخانە سەرەتایەکان بە بیانوی (فێرکاری شانۆ) مندلان ئەبەن بۆ بنکەی رێکخراوەکەیان فێری ئاینی زەردەشتیان ئەکەن بێ ئەوەی دایك و باوکی مندالەکان ئاگاداربن.

 پیلانێکی زۆر تۆکەمە و وورد و درێژخایەنیان داناوە بە هەموو هێزێکی مادی و سەربازیش پشتیوانیان لێ ئەکەن حوکومەتی هەرێمیش دەعمیان ئەکات.

788 جار بینراوە‌
30/04/2018