لەگەل تیرپرێس بەردەوام زانیاری نوێ بە راشکاوی دەزانی

دواترین

هەواڵ

shadow

وەزارەتی ئەوقاف مەلایەکی لەووتاردان قەدەغەکرد لەپێناو علمانیەت و دیموکراسی

مامۆستا گۆران فاروق شێخانی وتاربێژی مزگەوتی گوندی قه‌ره‌چناخەی سه‌ربه‌ ناحیه‌ی قوشته‌په بە بریاری وەزارەتی ئەوقاف لە وتاردان قەدەغەکرا، بەهۆی بریارەکەی ئەوقافیش وتار و  نوێژی هەینی لە گوندی قه‌ره‌چناخە بەرێوەنەچوو.

 وەزارەتی ئەوقاف هۆکاری لادان و قەدەغەکردنی ئاشکراکرد رایگەیاند" مامۆستا گۆران ناوەرۆکی وتارەکانی له‌گه‌ڵ دیموكراسی‌ ناگونجێت.

 ئەم بیانویەی ئەوقاف بیانویەکی زۆرلاوازە و ئامانجی حزبی علمانی لەپشتە بۆ سەرکوتکردنی ئەومامۆستا حەقبێژانەی کاریگەری ئیسلامیان بەسەر خەلکەوە هەیە لە هەرێمی کوردستان، هەروەها وەزارەتی ئەوقاف ئەبێت مامۆستایانی ئاینی  بە پێی شەریعەتی ئیسلام ئیجرائەتیان لەگەل بکات و بلێت ووتارەکانتان لەگەل شەریعەتی ئیسلام ناگونجێت نەك لەگەل شەریعەتی علمانی و دیموکراسی چونکە وەزارەتی ئەوقاف بەپێی یاسا بۆ کاروباری ئاینی درووستکراوە نەك بۆ کاروباری ئایدۆلۆژیا و علمانیەت و دیموکراسی.

 مامۆستا گۆران شێخانیش لە تۆری کۆمەلایەتی فەیسبوك دەربارەی لادانی خۆی پەیامێکی بۆ راگشتی بلاوکردەوە ئەمە دەقی پەیامەیەکە"

( بسم اللە الرحمن الرحیم: حسبنا الله ونعم الوكیل، ئەمڕۆ بە بڕیارێك بەندە مامۆستا گۆران فاروق شێخانی دورخراینەوە لە مینبەر و ووتاردان کە گوایە وتارەکانی ئێمەیان بەدڵ نەبوە وە لەگەڵ دیموکڕاسی ناگونجێ فەرمانی لادانیان داین لە ووتار دان خوای پەروەردگار پشت و پەنابێ کەلەڕەقتر دەبین لەسەر مەبدەئمان بەئیزنی اللە

براتان:مامۆستا گۆران فاروق شێخانی)

470 جار بینراوە‌
29/04/2018