لەگەل تیرپرێس بەردەوام زانیاری نوێ بە راشکاوی دەزانی

دواترین

هەواڵ

shadow

لە قەزای سۆران کاردانەوەی خەلکی دژی ئەوقاف و لادانی م.ئەحمەد ساوەیی

وەزارەتی ئەوقاف مەلایەکیتری لە سۆران کردە ئامانج لەسەر پشتیوانی کردنی میلەت لە ووتاردان لایدا و خەلکی سۆرانیش قەبولی ناکەن و کاردانەوەیان هەیە
مەلائەحمەد سۆفی ساوەیی ووتارخوێنی مزگەوتی شێخ سەعید نورسی لەگەڕەکی ۲٦ ی گوڵان لە قەزای سۆران، ٢ هەفتەمە لەمەوبەر  بەبریاری وەزارەتی ئەوقاف لە مزگەوت و مینبەر دوورخرایەوە و لە ووتاردان قەدەغەکرا..

هۆکاری قەدەغەکردنەکەشی دەگرێتەوە بۆ ئەوەی مامۆستا ئەحمەد بەردەوام پشتیوانی لە میلەت کردوە و دژی گەندەلی و ستەم و ناعەدالەتی حکومەت و حزبەکان ووتار داوە و هەلوێستی ئازایانەی هەبووە، بەتایبەتی پشتیوانی کردنی لە خۆپیشاندانەکانی  سنوری هەولێر و دژوەستانەوەی بەرامبەر سوکایەتی کردن بە مامۆستا و فەرمانبەران و میلەت بەگشتی  لەلایەن دام و دەزاگا ئەمنیەکاندا، ئەمانەش هەمووی بەزیانی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەشکێتەوە و کاریگەری لەسەر درووست کردووە بەتایبەتی کە لەهەلبژاردن نزیك ئەبینەوە.

 هەروەها بریاری لادانی مامۆستا ئەحمەد کاردانەوەی زۆر لێکەوتۆتەوە چونکە لای خەلکی قەزای سۆران و دەورووبەری زۆر خۆشەوویستە و بە کەسێکی حەق بێژ ناسراوە، بۆیە هەندێك لەخەلکی سۆران بریاریانداوە ئەگەر بۆ هەفتەی داهاتوو وەزارەتی ئەوقاف لەم بریارەی خۆی پاشگەز نەبێتەوە و رێگا نەدات مامۆستا ئەحمەد بگەرێتەوە سەر ووتاردان ئەوکات هەلوێستی ئەبێت بەرامبەر ئەوقاف.

 بەلام وەزارەتی ئەوقاف گوێ بەداواکەیان نادات بۆیە گردبوونەوەیەك لەلایەن خەلك و چین و تویژەکانی سۆران و دەورووبەری لەناو مزگەووتی (سەعید نورسی) گردبوونەوەیان ئەنجامدا و داوایان لە پشتیوان سادق و بەرێوبەرایەتی ئەوقاف کرد لەم بریارەیان پەشیمان ببنەوە چونکە دژی بەرژەوەندی ناوچەکەیە و پشتیوانی تەواوی خۆیان بۆ مامۆستا ئەحمەد دەربری و رەخنەی توندیشیان لە حکومەت و حزب گرت.