لەگەل تیرپرێس بەردەوام زانیاری نوێ بە راشکاوی دەزانی

دواترین

راپۆرتی گشتی

shadow

پۆست مارکسستەکان و سیستەمی نێودەولەتی

ئارام ئەحمەد

 خویندنەوەک بۆ دیدی ( بیل وارن ) و (رۆزنبیرگ) بقلمی چەمکی پۆست مارکسستەکان بیرۆکەی دووبیرمەندی جیهانی رۆژئاوان، بەناوەکانی ( بیل وارن) و (جان ستین روزنبیرگ)، لە بیرۆکەکانی ( بیل) دا گریمانەی ( لینین) سەبارەت بە ئیمپریالیزم وەک کۆتایترین قۆناغی سەرمایەداری دەچێتە ژێر پرسیارەوە، ( بیل) پێی وایە : کە سەرمایەداری قۆناغێکی پێویستە بۆگەشەسەندنی مرۆڤایەتى، چونکە مارکس پێی وابوو: کە کۆلۆنیالیزم کاریگەری پۆزەتیڤ دادەنێت . سەرمایەداریش خەریک سازکردنی بەستێنە بەرهەکانی دەبێت و لەو رێگەیەشەوە کریکاران بە هێز دەبن، چونکە دەتوانێت دەرفەتێک بخولقێنێَت بۆ باشترکردنی ( تەندروستى و خویندن و گەشەکردنی میدیاکان) لەهەمانکاتدا توانای بەرهەم هێنانی ولاتانی سێیەم زۆرتر دەبێت، ئەمەش پێچەوانەی قوتابخانەی وابەستەگی بیردەکاتەوە کە پێیان وابوو سەرمایەداری تەنیا هەژاری ولاتانی جیهانی سێیەم زیاتر دەکات.

بەگشتی بیروکەکانی ( بیل) گەرانەوەیە بۆ بیرۆکەکانی مارکس و پێی وایە کە هەوولەکانی سەرمایەداری کە بەرامبەر ولاتانی جیهانی سێیەم دەیگرێتە بەر دەبێتە بوارێک بۆزۆربونی زانیاری کریًکاران و بۆیە سەرمایەداری توانیویەتى ئەم هەلومەرجە بخولقینێت . کە واتە بە پێچەوانەی ( لینین) کە سەرمایەداری مۆنۆپۆلکراوی بەقۆناغی کۆتایی دەزانی لە کاتێکدا بیل وارن وەک قۆناغی پێشرەوی سەرمایەداری سەیری دەکات . 
دووەم بیرمەندی ئەم قوتابخانەیە (رۆزنبیرگ) ە کە بیرۆکەکەی خۆی سەبارەت بە تایبەتمەندی سیستەمی نێونەتەوەیی گرێ دەدات بە جەوهەری بگۆڕی پەیوەندییە کۆمەلایەتییەکان، و هەروەها بۆچوونی ریالیستەکان سەبارەت بە بەرچاوڕونی ( بوونی) بەرەژەوەندییەکان دەخاتە ژیر پرسیارەوەو پیًی وانیە کە واقیعێکی عەینی بەسەر تەواوی یاریەکانی پەیوەندی نێودەولەتی زاڵ بێت، بۆیە بەو ئاکامە دەگات کە پەیوەندی کۆمەلایەتى ژیًر خانی گرنگ و ئەساس دەبێت بۆ پەیوەندیە نێودەولەتییەکان.
لە لایەکی ترەوە هەردوو چەمکی سەرەکی واقیع گەراکانی وەک ( حاکمیەت) و ( ئەنارشیەت) وەک دووتایبەتمەندی دونیا سەرمایەداری ناو دەبات و پێی وایە ( ئەنارشیەت) سیستەمی نێودەولەتی خۆی لە ناودونیای سەرمایەداری سەرچاوەوە دەگرێت، ئەمە جگە لە شرۆڤەکردنی ئەوەی کە (چۆنیەتی سیستەمە سیاسیەکان) و ( دابەشکردنی کار) و (دابەشکاری کۆمەلایەتى : چینی کرێکارو سەرمایەداری) لەو ئاژاوەوە سەرچاوە دەگرێت لە لەناخی سیستەمی سەرمایەداریدا هەیە.

114 جار بینراوە‌
28/04/2018